ه‌وڵه‌تی دیفاكتۆی باشوور و سیاسه‌تی لۆژیكانه‌ی بارزانی
September 7, 2016
وتار و بیروڕا
دیاره ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له تێڕوانینی جیهان بۆ كورد و كێشه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی دروستكردووه، ته‌نیا بۆ باشووری كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته به وه‌رچه‌رخانی گه‌وره بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ش شكاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ رۆژهه‌ڵات و باكوور.
دیاره له‌ناو وه‌رچه‌رخانی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بۆته پارێزه‌ری هه‌ر دوو رژێمی شیعه‌ی باڵاده‌ست له به‌غدا و عه‌له‌وی باڵاده‌ست له دیمه‌شق، ئه‌و هه‌له‌شی هاتۆته پێشه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئاكامی شه‌ڕی سووریا و عێراق بۆ كورد، هه‌ردوو به‌شی باشوور و رۆژهه‌ڵات به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گرێته‌وه، ئێستا ئێران به ئاشكرا بۆ مانه‌وه‌ی باڵاده‌ستی دوو رژێمی شیعه له به‌غدا و دیمه‌شق به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سووریا و عێراق ده‌كات، دژایه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات.
دیاره له باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆر دراوه ئه‌م پارچه‌یه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر جه‌مسه‌ربه‌ندیی ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی لۆژیكانه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌رچۆنێك بێت و به‌هه‌ر نرخێك بێت، باردۆخه‌كه‌ی راگرتووه، ئه‌وا كه باس له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عێراقی دوای داعش ده‌كرێت، باس له دامه‌زراندنی سێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، یان لانیكه‌م سێ ده‌وڵه‌تی كۆنفیدراڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده كه‌وته ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌تی په‌كه‌كه و نه‌یتوانی له‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ی بارزانی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و دهۆك بۆی دیاریكردبوون، هه‌نگاو هه‌ڵبگرن، به‌مه‌ش په‌یه‌ده نه‌یتوانی نموونه‌یه‌كی دیموكراتی و فره‌یی سه‌رنجڕاكێش پیشانی جیهان بدات، ئه‌وا ئێستا كه باسی سووریا دوای داعش ده‌كرێت، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كرێته هێڵی سوور، له‌مه‌ش خراپتر جیا له‌وه‌ی هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له سووریا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، له هه‌مانكاتدا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، په‌یه‌ده وه‌ك نوێنه‌ری كورد له كۆنگره‌كانی ژنێف بۆ سووریای دوای ئه‌سه‌د قبووڵ ناكه‌ن، ئه‌مه له كاتیكدا له چوارچێوه‌ی ئه‌زموونی دیموكراتی كوردستان پێش رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن، نه‌ك هه‌ر به‌بێ كوردی باشوور هیچ كۆنگره‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆن بۆ عێراقی دوای سه‌دام حوسێن گرێنهدهدرا، به‌ڵكو زۆرجار كورد خۆی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌كانی ده‌كرد.
ئه‌و هه‌له مێژووییه‌ی بۆ رۆژئاوای كوردستان له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی هاتنی داعش و دڕنده‌یی رژێمی ئه‌سه‌د هاته‌پێشه‌وه، به درێژایی مێژوو بۆ هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان نه‌هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه رۆژئاوای كوردستان كه‌وتۆته نێوان دوو دوژمنی هه‌موو جیهانی ئازاده‌وه كه ( ئه‌سه‌د و داعشه) و جیهان له‌یه‌ك كاتدا داوای رووخانی هه‌ردوولایان ده‌كات، به‌ڵام كاریگه‌ری سیاسه‌تی په‌كه‌كه له‌سه‌ر په‌یه‌ده وایكردووه، جیهان له‌نێوان نوسره و په‌یه‌ده، نوسره هه‌ڵبژێرن و له‌نیوان ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده، ئه‌سه‌د هه‌ڵبژێرن، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه ئه‌مریكا خۆی به خاوه‌نی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌زانێت و هه‌موو سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی عێراقه به‌یه‌كگرتوویی، به‌ڵام سیاسه‌تی بارزانی وایكردووه كه نه‌ك هه‌ر ئه‌مریكا رازی بێت به‌وه‌ی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ره‌فتارده‌كات، به‌ڵكو كاتێك هه‌رێمی كوردستان داوای ئه‌وه ده‌كات وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش بكات و عێراق ناڕه‌زایی ده‌رده‌برێت، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌نێوان عێراق و كوردستاندا، ریز له داواكه‌ی كوردستان ده‌گرن و جێگه‌ی نوێنه‌ری كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و ناڕه‌زاییه‌كه‌ی عێراق له‌به‌رچاو ناگرن.
دیاره ئه‌م تێڕوانینه بۆ دوو ئه‌زموون و دوو بیركردنهوی جیاواز، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه كه رۆژئاوای كوردستان خۆی هه‌ر به جیاوازی بهێڵێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه بۆ به‌رچاوڕوونییه بۆ ئه‌وه‌ی پشتی خۆی بداته ده‌وڵه‌تی دیفاكتۆی كوردستان و به زمانی دیموكراتی و فره‌یی و یه‌كتری قبووڵكردن ده‌رگای جیهان له رێگه‌ی باشووره‌وه به‌سه‌ر خۆیدا بكاته‌وه.