دیموکراسیی لنگه‌وقووچ
August 20, 2016
وتار و بیروڕا

بڵێی نه‌زانن ئه‌و ڕۆژه‌ی کاک نه‌وشیروان، حزبه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌کێتی، ئۆتۆماتیکی، هیواکه‌ی کاک هه‌ڤاڵ، قه‌زاوبه‌ڵای حازریی برد. دووسه‌د و چل هه‌زار ده‌نگه‌که‌شی براده‌ران خۆش.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی لێ ده‌رچێت که دوو سێ ڕۆژ لهمهوپێش پێکه‌وه که‌بابیان ده‌خوارد، یه‌ک که‌سی تر له هه‌ردوو حزبه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان ئاگای له‌م که‌ینوبه‌ینه نییه.
به‌داخه‌وه له سلێمانی، به هه‌موو لایه‌ک دیموکراسییان سووک و ڕیسوا کردووه، که‌چی خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه؛ هه‌ر که‌س ده‌م له سیاسه‌ت ده‌دات، حه‌وت حه‌وت باسی دیموکراسیمان بۆ ده‌کات.
دیموکراسییه‌که‌ی سلێمانی لنگه‌وقووچه: که‌مینه براوه، زۆرینه شاگرد.
که‌مینه لافی دیموکراسی لێده‌دا، زۆرینه‌ش قبووڵێتی.