چاره‌سه‌ری فاشیلی سیستمی ده‌وڵه‌ت و وشككردنی ژینگه‌ی پاراوی تیرۆریستان
October 3, 2016
وتار و بیروڕا
1- ئه‌و ئاژاوه و پاشاگه‌ردانییه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌تانی باكووری ئه‌فریقیا، واته هه‌ر له لیبیاوه تاده‌گاته یه‌مه‌ن و سووریا و عێراق، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نییه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی كردبێته ده‌وڵه‌تی فاشیل، به‌ڵكو كۆی ناوچه‌كه بۆته ناوچه‌یه‌كی فاشیل، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و سیستمی ده‌وڵه‌تییه‌ی كه له‌م ناوچه فراوانه‌دا ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دروستكراوه، سیستمێكی فاشیله و ده‌بێت به سیستمێكی تازه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه جارێكی دیكه بونیاد بنرێنه‌وه.
2- ده‌ستكاریكردنی سنووره‌كان، یان دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سنووره‌كان كارێكی ئاسان نییه، راسته ئه‌م سنووره ده‌ستكردانه‌ی سایكس پیكۆ هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌موو ئه‌و كێشه و ئاژاوهیانهن كه له ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه دروست بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریكردنیان ئاسان نییه، ئه‌وا ده‌بێت له چوارچێوه‌ی په‌نابردن بۆ سیستمێكی تازه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌ناو سنووره كۆنه‌كاندا بیر له دابه‌شكردن و شێوازی تازه‌ی دیكه بكرێته‌وه.
3- له‌ناو سنووره كۆنه‌كانی سایكس پیكۆ، هه‌موو كات بونیادی ده‌وڵه‌ت خۆی فاكته‌ری سه‌ره‌كیی ناسه‌قامگیری و دروستكردنی ئاژاوه بووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه شێوازی بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیزمی فه‌ره‌نسی و به‌ریتانیاوه به‌وجۆره بووه كه هه‌میشه كه‌مینه‌یه‌ك حوكمڕانی بكات، بۆ نموونه عه‌ره‌بی سوننه‌ی كه‌مینه له‌عێراق و عه‌له‌وی كه‌مینه له‌سووریا، عه‌ره‌ب له ده‌وڵه‌تانی باكووری ئه‌فریقیاو پشتگوێخستنی ئه‌مازیغیه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌رده‌وام كه‌مینه‌ی حوكمڕان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت و عه‌سكه‌رتاری و سه‌ركوتكاریی پێكهاته‌كانی دیكه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستا بیر له چاره‌سه‌ر و ریشه‌كێشكردنی سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت له‌ناو سنووره ته‌قلیدییه‌كاندا بیر له جۆرێك له دابه‌شبوونێكی تازه بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه كه‌مینه حوكمڕان بێت، وه‌ك شێوازی فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی كۆن، نه زۆرینه‌ش حوكمڕان بێت، وه‌ك شێوازی ئه‌مریكی له‌دوای ئازادكردنی عێراق.
گومانی تێدا نییه زۆربه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی بۆ كێشه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه له وڵاتانی رۆژئاوا، سه‌ره‌تا له‌ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌روه‌ك چۆن راپۆرتی دیراسه‌تی عێراق بۆ جاری یه‌كه‌م له‌میانه‌ی ئامۆژگای پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه خرایه‌ڕوو، پاشان چووه ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا، به‌هه‌مان شێوه له ئێستاشدا ئه‌و پێشنیار و بۆچوونانه‌ی له‌دوای ساڵی 2012 و 2013 له‌ته‌واوی سه‌نته‌ره‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه له رۆژئاوا باسی لێوه ده‌كرێت، ئێستا خزاوه‌ته ناو پرۆسه‌ی بڕیار دروستكردنی ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا.
دیاره له‌ساڵی 2012 دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌واوی هێزه‌كانی له عێراق كشانه‌وه، له ژماره‌ی مانگی ئادار و نیسانی هه‌مان ساڵدا، گۆڤاری فۆرین ئه‌فێرز دیراسه‌تێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی: (ئه‌و عێراقه‌ی دوای خۆمان به‌جێمان هێشت: جیهان پێشوازی له ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی فاشیل ده‌كات)، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ته‌نیا سێ مانگ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه عێراق ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی فاشیل. له 2013 كه‌ناڵی CNN ئه‌و پرسیاره‌ی ورووژاند: (ئایا عێراق له گرێژنه ده‌رچووه؟ (? IS Iraq Unraveling)، ئه‌م پرسیاره به‌و مانایه ورووژێنراوه، ئایا عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت چیدیكه دامه‌زراوه‌كانی كارده‌كات، یان نه؟ له‌به‌رامبه‌ردا و دوای كه‌متر له‌یه‌ك هه‌فته ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراسه‌تی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك زۆر جوان وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی CNNی دایه‌وه و گوتی: به‌ڵێ عێراق له گرێژنه ده‌رچووه، ته‌نیا شه‌ش مانگ دوای ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه، داعش خۆی راگه‌یاند و پاشانیش خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش راگه‌یه‌ندرا.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له 2007 تا 2016 تاقیكردبێته‌وه و هیچ ئاكامێكی ئه‌رێنی بۆ عێراقی دوای داعش به‌ده‌ست نه‌هێنابێت، ئه‌وا چۆن جۆزیف بایدن دوای سێ ساڵ به‌سه‌ر ئازادكردنی عێراقدا كه ئه‌وكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نات بوو، گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی دابه‌شكردنی نه‌رم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كه‌ی لیسلی گه‌لب بۆ دابه‌شكردنی عێراق بگرێت، ئه‌وا ئێستا كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌و كه‌سی یه‌كه‌می به‌رپرسه له دۆسیه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق، ئه‌وا له‌میانه‌ی وردبوونه‌وه له مامه‌ڵه‌كردنی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای عێراقدا، كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و به‌ڵگه ده‌ركه‌توون كه له ئێستادا سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق له‌دابه‌شكردنی نه‌رم له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدڕاڵی وه‌رچه‌رخاوه به‌ره‌و مامه‌ڵه‌كردنی واقیعییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌شبوونه كرده‌ییه‌ی ئێستا له‌عێراقدا بوونی هه‌یه و هه‌وڵێكه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دابه‌شبوونه بۆ ئاستی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی له‌ناو سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق دروستبووه، له شێوازی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی به‌غداو حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیش بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای رازیبوونی حكومه‌تی عه‌بادی بۆ ئیمزاكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگهیشن له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن و هه‌روه‌ها له رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای كوردستان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌یاوه‌ری شاندێكی كوردستانی و قسه‌كردن له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وتی نێوان كوردستان و به‌غدا، پرسی داهات و خۆشگوزانی هه‌رێم و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌مانه به‌ڵگه و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن، ئێستا سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی ته‌واوی كوردستاندایه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێم و عێراق پێوه‌ندییه‌كی ئابوری پێكه‌وه كۆیان بكاته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان كوردستان و به‌غدا، له ئێستاوه رێگه‌چاره‌ی شیاو بۆ عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق بدۆزرێته‌وه، رێگه‌چاره‌یه‌ك كه له‌ناو سنووره ته‌قلیدیه‌كانی عێراقدا سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون ده‌ستپێبكاته‌وه و هه‌روه‌ها ریشه‌كێشی فیكری توندڕۆیی و وشككردنی ژینگه‌ی پاراوی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆریستان مسۆگه‌ر بكرێ، ئه‌م ئامانجانه‌ش هه‌موویان پێكه‌وه ئه‌و كاته دێنه‌دی كه كیانه سیاسییه‌كانی (كورد‌و شیعه‌و سوننه) له‌رووی سیاسییه‌وه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان هه‌بێت و له‌بازنه‌ی ئابووریدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پێكه‌وه كۆیان بكاته‌وه.