شیمون پیرز كۆچی دوایی كرد..ئەو سەرۆكەی داوای لە ئۆباما كرد پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بكات

شیمون پیرز كۆچی دوایی كرد..ئەو سەرۆكەی داوای لە ئۆباما كرد پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان بكات
بەرەبەیانی ئەمرۆ شیمون پیرز سەرۆكی پێشووی ئیسرائیل و سەرۆك وەزیرانی پێشوو و وەزیری پێشووی دەرەوە و هەشت وەزارەتی دیكەی ئیسرائیل كۆچی دوایی كرد.
پێرز كە لەساڵی 1923 لە پۆلەندا لەدایك بووە، لە ساڵی 1935 وە گەراوەتەوە بۆ فەلەستین پێش ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 رابگەیەنرێت، لەساڵی 1948 یشەوە تا ساڵی 2012 یەكێك بووە لەو سیاسەتمەدارانەی ئیسرائیل كە هەموو پۆستەكانی هەر لە ئەندام پەرلەمانیەوە تادەگاتە وەزیری دەرەوە و چەندین وەزارەتی دیكە و هەروەها پۆستی سەرۆك وەزیران بینیووە و لە ساڵی 2005 یشەوە هەتا 2012 سەرۆكی ئیسرائیل بووە، بۆیە جیا لەم پۆستانەی كە وەریگرتووە، پێرز بە یەكێك لەو سیاسەتمەدارانەی ئیسرائیل دادەنرێت كە دەڵەوتی ئیسرائیلی دامەزراندووە"

پێرز جیالەوەی كە سیاسەتمەدارێكی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بوو، لەهەمانكاتدا بە یەكێك لەبیرمەندە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانیش دادەنرێت و خاوەنی چەندین كتێبی سیاسی گرنگە كە دیارترینیان ( جەنگی ئاشتی و رۆژهەڵاتی ناوەراستی تازەیە) و خاوەنی خەڵاتی نۆبلی ئاشتیە كە لەساڵی 1993 دوای رێككەوتنی ئۆسلۆ بە هاوبەشی لەگەڵ یاسر عەرەفات سەرۆكی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین و ئیسحاق رابین سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێیان بەخشرا.
ئەوەی وادەكات ئێمەش وەك كورد لە بۆنەی كۆچكردنەكەیدا قەسەیەك بكەین، ئەوەیە كە ئەم سەرۆكە لەدواین دیداریدا لەگەڵ سەرۆك ئۆباما دوای ئەوەی داعش خەلافەتی ئیسلامی لە سوریا و عێراق راگەیاند ، دوای كرد كە سەرۆك ئۆباما پشتگیری سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان بكات ، ئەم دوایەی پێرز كە یەكەمین پشتگیری بەرپرسانی ئیسرائیلی نیە بۆ سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان، بەڵام یەكەم سیاسەتمەدار و سەرۆكە كە راشكاوانە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكا باسی گرنگی و پێویستی سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان كردووە.
دیارە ئێمە وەك گەلی كوردستان و نەتەوەی كورد، بەگەل و نەتەوەیەكی بەوەفا ناسراوین بەرامبەر ئەو كەسانەی رۆژێك لەرۆژان قسەیەكی خێریان بۆ مافەكانی كورد و سەربەخۆیی كوردستان كردووە، بۆیە لە كۆچی دوایی ئەم كەسایەتیە سیاسیەدا ئەركی سەرشانمانە كە نیگەران بین و وەك دۆستێكی كورد سەرەخۆشی لە گەلی ئیسرائیل بكەین.
Top