كەركوك مەفرۆشن ئێوە پیاوی گێڕانەوەی نین!
August 2, 2016
وتار و بیروڕا
ئاخر قسەیەو قسە ڕادەكێشێ، كە لە ناوەندی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا، لە "مەدینەی مونەوەرە" دەم خوێند، لە گەڵ حاجییەكی كوردستان قسەم كرد كە لەو عەشیرەتەبوو كە هەر لەسەر بێشكەوە ناویان بە "جاش" دەنووسرا و باسی كوردایەتیم بۆ دەكرد، ئەویش باسی خۆی كرد و گوتی: "من هێندە باوەڕم بە كوردێنی هەیە، تا نەها نەبوومە جەحشك".
گوتم: دەی سەد شوكر بۆخوا من نەمزانی ئێوە لەناو خۆتان یەكلاتان كردۆتەوە كە هەر دەبێ جاش بن و "ناجاشێتی تەنها" باشێتییە و دەیخوا لێی بەزیادبێت.
هەولێر
2 ئابی 201