پەرتبوونەكان ئەم ئایەتانەی هێنایەوە بیرم

پەرتبوونەكان ئەم ئایەتانەی هێنایەوە بیرم
خوای گەورە ڕووی گوتاریمان بۆ دەكاتە پێغەمبەر – دروود سڵاوی خوای لێبێت - و دەرفەموێت: (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ (24) تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (25) وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِنْ فَوْقِ الْأَرْضِ مَا لَهَا مِنْ قَرَارٍ (26) يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآَخِرَةِ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ) (27)ابراهيم).
واتە: "تۆ دەبینیت خوای گەورە نموونەیەكی هێناوەتەوە بە وشەیەكی بە سوود كە وەك درەختێكی بەرینی بۆنخۆشی خاوێنی بە سوود وایە، ڕەگو ڕیشاڵەكەی چەسپیوە و لقوپۆپ و چڵەكانیشی بۆ بڵندی و ئاسمان بڵند بۆتەوە و لە ئاسمانە و * هەمیشە بەروبووم و خۆراكەكانی بە ویستی خوا دەبەخشێ، خوا ئەم نموونانە دێنێتەوە بۆ مرۆڤەكان سا بەڵكو بەخۆیاندا بێنەوە و بیربكەنەوە * نموونەی وشەیەكی ناشیرینیش كە لە بنەڕەتدا پیسە نەك ڕەگی داكوتیبێت بەڵكو لەسەر زەویش هەڵكەندراوە و مانەوە و حەوانەوەی بۆنییە * خوای گەورە ئەوكەسانە دامەزراو و چەسپیو دەكات، كە خاوەنی بڕوان و لەسەر وشەی ڕاست دایان دەمەزرێنێ، گومڕایی و پەرت بوون و چەواشەیی و وێڵی و یەكێتی نەبوون و یەكنەگرتووییش دەداتە ستەمكاران و خوا ویستی لەچی بێت وا دەكات".
4ی ئۆكتۆبەری2016

Top