ئەگەر پەكەكە بە لۆژیكی كوردانە باردۆخەكە بخوێنێتەوە كات بەدەستەوە ماوە بۆ ئەوەی خۆی راست بكاتەوە
September 6, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌م پرسیاره كه پرسیارێكی سه‌ره‌كیی ناو جیهانی سیاسه‌ته، سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و هه‌وڵدانه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانین توركیا كه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته گه‌وره و به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، سه‌ره‌تای راستكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی له‌و هاوكێشه‌یه‌دا هه‌ر به‌و پرسیاره ده‌ستی پێكردووه: "ئایا له‌كوێدا هه‌ڵه‌م كردووه؟" بێگومان توركیا له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ی كردبوو كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رووسیا رابگه‌یه‌نێت به‌و ئامانجه‌ی شه‌ڕه‌كه بگۆڕێت بۆ شه‌ڕی نێوان ناتۆ و رووسیا.. توركیا له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ی كردبوو كه ئیسرائیلی كردبووه دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی، توركیا له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ی كردبوو كه ده‌یویست مه‌رجی پێشوه‌خته به‌سه‌ر زیاتر له 60 ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بسه‌پێنێت، بۆیه توركیا كه ده‌ستی پێكرد، پێش هه‌مووان داوای لێبوردنی له رووسیا كرد، پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه و وازی له‌مه‌رجی پێشوه‌خته به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێنا، ئه‌مه‌ش هه‌موو هاوكێشهكهی گۆڕی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێت كه له كوێ هه‌ڵه‌ی كردووه و چۆن راستی ده‌كاته‌وه و ده‌بێت له كوێوه ده‌ست پێبكات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین:
1- هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی په‌كه‌كه كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر باكوور و رۆژئاوا هه‌بووه و هه‌روه‌ها ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر باشوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواش هه‌بووه، ئه‌وه‌یه كه توخمی كوردی له هاوكێشه ئاڵۆزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كردۆته دوو توخم و دووجهمسهربهندی جیاواز، ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی په‌كه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی توخمی كوردی له‌م هاوكێشه‌یه‌دا پێوه گرێداوه، جه‌مسه‌رێكه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و تاكتیكی كورد بۆ شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت به‌كار ده‌هێنێت، هه‌ر كاتێك كاری پێی نه‌ما، پشتی تێده‌كات، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی بچووكترین گۆڕانكاری له جه‌مسه‌ربه‌ندی ناو هاوكێشه‌كه روویدا، ئێستا ده‌بینین رۆژئاوا و باكوور چۆن زه‌ره‌رمه‌ند بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بیه‌وێت خۆی راست بكاته‌وه، با وه‌ك توركیا داوی لێبوردن له وڵاتێكی دیكه نه‌كات، به‌ڵكو داوای لێبوردن له گه‌له‌كه‌ی خۆی بكات و هه‌وڵی یه‌كه‌می بۆ ئه‌وه بێت كورد بكاته‌وه به یه‌ك توخمی كاریگه‌ر و بچێته ناو ئه‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی تیرۆر و دیموكراتی و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ به‌رگری له كورد ده‌كه‌ن، نه بۆ شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت، دیاره ئه‌و جه‌مسه‌ره هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆریستانی داعشه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
2- په‌كه‌كه خۆی باش ده‌زانێت توركیا هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و وه‌ك گروپێك له‌ناو لیستی تیرۆردا بمێنێته‌وه، هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی په‌كه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی په‌كه‌كه پشتی پێبه‌ستووه، بۆ مانه‌وه‌ی له لیستی تیرۆریستان، به‌رده‌وام ئاوی كردۆته ئاشی سیاسه‌تی توركیا و بۆته بیانوویه‌كی زۆر به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له ژێر په‌رده‌ی تیرۆردا شاره‌كانی باكووری كوردستان وێران بكات و هه‌روه‌ها ده‌رگای بۆ واڵا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ رۆژئاوا هاتۆته‌پێشه‌وه، له‌ناو به‌رێت، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ئاره‌زوومه‌ندانه خۆی بكاته پرد بۆ سیاسه‌ته‌كانی توركیا له دژی كورد، ده‌توانێت ببێته به‌ربه‌رستێكی باش بۆ په‌كخستنی ئه‌و سیاسه‌ته، ئه‌مه‌ش به رێگه‌ی په‌نابردن بۆ سیاسه‌تی هاوچه‌رخانه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ جیهانی ئازاد تێی ده‌گات و به‌رگری لێده‌كات. په‌كه‌كه ده‌بێت بزانێت ئه‌گه‌ر كورد له باكوور خاوه‌نی فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی بێت، با 80 كورسیش نه‌بێت و وه‌ك ئێستا 60 كورسی بێت، ئایا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی توركیا بیه‌وێت فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی بكات و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ڵبگرێت، چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی توركیا دروست ده‌بێت؟ به‌ڵام كاتێك توركیا هه‌ده‌په ده‌كاته پاشكۆی په‌كه‌كه و هه‌ده‌په‌ش ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌وا جیهان له‌به‌رامبه‌ر ره‌فتاره نادیموكراتییه‌كانی ئاك پارتی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆیه گرنگه په‌كه‌كه دان به‌و راستییه‌دا بنێت كه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر باكوور پیاده كردووه و زۆر ئاساییشه داوای لێبوردن له هاووڵاتیانی خۆی له باكوور بكات و سیاسه‌تی خۆی راستبكاته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بتوانێت ته‌نیا له باكوور سیاسه‌تی خۆی راست بكاته‌وه، ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ده‌رچوونی له لیستی تیرۆر بۆ ده‌كرێته‌وه، په‌كه‌كه ده‌بێت بزانێت كاتێك پرۆسه‌ی كرانه‌وه و ئاشتی له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیا ده‌ستی پێكرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان خۆیان به دۆستی كورد و دیموكراتی ده‌زانن، گوشاریان ده‌خسته سه‌ر حكومه‌تی توركیا به‌وه‌ی پرۆسه‌ی كرانه‌وه و ئاشتی هیچ مانایه‌كی نابێت، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌رنه‌هێنرێت و ئۆجه‌لان ئازاد نه‌كرێت و هه‌ر له ئیمرالی بمێنێته‌وه، گرنگه له‌م خاڵه‌دا په‌كه‌كه زۆر راستگۆیانه ددان به هه‌ڵه‌ی خۆیدا بنێت و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه هه‌ڵبگرێت كه به‌شێك له مانه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌ی ئیمرالی له ئه‌ستۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئه‌ودایه.
3- سیاسه‌تی په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی باشووری كوردستان كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته دیفاكتۆیه بۆته هیوایه‌كی گه‌ش بۆ هه‌ر تاكێكی ئه‌م كوردستانه له هه‌موو جیهاندا، نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو سیاسه‌تێكه داماڵدراوه له لۆژیك و تێڕوانینی كوردانه، بۆیه په‌كه‌كه له بری ئه‌وه‌ی خۆی بكاته ئامرازێك به ده‌ست ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تی داگیركاری كوردستانه‌وه بۆ رووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی باشووری كوردستان، ده‌یتوانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته و دامه‌زراوه‌كانی بۆخۆی بكاته چه‌تری پاراستن و ناسنامه‌یه‌ك بۆ دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی خۆی له‌ناو سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و كردنی به پێگه‌یه‌ك بۆ پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا، به‌ڵام په‌كه‌كه به ئاراسته‌یه‌ك سه‌ری له خۆی شێواندووه كه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتیش خامۆش بكاته‌وه، ئه‌مه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی خۆیان سه‌یر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن مسته‌فا بارزانیی نه‌مر كۆماری كوردستانی له رۆژهه‌ڵات وه‌ك كۆماری خۆی سه‌یر ده‌كرد و به‌رگری لێده‌كرد، سه‌باره‌ت به‌م خاڵه په‌كه‌كه ده‌بێت باش بزانێت، سه‌رۆك مسعود بارزانی جیا له‌وه‌ی گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كورد نییه، ئه‌وجا كوردی باشوور بێت، یان باكوور، یان رۆژهه‌ڵات، یان رۆژئاوا، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له باشوور بكات، ده‌توانێ زۆر به ئاسانی سوود له ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ربگرێت و هه‌ڵه‌ی خۆی راست بكاته‌وه، هه‌موو مه‌رجی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێكهاتنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانیش، ئه‌وه‌یه كه حزبه‌كان خۆیان نه‌كه‌ن به كوێخا به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا و خۆیانی به‌سه‌ردا فه‌رز نه‌كه‌ن، به‌ڵكو گه‌لی كوردستان له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له ئێستادا چ بڕیاریك بدات، ده‌بێت ئه‌و حزبانه ملكه‌چی بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان بن، له‌مه‌ش زیاتر حزبی سیاسیی هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان بۆی نییه ده‌ستێوه‌ردان و خۆفه‌رزكردن به‌سه‌ر هیچ پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستاندا بكات، به‌ڵام ئه‌مه رێگری له‌وه ناكات كه له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كانی پارچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا هاوكاری هه‌بێت، هه‌ر بۆ نموونه سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی كرد پێشمه‌رگه بچن بۆ هاوكاری براكانیان له كۆبانێ، سه‌رنج بده‌ن، بارزانی پێشمه‌رگه‌ی نه‌نارد بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبانێ بمێننه‌وه و كۆبانێ داگیر بكه‌ن، به‌ڵكو پێشمه‌رگه‌ی نارد بۆ هاوكاری و پاش ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام هاوكاریكردن بگۆڕێت بۆ خۆ فه‌رزكردن وداگیركردن، ئه‌مه له لۆژیك و بیركردنه‌وه‌ی كوردانه ده‌رده‌چێت، بۆیه گرنگه په‌كه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لۆژیك و بیركردنه‌وه‌ی كوردانه و واز له خۆ فه‌رزكردن و خۆسه‌پاندن بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكات، باشوور و به‌تایبه‌تیش پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نییه، به‌ڵكو پارتی خۆی ده‌بێته فاكته‌ریكی به‌هێزی ئه‌رێنی بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه چیتر له لیستی تیرۆردا نه‌مێنێت، هه‌روه‌ك تا ئێستا و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی په‌كه‌كه، پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كجاریش په‌كه‌كه‌یان به تیرۆریست ناو نه‌بردووه.
له ئێستادا وێڕای ئه‌وه‌ی بارودۆخه زۆر شڵه‌ژاو و جهمسهربهندییهكان زۆر تێكهه‌ڵكێشراو و ئاڵۆز بوون، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و به‌شی ئه‌وه‌ی به‌ده‌مه‌وه ماوه جارێكی دیكه كورد خۆی له‌م هاوكێشه ئاڵۆزه‌دا رێكبخاته‌وه، له‌مه‌ش زیاتر شه‌ڕی داعش دۆستێكی هێجگار گه‌وره‌ی بۆ كورد دروستكردووه و پێگه‌ی كوردیش له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی له پرۆسه‌ی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌دوای داعش‌یش فه‌رامۆش نه‌كرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راستگۆیانه‌ی ئه‌و پرسیاره هه‌یه: "ئایا لهكویدا هه‌ڵه‌مان كردووه؟"