دامه زراندنى ده وله ت ئه ركى كورد كورد خؤيه تى

دامه زراندنى ده وله ت ئه ركى كورد كورد خؤيه تى
زۆرن ئەوانەی‮ ‬تائێستا ئەو بیرۆكە چەوتە لە مێشكیاندا گینگڵ دەدات كە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬خەون و خەیاڵ و مەحاڵە،‮ ‬بۆیە هەمیشە كە باسی‮ ‬دەوڵەت دێتە پێشەوە سەدان بەڵگەی‮ ‬بێ جێ دەخەنە روو كە تەنها مەبەستیان دابەزینی‮ ‬ورەی‮ ‬خەڵكە بۆ ئەركە مێژوویی‮ ‬و پیرۆزەكەی‮ ‬گەلەكەمان كە هەزاران شەهیدی‮ ‬لەپێناو داوەو تائەمڕۆش هەر بەردەوامە،‮ ‬ئەمە جگە لەو كارەساتە گەورانەی‮ ‬كە لە مێژووی‮ ‬دوورو نزیكماندا بەسەر ئەم گەلە هاتووە وەكو كیماباران و ئەنفال و راگواستن و گۆڕینی‮ ‬دیموگرافیای‮ ‬ناوچە كوردیەكان كە هەر هەمووی‮ ‬لەپێناو لەناوبردن و نەهێشتنی‮ ‬ئەم گەلە كۆڵنەدەرەدا بووە‮.‬
ئێمە لەو تێزە چەوتەش دەگەین كە داگیركەرانی‮ ‬كوردستان لەناو خەڵكدا بڵاوی‮ ‬دەكەنەوە كە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬كارەسات بۆ ناوچەكە دەخوڵقێنێت و بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە تێكدەدات كە بەداخەوە لە نێو خۆماندا ئەو كاڵایەش كڕیاری‮ ‬كەم نین،‮ ‬ئەوەتا رۆژنامەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە خۆشی‮ ‬خاوەن هەزاران شەهیدە باس لەوە دەكات كە‮ (‬28‮) ‬دەوڵەتی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬دژی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردین لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نە تەنها ئەمەش بەڵكو نووسەرێك هەر لەو رۆژنامەیەدا بەخەیاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ژمارەكە زیاد دەكات و‮ (‬22‮) ‬دەوڵەتی‮ ‬عەرەبیش دەخاتە پاڵ ئەو دەوڵەتانە و دەیگەێنێتە‮ (‬50‮) ‬دەوڵەت گوایە دژی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردین كە نازانرێ ئەم زانیاریانەی‮ ‬لە كوێوە سەرچاوە دەگرن‮.‬
بەڵام باوای‮ ‬دابنێین كە ئەم‮ (‬50‮) ‬دەوڵەتە دژی‮ ‬ئێمەن،‮ ‬بەڵام خۆ ژمارەی‮ ‬دەوڵەتان لەجیهانداو بەپێی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ئیكۆنویست‮ (‬205‮) ‬دەوڵەتن و واتا هێشتا‮ (‬155‮) ‬دەوڵەتی‮ ‬تر ماون كە دژمان نین و ناكرێ لەخۆڕایش وەك دژە دەوڵەی‮ ‬كوردی‮ ‬سەیریان بكەین‮.‬
جا هەر بەو لۆژیكەی‮ ‬ئەو برادەرانە با‮ (‬50‮) ‬دەوڵەت دژمان بن كە بڕواناكرێ،‮ ‬ئەی‮ ‬خۆ هێشتا‮ (‬155‮) ‬دەوڵەت ماوە كە دەتوانرێت كاری‮ ‬لەسەر بكرێ گەر مرۆڤ خواستی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بێت‮.‬
دەوڵەتان لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆیان دەڕواننە مەسەلەكان وئێمەش دەبێت لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆمانەوە بروانینە دەوڵەتی‮ ‬كوردی،‮ ‬ئایا لەم چەندین سەدەیەدا كە كورد بێ دەوڵەت بووە لەكارەسات و ماڵوێرانی‮ ‬زیاتر هیچی‮ ‬تری‮ ‬بەنسیب بووە،‮ ‬ئایا هۆكاری‮ ‬ئەم هەموو كارەساتانە ناگەڕێتەوە بۆ بێ دەوڵەتی؟‮.‬
بۆیە دەڵێین نابێ هەڵوێستی‮ ‬نارەسمی‮ ‬دەوڵەتێك ببێتە مایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬لەو داوا‮ ‬ڕەوایەی‮ ‬كە چەندین سەدەیە بۆی‮ ‬تێدەكۆشێ سارد بكەینەوە‮.‬
‮ ‬ئیسرائیل تا شەوی‮ ‬پێش راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتەكەی‮ ‬زڵهێزەكانی‮ ‬جیهان دژی‮ ‬بوون بەڵام كە رایگەیاند هەڵوێستیان گۆڕا،‮ ‬كوردیش دەبێت هەروا بكات‮.‬
Top