ئه‌و كێشانه‌ی به بێ بوونی سه‌روه‌ریی ..چاره‌سه‌ریان مه‌حاڵ ده‌بێت
August 28, 2016
وتار و بیروڕا
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره دڕندانانه‌ی ناوه‌ند كه به‌رامبه‌ر كوردستان پیاده‌ی كردووه، دیاره بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانیش به پشت به‌ستن به مافی چاره‌نووس وه‌ك مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردستان و په‌سه‌ندكراوی ناو پاكتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی داوه‌ته خه‌باتی چه‌كداری بۆ به‌رگریكردن له ماف و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك بینیمان هه‌تا یه‌ك دوو ساڵی رابردووش هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له پێناوی به‌رگریكردن له كوردستان خه‌باتی چه‌كدارییان كردبوو، له ناو لیستی تیرۆردا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناویان تۆمار كرابوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو سه‌رۆك بارزانی له ساڵانی رابردوودا، داوه‌تێكی فه‌رمیی حكومه‌تی ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه و داوای كرد هه‌تا ناوی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له لیستی تیرۆر ده‌رنه‌هێندرێت، ئه‌وا ئاماده‌نابێت سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و به‌مه‌ش ناوی هه‌ردوو حزبه‌كه له لیستی تیرۆر هێنرانه ده‌ره‌وه.
دیاره وه‌ك پڕۆفیسۆر ستیفن كراسنهر سه‌باره‌ت به چه‌مكی سه‌وه‌ریی ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ی پێكردووه، هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به چه‌مكی سه‌روه‌ریی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسی ده‌وڵه‌تی دانپێدانهنراودا جۆرێك له شڵه‌ژان و دووڕوویی و تێنگه‌یشتن هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و جۆره كێشانه‌ی وه‌ك (كوردستان، كۆسۆڤۆ، بۆسنیا، مونتینگرۆ، ته‌یموری رۆژهه‌ڵات، ئاچێ، فه‌له‌ستین و ... هتد) به بێ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پێدانی سه‌روه‌ریی چاره‌سه ناكرێن، له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆره ئیشكالیهتێكیش له‌سه‌ر مافی چاره‌نووس له چوارچێوه‌ی پێناسه‌ی ته‌قلیدی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت ( پێناسه‌ی ویستفالیا و شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی) بوونی هه‌یه، بۆیه ترسی ئه‌وه هه‌یه كه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی سیستمی ئاسایشی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی زیاتر ئاڵۆز بێت و بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسیی زیاتر.
به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌كان و ئاڵۆزبوونی بارودۆخی جیهان و مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دانپێدانهنراوانه وه‌ك حاڵه‌تێكی تایبه‌تی و سه‌یركردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مه‌حاڵ، خه‌ریكه گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رووده‌دات و ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی به‌بێ پێدانی سه‌روه‌ریی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ناكرێن، بۆیه له ئێستادا به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن چۆن میكانیزمێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به پێدانی سه‌روه‌ریی ئه‌و حاڵه‌تانه چاره‌سه‌ر بكرێت. بۆ ئه‌مه‌ش ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خه‌ریكی داڕشتنی ستراتیژیهتێكن بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی مافی چاره‌نووس و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی پێدانی سه‌روه‌ریی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
پڕۆفیسۆر پاول و‌لیامز كه له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر جامیس هۆپه‌ر خاوه‌نی كتێبی (به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ریی)ـه له مارتی 2016 دانیشتنێكی گوێگرتنی له ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس بۆ رێكخرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌زموونی پڕۆفیسۆر و‌لیامز به‌رنامه‌یه‌ك دابڕێژیت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مافی چاره‌نووس و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت، له چوارچێوه‌ی پێدانی سه‌روه‌رییه‌وه.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه مانای ئه‌وه‌یه خه‌ریكه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌نه ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌و كێشانه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر پرسی سه‌روه‌ریی دروست بوون، ته‌نیا به پێدانی سه‌روه‌ریی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام میكانیزمی پێدانی سه‌روه‌ریی ده‌بێت به سه‌ر چه‌ند قۆناخێكدا دابه‌ش بكرێت و ئه‌و كیانه سیاسییه‌ی له ئێستادا به ده‌وڵه‌تی دانپێدانه‌نراو ناوده‌برێت، ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته دانپێدانه‌نراوه ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی دانپێدانراوی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی و دانپێدنراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر توانی مه‌رجه‌كانی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ پیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات.