ئەو فاكتەرانەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان لە داعش پاراست و دەپارێزن

ئەو فاكتەرانەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان لە داعش پاراست و دەپارێزن
بەهەموو پێوەرێك دەبوایە هەرێمی‮ ‬كوردستان پاروێكی‮ ‬چەوری‮ ‬باسانا قوت چوو بوایە بۆ داعش.داعش ئەو هێزەی‮ ‬كە كە حكومەتی‮ ‬سوریا بەهەموو مێژوی‮ ‬هێزو و توانای‮ ‬سەربازیەوە نەیتوانی‮ ‬ڕێگری‮ ‬لێ بكات لەوەی‮ ‬پارچەیەكی‮ ‬گەورە لەخاكەكەی‮ ‬دانەبڕێت.داعش ئەو هێزەی‮ ‬كە لەماوەی‮ ‬تەنها شەو و رۆژێكدا هێندەی‮ ‬پانتایی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بگرە زیاتریشی،‮ ‬لە پارێزگاكانی‮ ‬موسڵ وسەڵاحەددین لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەرهێنا،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەزمونی‮ ‬سەربازی‮ ‬عێراق نزیكەی‮ ‬سەدەیەك دەبێت،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو هەموو هێزە سەربازی‮ ‬و چەكە قورسانەی‮ ‬كە بۆ ئەو سوپایە دابین كرابوو،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬سەربازانی‮ ‬عێراق لەو‮ ‬ناوچانەدا بوون،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬سەرجەم توانا هەواڵگریەكانی‮ ‬ئەو سوپایە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە سوپاكە لەخاكی‮ ‬خۆیدا و لەناو هاووڵاتیانی‮ ‬خۆیدا بوو‮.‬
كەچی‮ ‬لەبەرامبەردا،‮ ‬كورد زۆر بەزوویی‮ ‬سنوری‮ ‬بۆ دەست درێژیەكانی‮ ‬داعش دانا و ئەوە ماوەی‮ ‬هەفتەیەك دەبێت ئەو هێزەیان لەناوچەیەكی‮ ‬سنورداری‮ ‬سنوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا چەق پێ بەستوە و ناهێڵن پتر ملهوڕی‮ ‬بكات بۆ سەر خاكی‮ ‬هەرێم و بگرە‮ ‬ڕاماڵیشیان نزیكە‮.‬
لێرەدا جێی‮ ‬پرسیارە،‮ ‬بۆچی‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬ناو وڵاتێك بتوانێت ئەو هێزە نەگریسە‮ ‬ڕابگرێت،‮ ‬لەكاتێكدا وڵاتانی‮ ‬وەك عێراق و سوریا بەهەموو مێژوو و توانای‮ ‬سەربازیانەوە كە نزیك بۆتەوە لەسەدەیەك نەیانتوانی‮ ‬ئەوە بكەن؟‮!! ‬بێگومان ئەوە دەبێت بۆ فاكتەری‮ ‬مەوزوعی‮ ‬بگەڕێتەوە،‮ ‬ئەو هۆكارانەشی‮ ‬وایان كرد كورد بەزوویی‮ ‬سنور بۆ‮ ‬دەست درێژیەكانی‮ ‬داعش دابنێت،‮ ‬لەچەند فاكتەرێكی‮ ‬سەرەكیدا خۆی‮ ‬دەبینێتەوە‮: ‬بوونی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە‮: ‬هەمیشە كورد لەژێر هێرشی‮ ‬داگیركەران دا بووە،‮ ‬هەمیشە شۆڤێنیەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬داگیركەر بەسیاسەتەكانی‮ ‬لەناوبردن و‮ ‬ڕاگواستن و كۆمەڵكوژی،‮ ‬مانەوەی‮ ‬كوردیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە،‮ ‬بەڵام هەمیشە نەتەوەی‮ ‬كورد بەپشتیوانی‮ ‬و ئازایەتی‮ ‬و وورەی‮ ‬بەرزی‮ (‬پێشمەرگە‮)‬،‮ ‬كە باشترین و جەسورترین‮ ‬ڕۆڵەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ تەرخان كردوە،‮ ‬توانیویەتی‮ ‬لەبەرامبەر ئەم ئەهریمەنانەی‮ ‬شەڕدا خۆڕاگر و سەربەرز بێمێنێتەوە و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆی‮ ‬بپارێزێت و سەرجەم ئەو پلانانەی‮ ‬دوژمنەكانیشی‮ ‬لەگۆڕنێت‮. ‬ئەم جارەش لەبەردەم هێزێكی‮ ‬مەرگ هێن و‮ ‬ڕەشی‮ ‬وەك داعشدا،‮ ‬بەپشتیوانی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و وورە و لەخۆ بوردویی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد توانی‮ ‬لەبەردەم ئەو‮ ‬ڕەشەبا مەرگ هێنەدا بوەستێت و بەزوویی‮ ‬سنوری‮ ‬بۆ دیاری‮ ‬بكات و هەرێمی‮ ‬لێ بپارێزێت‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەم هێزە‮ (‬مەبەستم هێزی‮ ‬پێشمەرگەیە‮) ‬خاوەنی‮ ‬چەكی‮ ‬قورس نیه‮. ‬سەرەڕای‮ ‬بێ بەش كردنی‮ ‬لەلایەن حكومەتەكەی‮ ‬مالیكیەوە لە سەرجەم مافە دەستوریەكانی‮ (‬مووچە،‮ ‬پڕچەك كردن،‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬سەردەمیانە‮) ‬و هەمیشەش ئاستەنگی‮ ‬بۆ دروست كردوە تا خۆیشی‮ ‬نەتوانێت بگاتە بەو مافانەی‮ ‬و بگرە‮ ‬یەكێك بووە لە تابۆ‮ (‬محرماتە)كانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هەرێمییش‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دامودەزگا سەربازیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەگوێرەی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬وەك سوریاو عێراق،‮ ‬كە ئەزمونیان نزیكەی‮ ‬سەدەیەك دەبێت،‮ ‬هێشتا ساوان‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬مالیكی‮ ‬وا بۆ شەش مانگ دەچێت مووچە و بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕیوە و دەستی‮ ‬خستۆتە بینەقاقای‮ ‬رۆزی‮ ‬خودی‮ ‬پێشمەرگە و براكانی‮ ‬تری‮ ‬لە دامودەزگا حكومیەكاندا‮. ‬ئەمەش دووربینی‮ ‬سەرۆك بارزانیمان بیردەخاتەوە كە هەمیشە مانەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بە هێڵی‮ ‬سوور داناوە،‮ ‬كاتێك لەسەروبەندی‮ ‬نوسینەوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬نوێی‮ ‬عێراقدا دەیانەویست بەناوی‮ (‬میلیشیا‮) ‬بوونی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬كورد چەك بكەن‮. ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر لەسەرتاوە،‮ ‬بەهەر كلۆجێك و لەژێر هەر بارودۆخێكدا بووبێت،‮ ‬مانەوەی‮ ‬ئەم هێزەی‮ ‬پاراستوە و بەشێك لەقوتی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بۆ گێڕاوەتەوە تا ئەم هێزە نیشتمان پارێزە بەردەوام بێت و بمێنێت‮. ‬ئەمڕۆش تەنها ئەو هێزە بوو كە لەخۆبوردوانە و ئازایانە شەڕی‮ ‬داعش دەكات،‮ ‬شەڕێك كە تەنها شەڕی‮ ‬ئەو نیە بەڵكو شەڕی‮ ‬سەرجەم كۆمەڵگای‮ ‬مرۆڤایەتیه،‮ ‬هەروەك وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیتالیاش فێدێریكا مۆگێرینی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەدا و ووتی‮ (‬بارزانی‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬شەڕی‮ ‬گەورەترین هێزی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬جیهان دەكات‮). ‬شەڕێك كە لەهەناوی‮ ‬كۆمەڵگاكەی‮ ‬ئەوەوە سەری‮ ‬هەڵنەداوە،‮ ‬بەڵكو لەئەنجامی‮ ‬سیاسەتە چەوتەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬مالیكیەوە سەری‮ ‬هەڵداوە و بەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستاندا سەپێنراوە‮.‬
‮ ‬بە هێزی‮ ‬پەیوەندیە دەرەكیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮: ‬كاتێك داعش ناوچەكانی‮ ‬موسڵ و تكریتی‮ ‬گرت،‮ ‬لەوەڵامی‮ ‬پرسیارێكی‮ ‬رۆژنامەواناندا سەبارەت بە هەڵوێستی‮ ‬ئەمریكا لەهەمبەر ئەو روداوەدا سەرۆك ئۆباما ووتی‮ : ‬ناتوانین لەبری‮ ‬عێراقیەكان شەڕ‮ ‬بكەین،‮ ‬عێراقیەكان لەنێوان خۆیاندا ناڕێكن و ئەوە پەیوەندی‮ ‬بە بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراقەوە هەیە‮. ‬بەو مانایەی‮ ‬ئەمریكا كاری‮ ‬بەسەرەوە نیه و حكومەتی‮ ‬مالیكیان بەتەنیا بەجێهێشت‮. ‬لەبەرامبەردا كاتێك داعش وویستی‮ ‬هێرش بكاتە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان كاردانەوەی‮ ‬ئەوروپا و ئەمریكا جۆرێكی‮ ‬تر بوو‮. ‬هەر زوو سەرۆكی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬فرانسوا هۆلاند لەپەیوەندیەكی‮ ‬تەلەفونیدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆك هەرێم مەسعود بارزانیدا جەختی‮ ‬لەسەر پاراستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كردەوە و ئامادەیی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬فەرەنسای‮ ‬نیشان دا بۆ هەموو هاوكاریەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬و مرۆیی‮ ‬هەرێم لەبەرامبەر هێرشەكانی‮ ‬داعشدا،‮ ‬هەروەها داوای‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كرد بۆ بڕیاردان لەسەر دۆخەكە‮. ‬لەلایەكی‮ ‬تریش لەنێو كۆنگرێسی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬دەنگ بەرز بۆوە و سەركۆنەی‮ ‬سەرۆك ئۆبامایان كرد لەبارەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كەمە ئایینزاكانی‮ ‬عێراق و بە شكست خواردویان وەسف كرد و داوای‮ ‬هەرچی‮ ‬زووە پێشكەش كردنی‮ ‬هاوكاریان بۆ عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان لێكرد بۆ لێدانی‮ ‬تیرۆرستان و پاراستنی‮ ‬كریستان و‮ ‬یەزیدیەكان‮. ‬سەرۆك ئۆباماش بەزوویی‮ ‬ڕایگەیاند كە هەولێر دەپارێزن و بەڕێگەی‮ ‬بۆردومانی‮ ‬فرۆكەوە مەترسی‮ ‬داعش لە هەرێم دوور دەخەنەوه،‮ ‬ئەو پاڵپشتیەشی‮ ‬تەنها بۆ هەرێم نیشاندا نەك سەرجەم عێراق‮. ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپاش نیگەرانی‮ ‬و دڵگرانی‮ ‬خۆیان نیشاندا لەهێرشەكانی‮ ‬داعش بۆسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕای‮ ‬گەیاند كە لەگەڵ نەتەوەیەكگرتوەكان و لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬پەیوەندار لەڕاوێژدا دەبن بۆ هاریكاری‮ ‬كردنی‮ ‬سەربازی‮ ‬و مرۆیی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم‮. ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیتالیاش فێدێریكا مۆگێرینی‮ ‬لەپەیوەندیەكی‮ ‬تەلەفونیدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی‮ ‬هەرێمدا پشتیوانی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دووپات كردەوە‮. ‬توركیاش بەڕۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەك بابەتێكی‮ ‬گرنگ بۆ توركیا ئاماژەپێدا‮. ‬ئەم بەتەنگەوەهاتن و پاڵپشتیە سەربازی‮ ‬و مەعنەویە نێودەوڵەتیانە،‮ ‬دروستی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬هەرێممان بۆ دەخاتە‮ ‬ڕوو لەسەر ئاستی‮ ‬ئابووری‮ ‬و دیبلۆماسی‮. ‬ئێستا بەرهەمی‮ ‬سەردانە دیبلۆماسیەكانی‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬هەرێم‮ (‬مەسعود بارزانی‮) ‬بۆ ئەوروپا دەردەكەوێت‮. ‬ئێستا هۆكاری‮ ‬سووربوونی‮ ‬كورد لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستان بۆ دەرەوە دەردەكەوێت‮. ‬ئێستا بەرهەمی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬بازاڕەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ وەبەرهێنەرانی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬دراوسێ و ئەوروپی‮ ‬كاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات‮. ‬بەڵێ ئەوە كوردە دەتوانێت بەسایەی‮ ‬دروستی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬جگە لەچیاكان،‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬زلهێزیش پشتیوانی‮ ‬بن لەشەڕی‮ ‬داعشدا،‮ ‬كە لەڕاستیدا شەڕی‮ ‬كورد نیە بەتەنها و شەڕی‮ ‬سەرجەم كۆمەڵگای‮ ‬مرۆڤایەتیە‮. ‬ئاوارەكانی‮ ‬ناو هەرێم‮: ‬هەر لەدەمێكەوە بەسایەی‮ ‬سیاسەتە چەوتەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬مالیكیەوە گەلێك لە عەرەبەكانی‮ ‬ناوچە سوننە نشینەكان ئاوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوون،‮ ‬هەرێمیش باوەشێكی‮ ‬نەرم و نیان بووە بۆیان‮. ‬دوای‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬فەلوجەش،‮ ‬ساڵێك لەمەوبەر،‮ ‬لێشاوێكی‮ ‬تری‮ ‬عەرەبی‮ ‬سوننە‮ ‬ڕویان كردە هەرێم و حەوێنراونەوە‮. ‬لەدوای‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬داعشیش بۆ سەر موسڵ و تكریت،‮ ‬عەرەبەكانی‮ ‬ئەو ناوچانە بەلێشاو‮ ‬ڕوویان كردە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەهەموو شێوەیەكیش لەباوەش گیران و هاوكاری‮ ‬كران و پارێزران‮. ‬كریستانەكانیش بەهەمان شێوە لەمەترسی‮ ‬دەستدرێژیەكانی‮ ‬داعشدا‮ ‬ڕوویان كردە هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەوانیش لەباوەش گیران‮. ‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬عەرەب و كریستان و‮ ‬یەزیدی‮ ‬و كێ و كێ و كێ‮... ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا گەیشتۆتە پتر لە‮ ‬یەك ملیۆن كەس‮. ‬ئەمەش بەهەموو پێوەرێك ژمارەیەكی‮ ‬گەورەیە و هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬خستە ئاستی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬وەك توركیا و ئوردون،‮ ‬لەوبارەیەوە‮. ‬بێگومان ئەم لێشاوەی‮ ‬ئاوارانە بارگرانیەكی‮ ‬زۆر قورسی‮ ‬بۆ دانیشتوان و حكومەتی‮ ‬هەرێم لەسەرجەم ئاستەكانی‮ ‬ژیاندا دروست كردوە‮. ‬بەڵام لەهەمان كاتدا پێگەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست كردوە لەلای‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮. ‬چونكە تێكچونی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان مەترسیەكی‮ ‬جیددی‮ ‬دەخاتە سەر توانای‮ ‬هەرێم لەهێشتنەوە و پاراستنی‮ ‬ئەو ژمارە گەورەیەی‮ ‬ئاوارەكان‮. ‬مەترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كارەساتێكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬لێ بكەوێتەوە،‮ ‬مەترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەم ئاوارانە جارێكی‮ ‬تر ئاوارەببنەوە و بەرەو توركیاو ئەوروپا كۆچ بكەن‮. ‬ئەمەش كاریگەریەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەبێت لەسەر‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬جیهانی‮ ‬و باری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
ئەوەشی‮ ‬ڕاستی‮ ‬ئەم بۆچونە دەسەلمێنێت ئەوەیە كە ماوەیەكی‮ ‬كەم لەمەوبەر سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتوەكان(بان كی‮ ‬مۆن‮) ‬سەردانی‮ ‬هەولێری‮ ‬كردو لەپرێس كۆنفراسێكدا لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی‮ ‬هەرێمدا ئاماژەی‮ ‬بەگرنگی‮ ‬هەرێمدا لە حەواندنەوەی‮ ‬ئەو ئاوارانە و سوپاس گوزاری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كرد‮. ‬هەروەها لەگەڵ سەرهەڵدانی‮ ‬مەترسی‮ ‬داعش بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان پاپا فرەنسیس پاپای‮ ‬ڤاتیكان لەبانگەوازێكدا داوای‮ ‬لە كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كرد هاریكاری‮ ‬ئاوارە و زەرەمەندانی‮ ‬توندو تیژیەكانی‮ ‬داعش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن و بەزوویی‮ ‬ئەو بارودۆخە نامرۆڤانەیەی‮ ‬ناوچەكە تێیدا دەژی‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێ بێنن‮. ‬هەروەك سەرۆك ئۆباماش لەدوا چاوپێكەوتنی‮ ‬لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬نیۆرك تایمز ئاماژەی‮ ‬بەو‮ ‬ڕاستیەدا كە هەرێمی‮ ‬كوردستان نموونەیەكی‮ ‬جوانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و بەیەكەوە ژیانی‮ ‬نیشان داوە و توانیویەتی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬سەرجەم پێكهاتە ئایینی‮ ‬و مەزهەبیەكان بپارێزێت بۆیە ئێمەش بەگریان لێ دەكەین‮.‬
لێرەدا دروستی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێممان بۆ دەردەكەوێت لە باوەش كردنەوە بۆ ئەو ئاوارانە،‮ ‬تا ئەوەی‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬هەرێم بۆ ئاوارە كریستانەكانی‮ ‬ڕاگەیاند كە هەرێمی‮ ‬كوردستان ماڵێكی‮ ‬كراوەیە بۆیان و‮ ‬یان هەموان بەیەكەوە دەژین‮ ‬یان بەیەكەوە دەمرین‮. ‬بەڵێ ئەم سیاسەتە مرۆییانەی‮ ‬هەرێم بۆ خەڵكی‮ ‬لێقەوما و ئاوارەی‮ ‬سیاسەتە چەوتەكانی‮ ‬مالیكی‮ ‬و دەستدرێژیەكانی‮ ‬داعش،‮ ‬هەرێمی‮ ‬لەلای‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬خستە ئاستی‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬گرنگ كە دەبێت ئاسایشی‮ ‬پاێزراو بێت لەهەر دەست درێژیەك لەلایەن هەر هێزێكەوە بێت‮. ‬لەهەموو ئەوانەی‮ ‬سەرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە سەرجەم فاكتەرە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیەكان،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان خستۆتە ئاستێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬توانای‮ ‬ڕووبەڕووبونەوەی‮ ‬هێزە تیرۆرستەكان و شكست پێهێنانی‮ ‬سەرجەم پلانەكانیان بۆ داگیركردن و لەباربردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ژیانی‮ ‬سەردەمیانە تیایدا
Top