سڕكردنی سیاسه‌ت و دروستكردنی به‌دیل بۆ سیاسه‌ت
September 21, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌م حاڵه‌تی چه‌قبه‌ستوویی و بوونی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به گرێكوێره ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا ده‌رده‌كه‌وێت كه سیاسه‌ت له‌و وڵاته‌دا سڕكرابێت، یان بێ مانا كرابێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت (هونه‌ری مومكینات بێت) ئه‌وا هیچ مومكین نییه سیاسه‌ت نه‌توانێت چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌یه‌ك بدۆزیته‌وه كه نه‌كه‌وتبێته‌وه چوارچێوه‌ی مه‌حاڵه‌وه.
له ئێستای كوردستاندا چاره‌سه‌ركردنی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتۆته ئاستی مه‌حاڵ، راشكاوانه‌تر نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌گه‌ر حزبه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان پێكه‌وه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانێك نه‌دۆزنه‌وه، ئه‌وجا ئه‌و قه‌یرانه سیاسی بێت، یان ئابووری، یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌یرانی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو و قورسی وه‌ك شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا بێت.
لێره‌وه گرنگه جه‌خت له‌سه‌ر خاڵی سه‌ره‌كی كه مانای (سیاسه‌ته) بكه‌ینه‌وه و پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م توخمه گرنگه بكه‌ین، بۆچی ئێستا له كوردستاندا سیاسه‌ت كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، یان حزبه سیاسییه‌كان ناتوانن پێكه‌وه سیاسه‌تێك بۆ ئێستای كوردستان دابڕێژن و پێكه‌وه ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕێنن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره واقیعی قه‌یران و كێشه‌كانی كوردستان ده‌یداته‌وه و پێمان ده‌ڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستاندا شتێك نییه ناوی سیاسه‌تكردن بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌دیلی سیاسه‌ته.فەزای كاركردنی به‌دیله‌ی سیاسه‌تیش ته‌نیا هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه، نه‌ك ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و فه‌زای گشتی خه‌ڵك كه دیالۆگێكی سه‌رده‌میانه له‌نێوان هه‌موو توخمه‌كاندا دروست ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆیه لێره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین به‌دیلی سیاسه‌ت له‌ناو فه‌زای راگه‌یاندا بۆته لابۆرێكی كیماوی و واقیعی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت و توخمی دیكه‌ی لێ دروست ده‌كات، له‌وانه هه‌ر بۆ نموونه:
1- شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی وه‌ك شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش گۆڕیوه بۆ كۆمه‌ڵێك جه‌نگی لابه‌لا، به دیوێكی دیكه‌دا ئه‌گه‌ر ئێستا له رێگه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه سه‌رنج له‌و شه‌ڕه گه‌وره جیهانییه بده‌ین كه پێشمه‌رگه دژی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی ده‌یكات، ده‌بینین بێجگه له‌چه‌ند جه‌نگێكی لابه‌لا، ره‌نگدانه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان نییه، به‌مانایه‌كی دیكه شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ داعش ته‌نیا بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی جه‌نگێك له‌به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕدا و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و جه‌نگه، ئیدی وه‌ك ئه‌وه‌یه شه‌ڕه‌كه كۆتایی هاتبێت.
2- هه‌ڵوێستی سیاسی له‌سه‌ر رووداوێك، یان بارودۆخێك، یان ته‌نانه‌ت قه‌یرانه سیاسی و ئابورییه‌كانی گۆڕیوه بۆ كۆمه‌ڵێك كار و كاردانه‌وه‌ی شێواو و ناجێگیر، بۆیه كاتێك لایه‌نێك، یان كه‌سایه‌تییه‌ك هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر پرسێك ده‌خاته‌ڕوو، له ناو فه‌زای راگه‌یاندنی كوردستاندا ته‌نیا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی شێواو و ناجێگر ده‌رده‌كه‌وێت.
3- به‌دیلی سیاسه‌ت فیكر و بیركردنه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گۆڕیوه بۆ سه‌رنجدانێكی گوماناوی، واته ئه‌مه وایكردووه كاتێك خه‌ڵكانێك ده‌یانه‌وێت بیربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، ژینگه‌ی شێواوی به‌دیلی سیاسه‌ت وایكردووه به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌و بیركردنه‌وه بكرێت و به‌وه‌ش په‌كیده‌خرێت.
4- هه‌واڵ له‌ناو فه‌زای راگه‌یاندنی كوردستاندا بۆته پێچكه‌كانی ره‌وڕه‌وه‌یه‌ك، واته هه‌واڵێك به چه‌ندین شێوه په‌خش ده‌كرێت و هه‌ر هه‌واڵێكیش ئه‌وه‌ی پێشخۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
5- هاووڵاتی وه‌ك گرنگترین توخمی كۆمه‌ڵگه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شداریكردنی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا گۆڕاوه به توخمێك به‌ده‌ستی ده‌سته‌بژێری نێو حزبه سیاسییه‌كان و نمایشی سیاسی به نه‌هامه‌تییه‌كانیانه‌وه ده‌كرێت و حزبه‌كانیش سه‌یریان ده‌كه‌ن.
6- به‌دیلی سیاسه‌ت هه‌موو به‌ها و نه‌ریت و پیرۆزییه‌كانی نیشمانی خستۆته ژێر پرسیار و گومانه‌وه، بۆ ئێستا كه هێزی پێشمه‌رگه بۆ پیرۆزترین سیمبولی به‌رگریكردنی مرۆڤایه‌تی، ده‌سته‌بژێری حزبه سیاسیه‌كان له‌ناو فه‌زای راگه‌یاندا، زۆر جار هه‌وڵیانداوه ناوی پێشمه‌رگه بخه‌نه ژێر گومان و پرسیاره‌وه.
7- سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا مانای پێكه‌وه ئاشتكردنه‌وه و پێكه‌وه گونجاندن و پێكه‌وه كاركردنی نێوان بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان بێت، سیاسه‌تمه‌دار ئه‌و كائینه سه‌ندبادییه بێت كه به بیربۆچوونی جیاوازی سیاسیی خۆیه‌وه له‌ناو فه‌زای سیاسی‌دا بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، ئێستا له‌چوارچێوه‌ی دروستكردنی به‌دیلی سیاسه‌تدا، هه‌ڵسووڕاوی ناو پرۆسه‌ی به‌دیلی سیاسی بۆته به‌شه‌ڕهێنانی نێوان چه‌مكه جیاوازه‌كان، ره‌تكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه گونجاندن و پێكه‌وه كاركردن، سازشكردنی كردنی سیاسی گۆڕیوه بۆ عینادیی سیاسی و چه‌قبه‌ستوویی ناو پرۆسه سیاسییه‌كه.
ئه‌مانه و چه‌ندین وه‌رچه‌رخانی دیكه كه نه‌بوونی سیاسه‌ت له‌ناو قه‌یران و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان دروستیكردووه، بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت له‌سه‌ر هیچ كێشه و قه‌یرانێك، رێكاری چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه، بۆیه لێره‌وه كاتێك باسی كێشه و گرفتی نێوان حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كرێت، ده‌بینین ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵده‌رێت له جیاوازییه‌كانه‌وه فیتنه دروست بكرێت، هیچ هه‌وڵێك به‌دی ناكرێت كه له جیاوازییه‌كانه‌وه پردی هاوبه‌ش بۆ پێكگه‌یاندنی خاڵه هاوبه‌شه‌كان بدۆزرێته‌وه.