قەلەكەی ئاغاتان نەدیوە؟

قەلەكەی ئاغاتان نەدیوە؟
لە ساڵی 1973 دابوو كە قوتابووین لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی و لە خزمەت مامۆستای وەك جەنابی خەتیبی قەرەداغی گۆش و پەروەردە دەبووین، لە بیرمە شانۆیەكمان ساز كرد، یەكێك لەوانەی ڕۆڵی باشی بینی لەگەڵمان حەكیمی مەلا صاڵحی هەڵەبجە و جەمیل محەممەد فەرەج و چەند هاوڕێیەكی ترمان بوو، بابەتەكە بابەتێك بوو زۆر سادە و وا بزانم بیرۆكەكە لە نووسینێكی غاندییەوە وەرگیرابوو، لەكاتێكدا ئێمە لە سەر شانۆكە لە بابەتێكی گەورە دەدواین، گەنجێك بە پڕتاو خۆی گەیاندە سەرشانۆكە و كونو قوژبن دەگەڕا بۆ قەلەكەی ئاغای.
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە كوردستان سەرۆك بە لە كۆڵگرتنی خەمی نەتەوەیەكەوە ڕێی هەندەرانی گرتۆتە بەر و فس فس پاڵەوانەكانیش خەریكی دۆوزینەوەی قەلەكەی ئاغایانن.
Top