وانەكانی شۆڕشی ئه‌یلوول بۆ ئێستامان ..نه‌ك وه‌ك رووداوێك له رابردوودا
September 10, 2016
وتار و بیروڕا
له‌وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌ور و زه‌مان گۆڕاوه و چه‌مكی شۆڕش و ئازادییش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ر چه‌مكی شۆڕش وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی دووباره راڤه بكه‌ینه‌وه و ئازادی وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی پێناسه بكه‌ینه‌وه، بێگومان ده‌بینین نه شۆڕش وه‌ك چه‌مكێكی فه‌له‌سه‌فی كۆن و تازه‌ی هه‌یه، نه له هیچ ده‌ور و زه‌مانێكیش ئازادی له بازنه‌ی پێداویستیی نه‌ته‌وه‌كان دێته‌ده‌ره‌وه، كه‌واته نه مانا و چه‌مكی شۆڕش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، نه ئازادییش وه‌ك پێداویستییه‌ك بۆ ژیانی نه‌ته‌وه‌كان كۆتایی دێت.
ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت جیاوازیی نێوان شۆڕشه‌كانی كوردستان و ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا جیاوازی له‌نێوان ئامانجه‌كانی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا هه‌یه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا فیكری مسته‌فا بارزانی وه‌ك كه‌سێك كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا به‌شداری زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی كوردستانی كردووه، ئه‌وا پێمان ده‌ڵێت: ئامانجی شۆڕشه‌كانی كوردستان نه‌ك ته‌نیا له ماوه‌ی ته‌مه‌نی مسته‌فا بارزانی، به‌ڵكو به درێژایی مێژووی كۆن و نوێی كوردستان، شۆڕشه‌كان ته‌نیا یه‌ك ئامانجیان هه‌بووه، ئه‌ویش گه‌یشتن بووه به ئازادی و شه‌به‌نگی ئازادییش له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا پڕشنگ ده‌داته‌وه. به‌ڵام هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ شۆڕش و ئازادی، ئه‌گه‌ر شۆڕش و ئازادی دوو توخمه نه‌گۆڕه‌كه‌ی مێژووی خه‌باتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن، ئه‌وا له‌ناو مێژووی مقاوه‌مه‌ت و قوربانیدان بۆ شۆڕش و گه‌یشتن بۆ ئازادی كۆمه‌ڵێك توخمی گۆڕاویش هه‌ن. ئایا توخمه گۆڕاوه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر توخمه نه‌گۆره‌كان نییه كه شۆڕش و ئازادیین؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش دیسان ئه‌زموونی مسته‌فا بارزانی له‌چه‌ندین شۆڕشدا پێمان ده‌ڵێت: توخمه گۆڕاوه‌كان بۆ مقاوه‌مه‌ت و سه‌رخستنی شۆڕش، په‌یوه‌ستن به ده‌ور و زه‌مانه‌وه و په‌یوه‌ستن به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م توخمه گۆڕاوانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر توخمه نه‌گۆڕه‌كان نابێت كه مانای شۆڕش و ئازادییه.. هه‌ر بۆ نموونه: له‌وانه‌یه باب و باپیرانی ئێمه سه‌دان ساڵ پێش ئێستا له پێناوی ئازادی‌دا شۆڕ‌شیان به‌رپا كردبێت، بۆ سه‌رخستنی ئه‌م شۆڕشه‌ش له‌وانه‌یه چه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه چی بووبێت، ئه‌و چه‌كه‌یان به‌كارهێناوه، هاوكێشه‌ی هێز چۆن بووه به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان كردووه، به‌ڵام هه‌موو ته‌نیا بۆ یه‌ك ئامانج بووه كه ئه‌ویش ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه.
له‌م راسته‌وه ئه‌گه‌ر وانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌ك درێژه‌پێده‌ری ته‌واوی شۆڕشه‌كانی پێش خۆی بكه‌ینه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئێستای كوردستان، ئه‌وا جیاوازی نێوان نه‌خشه‌ڕێگه‌ی شۆڕشی شیخ عوبیدوڵای نه‌هری له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كه ئێستا مسعود بارزانی بۆ هه‌مان ئامانج له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌ك جیاوازی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی گۆی زه‌وییه كه كریستۆڤه‌ر كۆلومبوس ئه‌مریكای پێ دۆزییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه ئێستا فڕۆكه‌وانێك فڕۆكه‌ی F35 به‌خێرایی هه‌زاران كیلۆمه‌تر له ئاسماندا پێ لێده‌خوڕێت.. كه‌واته ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت چۆن نه‌خشه‌ی گۆی زه‌وی له سه‌رده‌می كریستڤ كۆلۆمبوس چۆن بووه، ئێستاش هه‌مان نه‌خشه‌یه، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی پێش مسعود بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌سه‌ری رۆیشتوون، ئێستا ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌و بۆ هه‌مان ئامانج هه‌مان رێگه ته‌واوده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن توخمه‌كانی سه‌رده‌می شیخ عوبیدوڵای نه‌هری بۆ جۆشدانی شۆڕش و شێوازی گرێدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆستانی كورد و ده‌وڵه‌تانی جیهاندا، هه‌مان ئه‌و توخمانه‌ن كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مسعود بارزانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، بێگومان نه‌ك هه‌ر هه‌مان توخم نین، به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا هاتووه كه به‌راورد ناكرێن، به‌ڵام خاڵی نه‌گۆڕ له‌نێوان ئه‌م دوو سه‌رده‌مه جیاوازه‌دا ئه‌وه‌یه كه نه چه‌مكی شۆڕش و ئازادی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، نه پرانسیپه نه‌گۆڕه‌كانی جۆشدانی شۆڕشیش كه (یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی خه‌ڵك و ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه) گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌گه‌ر پێش 400ساڵ له ئێستا فاكته‌ری لاواز له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوونی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بووبێت، ئێستاش ئه‌م فاكته‌ره نه‌گۆڕه خاڵی هه‌ره لاوازی هه‌مان نه‌خشه‌ڕێگه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سه‌فرازی یه‌كجاره‌كی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
گرنگیی شۆڕشی ئه‌یلوول له مێژووی مقاوه‌مه‌ت و ته‌واوی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا بۆ ئێستامان ئه‌وه‌یه، شۆڕشی ئه‌یلوول ئه‌زموونی كۆكراوه‌ی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی لایه‌نه ئیجابییه‌كانی هه‌موو شۆڕشه‌كانی پێشووه له‌ناو شۆڕشی ئه‌یلوولدا و په‌ره‌پێدانی توخمه گۆڕاوه‌كان بۆ زیاتر رێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو تواناكانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له شۆڕشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌تر و به‌رهه‌مداری هه‌بێت.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر دیسان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌زموونی مسته‌فا بارزانی له په‌ره‌پێدانی توخمه گۆڕاوه‌كان بۆ زیاتر جۆشدانی تواناكانی نه‌ته‌وه له شۆڕشدا، ده‌بینین ته‌نانه‌ت له مێژووی به‌شداری مسته‌فا بارزانی له شۆڕشه جیاوازه‌كانی كوردستاندا، توخمه گۆڕاوه‌كان گۆڕانكاری گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه. هه‌ر بۆ نموونه له شۆڕشی دووه‌می بارزاندا كه له ساڵی 1943 هه‌ر مسته‌فا بارزانی رێبه‌رایه‌تی كردووه، ده‌بینین پارتێكی سیاسی به‌و مانایه نه‌بووه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵك و چین و توێژه جیاوازه‌كانی كوردستان بكات، راسته پارتی سیاسیی خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر پێش دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوونیان هه‌بووه و پشتگیری ته‌واوی شۆڕشی دووه‌می بارزانیشیان كردووه، به‌ڵام له‌دوای شۆڕشی دووه‌می بارزان و ئه‌زموونی بارزانی مسته‌فا له‌به‌شداریكردنی له كۆماری كوردستاندا، پارتێكی سیاسی كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كانی پێش خۆی و ته‌واوی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكات، به پێویستیه‌كی گه‌وره‌ی زانیوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌تای 400ساڵ لێكترازان و پارچه‌پارچه‌بوونی ریزه‌كانی گه‌لی كوردستانی پێ چاره‌سه‌ربكات، ئه‌مه‌شی له دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌رجه‌سته كردووه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان جیاواز له‌هه‌موو ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی له مێژووی شۆڕشه‌كانی كوردستان دروست بوون، جیاواز له‌هه‌موو ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پێش دامه‌زراندن و دوای دامه‌زراندنی پارتی دروست بوون، بۆ ئه‌وه دانه‌مه‌زرا كه بیروبۆچوونێكی تازه، یان جیاواز پیشانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان بدات، به‌ڵكو ئامانجی دامه‌زراندنی پارتی بۆ ئه‌وه بوو، هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان پێكه‌وه ئاشت بكاته‌وه و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی و جیاوازی چینایه‌تی بكاته یه‌ك ئیراده، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه هه‌مووكات وێردی سه‌رزاری مسته‌فا بارزانی بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه دروست بوو، ئه‌وا ئه‌و توانایه‌ش ده‌بێت هه‌موو داگیركارانی كوردستان چۆك دابده‌ن.
كه‌واته ئه‌گه‌ر لێره‌وه سه‌یری چه‌مكی پارتی سیاسی له فیكری مسته‌فا بارزانی بۆ شۆڕش و ئازادی بكه‌ین، ده‌بینین پارتی توخمێكی گۆڕاوی شۆڕشه و ئامرازێكه بۆ به‌دیهێنانی توخمێكی دیكه كه نه‌ك ئه‌و توخمه نه‌گۆڕه، به‌ڵكو پێویسته نه‌گۆڕ بێت و هه‌ر به نه‌گۆڕیش بمێنێته‌وه، كه ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی ئیراده‌ی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌واوی گه‌لی كوردستانه.
له‌م راسته‌وه ئێستاش كه سه‌رنج له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ین، به‌شێك له ئه‌ندامان و به‌تایبه‌تی كادرانی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان راشكاوانه هه‌ست ده‌كه‌ن، شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌گه‌ڵ پارتی، هێنده‌ی غه‌دركردنه له پارتی، هێنده خزمه‌تكردن به پارتی نییه. ئه‌م غه‌دركردنه له چاوی ئه‌ندام و كادرانی پارتییه‌وه، له بیركردنه‌وه‌ی مسعود بارزانی به هاوشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی، پارتی وه‌ك توخمێكی گۆڕاو ته‌نیا ئامرازێكه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی توخمێكی نه‌گۆڕ كه ئه‌ویش یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوان هێزه سیاسییه‌كان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه، ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شی كه هێرشێكی زۆر ناڕه‌وا كراوه‌ته سه‌ر پارتی و گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌موو ئه‌ندام و كادرانی پارتی تا سه‌رئێسسقان ئازاریان پێگه‌یشتووه، ده‌بینین په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئۆرگانه‌كانی پارتی و یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئه‌وه بووه، ته‌نیا بۆتان هه‌یه هه‌ڵه‌كان راست بكه‌نه‌وه و راستییه‌كان به خه‌ڵك بڵێن، به‌ڵام نابێت به‌رگری له پارتی بكه‌ن و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان غه‌دریان له‌پارتی كردووه، ئێوه غه‌در له لایه‌نه‌كانی دیكه بكه‌نه‌وه، دیاره زۆر جاریش ئه‌ندام و كادرانی پارتی نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی به‌رگرییان له پارتی كردووه، به‌ڵام كه هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، سه‌رۆك مسعود بارزانی داكۆكی له به‌رگریكردنی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی پارتی نه‌كردووه، دیسان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه كۆتایی بێت، لایه‌نی به‌رامبه‌ری به سه‌ر پارتیدا فه‌رزكردووه و هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانیش شاهیدی بۆ ئه‌م راستییه ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌ندام و كادرانی پارتی چ له هۆیه‌كانی راگه‌یاندن، یان ته‌نانه‌ت تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ناتوانن به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ندام و كادرانی حزبه‌كانی دیكه قسه بكه‌ن، یان ته‌نانه‌ت ناتوانن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌وان به هه‌مان زمان قسه بكه‌ن، باشترین نموونه‌ش ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی به‌م دواییه راسته‌وخۆ له هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرایه سه‌ر شه‌خسی سه‌رۆك و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م هێرشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندام و كادرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی تووڕه و بێزار كرد، به‌ڵام په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ پارتی و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وه بوو، نه‌ك به‌رگری له پارتی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو نابێت له‌سه‌ر خۆیشی كه‌س وه‌ڵام بداته‌وه.. دیاره له بارودۆخی له‌و جۆره‌دا هه‌موو ئه‌ندامێكی هه‌ڵچوو و هه‌رزه‌كاری ناو پارتی وه‌ك خۆی كۆنتڕۆڵ ناكرێت، بۆیه ئه‌و هه‌رزه‌كاره هه‌ڵچووانه‌شی له رێگه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به جۆرێك قسه‌یان كردبێت كه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك پێچه‌وانه بووبێته‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌زگای رۆشنبیری راگه‌یاندنی پارتی هۆشداری توندی بڵاوكردۆته‌وه و هه‌وڵیداوه ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابخات، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌ستاون، سزای توند دراون. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر دیسان هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر تێڕوانینی سه‌رۆك مسعود بارزانی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین هه‌مان تێڕوانینی مسته‌فا بارزانیی نه‌مره بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی، چۆن مسته‌فا بارزانی به‌رژه‌وه‌ندی پارتی لا گرنگ نه‌بوو له پێناوی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد، چۆن پارتی ماڵی هه‌موو تاكێكی كوردستان بوو، به‌وانه‌شی كه تا سه‌ر ئێسقان غه‌دریان له كورد و پارتی كردبوو، ئێستاش سه‌رۆك مسعود بارزانی به هه‌مان نه‌فه‌س مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات و ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك سه‌یری ده‌كات كه بكه‌وێته خزمه‌تی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، ئێستا سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشی ئه‌یلوول و پاشانیش وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشی گوڵان به درێژایی زیاتر له 50 ساڵ له پێشمه‌رگایه‌تی، چۆن بیر له توخمه نه‌گۆڕه‌كانی شۆڕش و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كاته‌وه، چۆن توخمه گۆڕاوه‌كانی ئه‌م په‌نجا ساڵه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تییه‌كه‌ی پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئامانجه‌ی سه‌ركرده‌كانی پێش خۆی قوربانییان له پێناو دا و پێی نه‌گه‌یشتن، ئه‌و ئه‌مڕۆ هه‌مان رێگه ته‌واوبكات و ئامانجی ئه‌وان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌دیبهێنێت، له‌م پێناوه‌شدا و له پێناوی توخمه نه‌گۆڕه‌كاندا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو توخمه گۆڕاوه‌كاندا بۆ خزمه‌تی ئامانجی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو قوربانییه‌ك بدات.