ساڵێك دوای هەڵوەشانەوەی رێكەوتنی نیوان پارتی و گۆران، ئەوكاتەی پارتی ناچاربوو سنورێك بۆ ئاژاوەگێری دابنێت
October 11, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌ر بۆ نموونه ساڵێك له‌مه‌وپێش، كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كار و مێرمناڵ كه به ئه‌قڵی شه‌ڕانگێزی نه‌وشیروان مسته‌فا جۆشدرابوون و فێركرابوون به‌رامبه‌ر بسڕنه‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆی هه‌ڵكوتانه‌كانی سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌كانی سلێمانی و راپه‌ڕین و گه‌رمیان و سه‌یدسادق به ئاشكرا ده‌یانبینین، زۆر بێباكانه شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاگر له باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت كادر و ئه‌ندامانی پارتی له‌ناوچه و لقه‌كاندا بسووتێنن، له‌مه‌ش سه‌یرتر كه له‌و ڤیدیۆیانه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون، به چه‌پڵه‌ڕێزان و هوتاف كێشان ئاڵای پارتی و وێنه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستووتێنن، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كه ئه‌قڵی شه‌ڕانگێزی نه‌وشیروان شكستی هێنا و سنوورێك بۆ ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته دانراوه، ئه‌وا وه‌ك له خۆپیشاندانه‌كانی 27ی ئه‌یلوولی 2016 بینیمان، تا راده‌یه‌كی زۆر ره‌فتاری تێكده‌رانه‌و ئاژاوه‌گێڕانه كه‌م بۆته‌وه، دیاره له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مساڵیشدا، هه‌وڵێك هه‌بوو له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ساڵی پاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشانده‌كان بگۆڕن بۆ ئاژاوه و توندوتیژی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئه‌و پیلانه‌ی بۆ ئاشكرا ببوو، ئه‌وا ئه‌مساڵ رێگه‌یان نه‌دا، هه‌مان ئاژاوه‌گێڕی و فیتنه‌ی ساڵی پار دووباره ببێته‌وه.
ساڵێك پێش ئێستا ژینگه‌ی سیاسیی سلێمانی به ئه‌قڵییه‌تی ناوچه‌گه‌رایی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌جۆرێك جۆش درابوو، كه هه‌ڵسووڕاوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئاشكرا دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان ده‌كردو زۆر بێباكانه باسی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانییان له‌كوردستان ده‌كردو بانگه‌شه‌یان بۆ دوو ئیداره‌یی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی پار قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵك وه‌ك پار گوێیان لێ ناگرێت و ئه‌وانیش له‌وه تێگه‌یشتوون كه چیتر ده‌فیان ده‌نگی نایه‌ت، بۆیه ورده ورده خه‌ریكه ئه‌وانیش ده‌پووكێنه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه مانای ئه‌وه نین كه نه‌وشیروان مسته‌فا به خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كانی راست ده‌كاته‌وه؟ هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی 50 ساڵی رابردووی ئه‌م كه‌سایه‌تییه بكه‌ین كه چه‌ندین جاری دیكه‌ش له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا تێكشكاوه، به‌ڵام هیچ جارێك دانی به هه‌ڵه‌ی خۆیدا نه‌ناوه‌و هه‌وڵی نه‌داوه هه‌ڵه‌كانی خۆی راست بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو جارێك هه‌وڵیداوه ئاژاوه‌یه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی پێشتری پێ بشارێته‌وه.
ساڵی پار نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر باش ده‌یزانی له پرۆسه سیاسییه‌كه شكستی هێناو كوده‌تاكه‌ی سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام دوای 7مانگ رۆیشتنی بۆ به‌ریتانیا كه گه‌ڕایه‌وه سیناریۆیه‌كی دیكه‌ی ئاماده‌كردبوو، گوایه ئه‌مجاره ده‌توانێت هاوكێشه‌ی هێز له كوردستاندا بگۆڕێت و كوده‌تایه‌كی دیكه به‌سه‌ر پارتیدا بكات، ئه‌ویش له‌میانه‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌م رێككه‌وتنه ته‌نیا یه‌ك دوو مانگی خایاند‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان تێگه‌یشتن، ئه‌مه‌ش پیلانێكی دیكه‌یه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی به كه‌باب خواردنێك سیمای پیلانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، باڵی ناوه‌ندی بڕیار له‌ناو یه‌كێتی جیابوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه ئامانجی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ك هه‌ر یه‌كریزیی نێوماڵی كوردستان و نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان نییه، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌ل و ئه‌خیری ئه‌م پیاوه تێكدان و ئاژاوه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێتی نیوماڵی یه‌كێتی نیشتمانی-یشی به گۆڕینی ناوی كاندیدی پۆستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی تێكدا و سه‌ره‌نجامیش باڵی ناوه‌ندی بڕیار جیابوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا سه‌یری ئه‌و ناوه بكه‌ین كه باڵی ناوه‌ندی بڕیار بۆ خۆی ده‌ستنیشانی كردووه، ئه‌مه زۆر ئاشكرا دیاره كه نه‌وشیروان مسته‌فا بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار له‌ناو یه‌كێتی بوونی نه‌بێت و مه‌به‌ستی له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وه بووه كه هه‌موو یه‌كێتی و گۆڕان بریتی بێت له‌یه‌ك كه‌س و یه‌ك بڕیار، كه ئه‌ویش قسه و بڕیاری خۆی بێت.
ئه‌م جۆره ئه‌قڵییه‌ته كۆنه كه له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له پرۆسه‌ی سیاسی شكستی هێناوه، چیدیكه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی جێگه‌ی نابێته‌وه و ناشتوانێت له‌گه‌ڵ واقیعێكدا خۆی بگونجێنێت.