كاتێك بارزانی بڕیاری شەڕی مان و نەمانی دژی داعش دا هەموو شتێك گۆڕا و جیهان ناچار بوو رێز لە كوردستان بگرێت
July 26, 2016
وتار و بیروڕا
******
بۆچی داعش لە قاعیدە جیابۆەوە و
دەوڵەتی خەلافەتی راگەیاند
له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده لقی عێراق له رێكخراوی له ئه‌لقاعیده‌ی سه‌ره‌كی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)، ئه‌م رێكخراوه تازه‌یه له سه‌ره‌تای 2014 له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست ستراتیژیه‌تێكی جیاوازی له ستراتیژیه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی سه‌ره‌كی راگه‌یاند و پیاده‌ی كرد، له‌وانه:
1- لای رێكخراوی ئه‌لقاعیده دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له ئه‌وله‌وییاتی به‌رنامه‌ی كاریان نه‌بوو، ستراتیژیه‌تی ئه‌لقاعیده به‌و جۆره بوو كه دوای ئه‌وه‌ی رۆژئاوا تێكده‌شكێنن بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌لقاعیده، وه‌ك ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام خۆی راگه‌یاند و هه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌وتنی موسڵیش له 10ی حوزه‌یرانی 2014 داعش خه‌لافه‌تی ئیسلامی راگه‌یاند.
2- ستراتیژیه‌تی ئه‌لقاعیده بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر رۆژئاوا و لێدانی ئه‌و سیمبولانه‌ی كه رۆژئاوا شانازی پێوه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده به‌رنامه‌ی بۆ دانابوو بریتی بوو له ته‌قاندنه‌وه‌ی (بورجی ئیڤل له فه‌ره‌نسا) ته‌قاندنه‌وه‌ی (كاتژمێری بیگ بن له به‌ریتانیا) ، ته‌قاندنه‌وه‌ی (په‌یكه‌ری ئازادی له ئه‌مریكا)، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵی 2001یش هه‌ردوو باڵه‌خانه‌ی سه‌نته‌ری بارزگانی جیهانیان ته‌قانده‌وه وه‌ك سیمبولی گلۆبالیزم و هه‌روه‌ها كۆتایهێنان به چه‌مكی حكومه‌تی گلۆباڵی. به‌ڵام رێكخراوی داعش، ئه‌م ستراتیژه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه كرده‌وه و زۆنی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی گواسته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات به‌گشتی و عێراق و سووریا به‌تایبه‌تی ، له‌مه‌ش زیاتر شێوازی ئه‌نجامدانی كاره تیرۆریستییه‌كانی له شێوازی ته‌نیا خۆته‌قاندنه‌وه، گۆڕی بۆ هێرشكردن و داگیركردنی بینایه و شوێنه گشتییه‌كان له‌ناو شاره‌كاندا، وه‌ك هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌ولێر و كۆنتڕۆلكردنی سۆپه‌رماركێتێك له شاری كه‌ركووك و چه‌ندین شێوازی دیكه له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا.
3- له ستراتیژیه‌تی قاعیده‌دا، دوژمنی سه‌ره‌كی بریتییه له رۆژئاوا، به‌ڵام داعش دوژمنی سه‌ره‌كی گۆڕی بۆ تائیفه‌ی شیعه و رۆژئاوای كرده دوژمنێكی لاوه‌كی، بۆیه به دڕندانه‌ترین شێوه له شیعه‌ی دا، به هه‌مان شێوه شیعه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایه‌توڵا سیستانی داوای كرد، هه‌موو شیعه چه‌ك هه‌ڵبگرێت و به‌رگری له شیعه بكات و پاشان حه‌شدی شه‌عبی لێ دروست بوو، ئه‌مه بیجگه له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و حزبوڵا به ئاشكرا بۆ به‌رگریكردن له مانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوكاری راسته‌وخۆی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراقدا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه، رێكخراوی تیرۆریستی داعش به گۆڕینی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی و گۆڕینی شێوازی كاره تیرۆریستییه‌كانی له كاری گروپی و تاكه‌كه‌سی و خۆكوژییه‌وه بۆ كاری گروپی گه‌وره‌ی خۆكوژی و داگیركردنی شوێنه گشتییه‌كان، واقیعێكی تازه‌ی دروستكرد به‌وه‌ی هیچ هێزێكی ئاسایش و پۆلیس و سوپا، ناتوانێت رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی داعش بوه‌ستێته‌وه، یان داعش تێكبشكێنت، له‌ناو ئه‌م واقیعه‌دا و پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش وه‌ك شه‌ڕی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی ده‌ست پێبكات، ههڵۆكانی ئاسایشی كوردستان توانییان به شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه و باوه‌شكردن به خۆكوژه‌كانی داعشدا، ریگری بكه‌ن له‌وه‌ی تیرۆریسانی داعش بتوانن باره‌گای ئاسایشی هه‌ولێر داگیربكه‌ن، به‌ڵام پێشتر به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب كه شێوه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، داعش توانی ئه‌و به‌ندیخانه گه‌وره‌یه كۆنتڕۆڵ بكات و زیندانییه‌كانیش ئازاد بكات. ئه‌و به‌رگرییه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش له بۆ پارێزگاری له بینایه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌نجامیاندا، وایكرد داعش بیر له چالاكی هاوشێوه‌ی دیكه له پارێزگاكانی كوردستان نه‌كاته‌وه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی موسڵ كه‌وت و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی-یان راگه‌یاند، دوای ئه‌مه‌ش شێوازی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپێكه‌وه، گۆڕدرا بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سوپایه‌كی گه‌وره‌ی پڕچه‌ك به چه‌كی مودێرنی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی.
به كه‌وتنی موسڵ و خۆبه‌ده‌سته‌وادانی پێنج فیرقه‌ی عێراق به هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی مودێرنه‌وه و له سووریاش داعش نه‌ك هه‌ر توانی ده‌ست به سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌ندین فیرقه‌ی سه‌ربازیدا بگرێت، به‌ڵكو توانی فڕۆكه‌خانه‌ش داگیربكات و فڕۆكه‌ی شهڕكهریشی بكهوێتهدهست، ئیدی ئه‌و قه‌ناعه‌ته لای هه‌موو جیهان دروست بوو، كه سوپای ته‌قلیدی ناتوانێت رووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ش بوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان بڕیاریاندا هێرشی سه‌ربازی بكه‌نه سه‌ر داعش، به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌رباز بنێرن بۆ شه‌ڕه‌كه و له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش بكه‌ن. له‌مه‌ش زیاتر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتبوونه قه‌ناعه‌تێكی هێنده ره‌شبین، به‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵیش بده‌ن، دووباره سوپای عێراق رێكبخه‌نه‌وه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێوسیتیشی بۆ دابین بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و سوپایه هه‌ر له به‌رده‌م داعشدا خۆی ناگرێت.
بڕیاری بارزانی بۆ شەڕی مان و نەمان دژی داعش
هەموو شتێكی گۆڕی بە شتراتیژیەتی هاوپەیمانی نیودەوڵەتیشەوە
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یرانی – مانگی ئابی 2014 له شه‌ڕی دژی داعش بده‌ین، ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان نه‌یانده‌زانی به چ ستراتیژێك رووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده تازه‌یه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستان ببنه‌وه، هه‌تا له ئابی 2014 رێكخراوی داعش كه له ئه‌وپه‌ڕی غرووری سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیدا بوو، هێرشی كرده سه‌ر كوردستان و توانی له چه‌ندین شوێنه‌وه پێشڕه‌وی بكات، به‌ڵام كه سه‌رۆك بارزانی بڕیاری شه‌ڕی مان و نه‌مانی دا و خۆی راسته‌وخۆ چووه به‌ره‌كانی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی داعشی راگرت و له هه‌ندێك شوێنیش پاشه‌كه‌شه‌ی پێكرد، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی یه‌كه‌مدا مه‌خموور له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركرا، هه‌موو شتێك گۆڕا، هه‌روه‌ك چۆن فه‌رید زه‌كه‌ریا له كتێبی (ئایندهی ئازادی) دەڵێت: به جووڵانی قوسته‌نته‌نییه له رۆماوه بۆ ئه‌ستنه‌بوڵی ئێستا، ئیدی هه‌موو شتێك له مێژووی مرۆڤایه‌تی گۆڕا، به هه‌مان شێوه دوای بڕیاره‌كه‌ی بارزانی بۆ شەڕی مان و نەمان دژی داعش هه‌موو شتێك له شه‌ڕی داعش گۆڕا. ئه‌م گۆڕانه به‌و ئاسته بوو كه فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خۆی بێته هه‌ولێر و له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێردا له‌گه‌ڵ سروودی ئه‌ی ره‌قیبدا سڵاو بۆ ئاڵای كوردستان بكات، هه‌ر ئه‌م بڕیاره بوو وایكرد، ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپای ئه‌مریكا به كوردستان بڵێن سپارتهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێویسته جیهان له به‌ر خاتری سوپا قاره‌مانه‌كه‌ی كه پێشمه‌رگه‌یه رێز له كوردستان بگرێت، هه‌ر ئه‌م بڕیاره وایكرد سه‌رۆك ئۆباما له 11ی ئابی له دوای سێ ساڵ له شه‌ڕی سووریا بۆ یه‌كه‌مجار بڕیار بدات و پاشانیش له 11ی سێپته‌مبه‌ری 2014 ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بۆ تێكشكاندن و لاوازكردنی داعش رابگه‌یه‌نێت. هه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییه بوو وایكرد، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا رازی بێت حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هاوكاری سه‌ربازی بداته پێشمه‌رگه كه له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری له‌وجۆره‌ی نه‌داوه.
ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه و بڕیاره مێژووییه‌كه‌ی بارزانی دروستی كرد، وایكرد ئه‌جیندای كۆر و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بگۆڕێت، له‌لایه‌ك به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو، عێراق قبووڵی نه‌ده‌كرد نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، به‌ڵام نه‌یانتوانی رێگری له‌وه بكه‌ن، قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه و بڕیاری سه‌رۆكه‌كه‌ی بچێته ناو كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك پهنێڵهكانی كۆڕبه‌ندی دافوس له سه‌ره‌تای 2015 و هه‌ر له‌و كۆربه‌نده‌دا و له په‌نێڵی (ئایندهی سوپا) باڵیۆز واڵفانگ شنایده‌ر سه‌رۆكی كۆنگره‌ی میوشن بۆ ئاسایش رایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵی كۆنگره‌ی میوشن بۆ ئاسایش، بۆ یه‌كه‌مجاره به شه‌خسی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه بانگهێشت كردووه. (دیاره بۆ كۆنگره‌ی 2016ـه‌ش جارێكی دیكه سه‌رۆكی كوردستان به فه‌رمی بانگهێشتی كۆنگره‌ی میوشن بۆ ئاسایش كرایه‌وه). ئامانجی سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی میوشن له 2015 له بانگهێشتكردنی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو، بزانن چۆن پێشمه‌رگه توانیویه‌تی تیرۆریستانی داعش رابگرێت و پاشان تێكیان بشكێنێت و به هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تری دووجا له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش پاك بكاته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه زیاتر له شه‌ش مانگ به سه‌ر راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش تێپه‌ڕیبوو، ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپای ئه‌مریكا خۆیان له كۆڕبه‌ندی داڤوسی 2015 ددانیان به‌و راستییه‌دا نا، كه بێجگه له ئه‌زموونی كۆلۆمبیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی مافیا له‌و وڵاته، هیچ ئه‌زموونێكی دیكه‌یان بۆ شه‌ڕی گروپه تیرۆریستییه‌كان نه‌بووه، بۆیه له‌گه‌ڵ راگرتنی داعش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، بیركردنه‌وه له سوپای ئاینده بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا هات.
دوای ئازاد كردنی زوممار و شنگال
پێشمەرگە بووە مودێلێك بۆ سوپای ئایندە لە جیهاندا
له‌دوای ئازادكردنی زوممار و سه‌ده‌ی موسڵ، كه به گرنگترین سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌می شه‌ڕی دژی داعش هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مریكا گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ده‌توانێت هێزێكی هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه له هێزه لۆكاڵه‌كانی ناوچه‌كه دروست بكات، به‌تایبه‌تی وه‌ك دروستكردنی حه‌شدی وه‌ته‌نی بۆ عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق، هاوكاریكردنی سوپای سووریای ئازاد وه‌ك هێزی چه‌كداری ئۆپۆزسیونی سووریا، هه‌وره‌ها هاوكاریكردنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان له كۆبانی كرد. دیاره هاوكاری هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هاریكاربوون بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به ته‌نیا ئه‌مریكا ده‌یان جار زیاتر به هێرشی ئاسمانی بۆردومانی داعشی كرد له كۆبانێ، كه‌چی نه‌یتوانی پێشڕه‌وی داعش رابگرن، ته‌نانه‌ت كه‌وتنی كۆبانی بۆ ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بووه ئه‌و ته‌حه‌ددایه‌ی كه ئه‌گه‌ر كۆبانێ بكه‌وێت، واته شه‌ڕی دژی داعشی دۆڕاند و هه‌تا ئه‌و رۆژه‌شی پێشمه‌رگه چووه كۆبانی ته‌نیا 25%ی شاره‌كه به‌ده‌ست چه‌كدارانی یه‌په‌گه بوو، زیاتر له 75%ی به‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعشه‌وه بوو، به‌ڵام به چوونی پێشمه‌رگه بۆ هاوكاری كۆبانێ له ماوه‌ی نزیكه‌ی 80 رۆژدا توانرا ته‌واوی كۆبانێ ئازادبكرێتهوه. ئازادكردنه‌وه‌ی كۆبانێش وه‌رچه‌رخانێكی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێز بوو له‌سه‌ر ئاستی كاره‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كاره‌كته‌ری پێشمه‌رگه وه‌ك سوپایه‌كی تازه بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، له ستراتیژیه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش ستراتیژیه‌تی هاوكاریكردنی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ هێزه لۆكاڵهكان (ئه‌و هێزانه‌ی سوپای نیزامی نین) پیاده‌كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی وه‌ك هێزێكی لۆكاڵ تاسه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن و گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كه‌م سوپای هاوچه‌رخه بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان و به فه‌رمی له هێزه لۆكاڵهكان جیایان كرده‌وه، هه‌ر به فه‌رمیش رێككه‌وتنی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ مۆركرد، له‌مه‌ش زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌وڵێكی زۆری دابوو كه نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش به‌شدار نه‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی خۆی پیشاندا، ئه‌مجاره‌ش ناڕه‌زاییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پشتگوێ خرا و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆن وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی داعش كرد، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه دوای ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ربازییه، ئیدی ده‌بێت له كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشدا رێز له كورسیی كوردستان بگیرێت و كوردستان خاوه‌نی كورسی خۆی ده‌بێت.