ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان ..لای هاوپه‌یمانانان هێڵی سووره
July 25, 2016
وتار و بیروڕا
*****
ئێستا كوردستان له‌ناو هاوكێشه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و له‌ناو هاوكێشه‌ی سیاسه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بارودۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه. له‌لایه‌ك هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شێكه له عێراق و ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك به‌شێك له عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌وا ناتوانن ئه‌و ستراتیژیه‌ته جێبه‌جێ بكه‌ن كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش دایانڕشتووه، له‌لایه‌كی دیكه كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له جیهاندا، به‌ڵام سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو جه‌رگه‌ی گه‌وره‌ترین شه‌ڕی جیهانی دژی تیرۆریستانی داعش، وایكردووه توانیویه‌تی خاكه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت و وێڕای فره‌یی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌م وڵاته‌دا توانراوه پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نیوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بپارێزرێت و په‌ره‌ی پێ بدرێت، له‌م لایه‌نه‌شه‌وه چیدیكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان ناتوانن كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت پێناسه بكه‌ن، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شی كورد به ئه‌مری واقیع دروستی كردووه، نه‌ك نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ك، به‌ڵكو ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ش ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسی تیرۆر رزگار بكات و مودێلێكی تازه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بتوانێت خاكه‌كه‌ی له هێرشی تیرۆریستان بپارێزێت، هه‌میش بتوانێت پێكه‌وه ژیانی نیوان نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان بپارێزێت و په‌ره‌ی پێبدات. بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه له دیدی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه چیتر هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و نه چیدیكه‌ش كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ته، هه‌ر بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته (دیاره له ئێستادا وه‌ك ئه‌مری واقیع) به‌مجۆره، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه قه‌ناعه‌ت، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته پێویسته به ئاشتی ددانی پێدابنرێت، له‌مه‌ش زیاتر هه‌وڵ بدرێت له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی كوردستان ده‌وڵه‌ته‌كان رێكبخرێنه‌وه. بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر هه‌وڵێك ئه‌وجا ناوخۆیی بێت، یان ده‌ره‌كی كه سه‌ره‌نجام ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسیی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌مری واقیعه تێك بدات، ئه‌وا به هێڵی سوور داده‌نرێت و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
له‌سه‌ر گرنگیی مانه‌وه‌ی كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئه‌مری واقیع، هه‌ر له ساڵی 2010وه ناوه‌نده‌كانی فیكری لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك پاریس وایه بۆ فه‌ره‌نسا و ئاراسته‌ی رووداوه‌كان هه‌ر چۆنێك بن، سه‌ره‌نجام هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كان ده‌چنه‌وه لای بارزانی، دیاره له ئێستادا وه‌ك ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌موو سه‌ره داوه‌كان هاتوونه‌وه لای بارزانی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆی كوردستان و ئه‌قڵیه‌تی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری لۆكاڵ كه ئێستا به ئه‌قڵیه‌تی شه‌ڕی سارد بیرده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و راستییه نه‌بینن كه ئه‌و هه‌رێمه‌ی بارزانی رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، نه مه‌رجی تێدا ده‌سه‌پێندرێت و نه به تیۆری پیلانگێڕیش هاوسه‌نگیی هێزی تێدا ده‌گۆڕێت، ته‌نیا رێگه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری، ئه‌و رێگه‌یه‌یه كه بارزانی ده‌ستنیشانی كردووه، ئه‌و رێگه‌یه‌ش سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانه.