دوو هەواڵ لە كامیان بترسم و لە كامیان چاوەڕێی خێربم؟

دوو هەواڵ لە كامیان بترسم و لە كامیان چاوەڕێی خێربم؟
خۆتەفرەدان نەك هەر گێلییە بگرە بۆ هەندێك كەس تاوانە!
بۆ وێنە لە 10/8/2016 چەند دێڕێكم لەبارەی سەردانی ئۆردگانەوە بۆ ڕووسیا وەرگیڕا و چاوەڕێی كارداناوەیەك بووم بەلانی كەمەوە لای هەندێك كەسەوە، بەڵام هیچ!(1)
وەك هەر نووسینێكی تر هیچ و هیچ و هیچ!؟
ئێستا هەواڵەكان باسی كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی توركیا و ئێران دەكەن، هاوكات ڕازی بوونی ئۆردگان بە چوون بۆ ئیسرائیلیش باس دەكەن.
ئەوەی ڕاستەكەیە و گومانم لێی نییە دوو وەزیرەكە باسی هەر شتێكیان كردبێت باسی شەكراو ڕشتن و داتڵی بەخشینەوەیان نەكردووە، وەك بەڵگەی دڵ خۆشی بە هەوڵەكانی كورد بۆ بەرەو سەربەخۆیی چوون.
ئەوەی دووەمیان كە هێشتا ڕووی نەداوە ئیسرائیل بە توركیای هاوپەیمان و هاو بەرژەوەندی و خاوەن باڵوێزخانە دەڵێ: نەكەی بێ ئەدەبی بكەیت لەكاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی؟
ئێوە چی دەڵێن كەیفی خۆتانە
12ی ئابی 2016
پەراوێز:
(1)(نووسینەكەی سێ ڕۆژ پێش ئێستام:
نوقورچێك لە گوێی ڕۆژ ئاوا و خەنجەرێك لە پشتی ئێران
ئەو دێڕەی سەرەوە ناونیشانە بۆ كورتە نووسینێكی "لیث عیسی" كە لە ماڵپەڕی" الإسلام الیوم" 9 ی ئابی 2016 بڵاو ی كردۆتەوە و تیایدا گەشتێكی كردووە بە نێو لاپەڕەی تایبەتی چەند نووسەرێكی عەرەب لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و تویتەر، كە تیایدا هاتووە: "توێژەرەوە و هەڵسەنگێنی سیاسەت و شارەزا! یاسر زەعاترە لە تویتەرەكەی خۆی بەم شێوە "تویتاندوویەتی- خوێندوویەتی و دەڵێ: "یەكانگیر بوونی بەرژەوەندی و ڕێككەوتنی توركیا و ڕوسیا لە سوریا نەیاری و یەكدی هەڵوەشاندنەوەیە لەگەڵ ئێران! وەكچۆن حاڵی بوونێك دەگەیەنێ لەگەڵ سعودییە! مەگەر بڵێین، خامینەئی بەخۆیدا دێتەوە. ئەگەر وا نەبێت ئەوا خوێنی رَژاوی بێسنوور درێژە دەكَێشێ. ئێمە ئێستا لە قۆناغی خەواندن، یان مراندن داین، نەك هەر لە سوریا بگرە لە یەمەنیش. پێویستە خامینەئی بەرەو بێ هیوا بوون ببرێت لەو ململانێ و پێشبڕكێیەی ئەوی تێدا دەژی لەگەڵ خەیاڵ! خاڵی هاوبەشیش لە نێوان ئێران و توركیادا ترسەكەیە لە خواست و هەوڵ و نەوسە تێر نەبوو و هەوڵەكانی "كورد" نەك بایەخ دان بە نەڕشتنی خوێن! ئەم هەڵوێستەی توركیا گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستی ئێران دا دروست دەكات ؟ كەی؟ نازانین!
Top