باڵیۆزی‮ ‬نیازپاكیی

باڵیۆزی‮ ‬نیازپاكیی
رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە ئاهەنگێكی‮ ‬تایبەتیدا لە رۆژی‮ (‬2016/9/16‮) ‬نادیە موراد كچە كوردی‮ ‬ئێزدی،‮ ‬كە لە دەستی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش رزگاری‮ ‬بوو،‮ ‬وەك باڵیۆزی‮ ‬نیازپاكی‮ ‬بۆ پرسی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و دەستدرێژی‮ ‬سێكسی‮ ‬لە جیهاندا دەستنیشان كرا و بەوەش نادیە موراد بوو بە‮ ‬یەكێك لەو‮ (‬100‮)‬ كەسایەتییە هەرە گرنگانەی‮ ‬جیهان بۆ ساڵی‮ ‬2016‮.‬

هەڵبژاردنی‮ ‬قوربانییەك وەك باڵیۆزی‮ ‬نیازپاكیی‮ ‬خاڵێكی‮ ‬وەرچەرخانە لە مێژووی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا، چونكە لەمەوپێش ئەم نازناوە تەنها دەدرا بە كەسایەتییە ناسراو و دیارەكانی‮ ‬جیهان وەكو پاڵەوانی‮ ‬بۆكسێنی‮ ‬جیهان موحەمەد عەلی‮ ‬كلای‮ ‬یان ئەكتەری‮ ‬ناسراوی‮ ‬هۆلیۆد ئەنگەلینا جولی‮ ‬یان سیاسەتمەداری‮ ‬وەكو نیلسون ماندیلا،‮ ‬بۆیە بەخشینی‮ ‬ئەو نازناوە ئەمساڵ بە كچە كوردێكی‮ ‬ئێزدی‮ ‬ماناو بایەخ و كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە‮.‬

ئەگەرچی‮ ‬ئەم نازناوە دیبلۆماسی‮ ‬نییە و زیاتر تەشریفاتییە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە چونكە ئیدی‮ ‬وڵاتان بە بایەخەوە دەڕواننە ئەو كەسایەتییانە و بە فەرمی‮ ‬پێشوازییان لێدەكەن و گوێیان لێدەگرن،‮ ‬بۆیە ئێستا خاتوو نادیە موراد بە ئاسانی‮ ‬دەتوانێ سەردانی‮ ‬وڵاتان بكات و باسی‮ ‬ئازارو مەینەتی‮ ‬ئێزدییەكان‮ ‬و سەرجەم گەلی‮ ‬كورد بكات،‮ ‬بەمەش دەرگایەكی‮ ‬گەورە بە رووی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد دا دەكرێتەوە دەتوانرێ سوودی‮ ‬لێوەربگیرێ بەتایبەتی‮ ‬ئێستا كورد كە شەڕكەری‮ ‬سەرەكییە لەسەر زەوی‮ ‬دژی‮ ‬داعش و رۆژانە زەبری‮ ‬كوشندە بە تیرۆریستان دەگەیێنێت كە مایەی‮ ‬پێزانینی‮ ‬جیهانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬و شارستانییە‮.

‬تاوانەكانی‮ ‬داعش كە خۆی‮ ‬وەك دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬دەناسێنێت لای‮ ‬هیچ كەس شاراوە نییە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دژی‮ ‬خوشك و برایانی‮ ‬ئێزدی‮ ‬كە دووچاری‮ ‬دڕندەترین هێرشی‮ ‬كۆمەڵكوژی‮ ‬بوون،‮ ‬بەڵام ئێستا لە رێی‮ ( ‬نادیە ‮) ‬كە خۆی‮ ‬شایەتحاڵ و قوربانی‮ ‬دەستی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعشە،‮ ‬دەتوانێت راستیە حاشا هەڵنەگرەكان بخاتەڕوو بەتایبەتی‮ ‬كە بەچاوی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەو تاوان و دەسترێژیانە و كوشتنی‮ ‬بەكۆمەڵی‮ ‬دیوە،‮ ‬بۆیە ئیدی‮ ‬كەس ناتوانێت لەژێر هیچ پاساوێكدا نكۆلی‮ ‬لەو تاوانانە بكات‮.‬

لە وتارەكەیدا لە بارەگای‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر‮ (‬نادیە موراد‮) ‬جەختی‮ ‬لەسەر ئەوە كردەوە كە دەبێ تاوانەكانی‮ ‬داعش وەك جیۆناسید لە قەڵەم بدرێت و كەیسی‮ ‬ئێزدییەكان ببرێتە دادگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و تاوانبارانیش بدرێنە دادگا و هەوڵی‮ ‬جدیش بدرێ بۆ رزگاربوونی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەژێر دەستی‮ ‬داعشدا تا ئێستا ماون كە ژمارەیان بە هەزارانن‮.‬

كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و وڵاتە گەورەكان بە بایەخەوە لەم دەستنیشانكردنەی‮ ‬روانی،‮ ‬هەر بۆیە نوێنەرانی‮ ‬ئەمریكا و بەریتانیا كۆبوونەوەیەكی‮ ‬گرنگیان دواخست و بەشداری‮ ‬مەراسیمەكەیان كرد‮.‬

لە رووخسارت دا‮ -‬ نادیە ‮- ‬خەم و ئازاری‮ ‬گەلێك خۆی‮ ‬دەنواند هاوكات لە سیماتدا،‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و بوێری‮ ‬و خۆڕاگری‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬بە دەوروبەری‮ ‬خۆیدا دەپرژاند‮.‬ پیرۆزت بێت ئەم پلە باڵایە و نەعلەت لە داعش و داعشبیران و هاوشێوەكانیان‮.‬
Top