ئەو هێلكە پیسبوونانە بۆفڕێدان باشن

ئەو هێلكە پیسبوونانە بۆفڕێدان باشن
هەرلە خۆتان دێ و دەوەشێتەوە، كام ڕێگایەی سەختە و گرانە بیگرنە بەر تا كو ببنە كۆسپ و ئاستەنگ و نەهێڵن كورد بە ئامانجی ڕەوای بگات و، كەمێك ماندووی بحەوێتەوە و، خەمی قووڵی بڕەوێتەوە!
هەر لە ئێوە دەوشێتەوە هەموو ڕێیەك بگرنە بەر تەنها ڕێگای سەربەخۆیی نەبێت، دوێنێ هەواڵێكم خوێندەوە لە كورتەبنەیەكی كاڵفامەوە، كە دەڵێ: "چونكە شاندەكە منیان نەبرد بۆ تاران منیش پابەندی بڕیارەكان نابم و خۆم بەتەنها سەردانی تاران دەكەم!"
یەع .... یەع ...... یەع......
چەند قێزەونن ..... چەند قێزەونن ......چەند قێزەونن
دەبڕۆرەوە بۆ "...ستان"ـەكەی باوكتی لێوە هات، دەبڕۆ وەك مەلا حەسەنی دزڵی دەڵێ:
رێگات گوم كردووە ڕوو بە توركوستان
بە هەڵە رێگەت كەوتە كوردستان
تەپڵەكەت لێدە بەرەو هیندوستان
ئیتر بەسیانە خەڵكی كوردستان
وتیان شارەزوور خۆشە بۆ میوان
میوان دووسەد ساڵ ئامان سەد ئامان
ئەگەر نۆبەیش بێ ئێمە بەسمانە
بەش كوڕاوكوڕو هەرچی كەسمانە
ببینن دەی وەرە وڵات ئەم فسفس پاڵەوانانە بیبەن بەڕێوە چی لێدێ؟
تكایە بارزانی چاوەڕێی چیت؟
تۆ لە من باشتر دەزانی هێبلكە كە پیس بوو نە دەبێتە جووجەڵە و نە دەیشخورێ تەنها بۆ فڕێدان باشە لە نێو زبڵدانێكدا كە بۆنەكەی نەچێت بە لووتی خەڵكدا.
هەولێر
Top