وا پێدەچێ شیرەكەیان بزڕكاندبێت!
August 12, 2016
وتار و بیروڕا
باری نالەباری نەبوونی ڕوو لە ناوچەكە دەكا و زستان دادێت، لە میانەیشیاندا ماڵی خانمە، هێند ناچار دەبن لە تاو نەبوونی و كەمدەرامەتی ڕوو لە كابرای یەكەم دەكا و داوای یارمەتی لێدەكات!
كە هەواڵی بۆدێنن ئەویش دەڵێ پێی بڵێن: الصیف ضیعت اللبن"!
واتە "هاوینی ڕابردوو شیرەكەت لە كیس خۆت دا و بزڕكاندنت.!"
جا ئەمە بۆتە نموونە و دێنرێتەوە بۆ ئەوەی كەسێك بە شتێك ڕازی نەبێ و دواتر بۆی بابداتەوە.
هەوڵەكان لەگەڵ هەندێك لایەن هاوكات سەردانی ئەوان بۆ بەغدا و تاران و هێنانی مالیكی بۆ سلێمانی و تۆپبارانی ناوچەی سیدەكان و پەلاماری خورماتوو و گەفینی"ڕەوگی هەرەمەكی- حەشدی شەعبی- ئەو قسەیەی هێنایەوە بیرم كە وا پێدەچێ ئەوانە پێشتر شیرەكەیان بزڕكاندنبێ و گۆمەكەیشیان شڵەقاندبێ و بۆ هیچ شت تا پرس بە خزمانیان نەكەن نەیكەن و هیچ هەنگاوێك نەنێن!
كە ئەمە زیاتر وامان لێدەكات بڵێین: جەنابی سەرۆك بەسیەتی چاوەڕوانی، تا زۆرتر نەشڵەقیوە و ڕێگای دروشمی بەرەو قودس چوونیان نەگۆڕیوە، چیتان پێ دەكرێ بیكەن بیكەن بۆ سەربەخۆیی ڕەحمەت لە حاجی قادری كۆیی:
بە ئایین بێ بە ئۆین شتێ بكەن بۆكوردان
12 ی ئابی 2016
هەولێر