دروستبوونی داعش .. كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی بوو
July 24, 2016
وتار و بیروڕا
دیاره ئه‌و دیراسهتهی ساڵی 2012 دوای سێ مانگ له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه نید پاركه‌ر به‌رپرسی بیرۆی رۆژنامه‌نووسی لوس ئه‌نجلوس تایمز، له به‌غدا ئاماده‌ی كردووه، ورده‌كاری ره‌فتاره‌كانی مالیكی بڵاوكردۆته‌وه كه چۆن مالیكی له ناو ناوچه‌ی سه‌وز سه‌ربازگه‌ی شه‌ره‌فی كردۆته به‌ندیخانه‌یه‌كی نهێنی بۆ عه‌ره‌بی سوننه و چۆن دادوه‌ره‌كانی كردۆته دارده‌ستی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به یاسای تیرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گیراوانه بكه‌ن، هه‌ر بۆیه ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی مالیكی وایكرد عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق كاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بێت و ئه‌مجاره‌یان له بری ئه‌وه‌ی خۆیان تیرۆریستانی قاعیده تێكبشكێن و له عێراق ده‌ریان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێكی زۆری عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق خۆیان هانایان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده لقی عێراق برد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی مالیكی رابوه‌ستن، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مالكیش بوو كه وایكرد، رێكخراوی قاعیده‌ی عێراق خۆیان له رێكخراوی سه‌ره‌كیی قاعیده جیابكه‌نه‌وه، هۆكاری ساده‌ش بۆ ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ئه‌وه بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وله‌وییه‌تی دوژمنه‌كان لای ئه‌لقاعیده هێزه‌كانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا بێت، ئه‌وا عه‌ره‌بی سوننه بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سوننه ده‌یكات، هه‌رگیز ئه‌مریكا و رۆژئاوا به‌رامبه‌ر سوننه‌یان نه‌كردووه، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر ستراتیژیه‌تی قاعیده ئه‌وه بێت دوای نه‌مانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن، ئه‌وا سوننه‌ی عێراق بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر مالیكی و حزبی ده‌عوه‌ی عێراقی ده‌ستیان هه‌بێت، ناهێڵن عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا بوونی هه‌بێت. ئه‌مه وایكرد رێكخراوی قاعیده لقی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق خاڵی هاوبه‌شیان بۆ دروست بێت و هه‌نگاو به‌ره‌و دروستبوونی داعش هه‌ڵبگرن، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی داعش‌یش له سه‌ره‌تای 2014 و فراوانكردنی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانیان، عه‌ره‌بی سوننه كه‌وته ئه‌و دووڕیانه‌ی له نێوان دوو شه‌یتاندا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، بۆیه ئه‌وان داعشیان هه‌ڵبژارد به‌و حیسابه‌ی چه‌ند تیرۆریست بن و چه‌ند دڕنده بن، هێشتا له به‌رامبه‌ر سوننه داعش باشتره له مالیكی.
دیاره سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌كانی مالیكی به‌رامبه‌ر كوردستانیش له ره‌فتار و سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی سوننه باشتر نه‌بووه، ئه‌و كاتێك فه‌رمانده‌ی هێزی دیجله‌ی له سه‌ر شێوازی فه‌رمانده‌ی هێزی به‌غدای سه‌رده‌می ژه‌نه‌ڕال په‌تریۆس دروستكرد، ئامانجی ئه‌وه نه‌بوو سه‌قامگیری له كه‌ركووك و ده‌وربه‌ری دروست بكات ، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه‌ركووك داگیربكاته‌وه و ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره دروست بكات، له‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ رێگهپێگرتن به هێزه‌كانی دیجله، ئه‌وا مالیكی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆی هه‌بوو كه كوردستانیش داگیربكاته‌وه، ئه‌مه‌شی نه‌شاردۆته‌وه و به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له كوردستان كردبوو، به‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بن هه‌تا فڕۆكه‌كانی ئێف 16 ده‌گه‌نه عێراق، ئه‌و كات ده‌زانن چۆن كوردستان داگیردهكهنهوه.
له‌لایه‌كی دیكه نوری مالیكی له‌وكاته‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه بۆته به‌شێك له میحوه‌ری شیعه دژی عه‌ره‌بی سوننه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار سه‌ردانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سه‌رۆكی حزبوڵای لوبنانی كردووه و له‌گه‌ڵ دروستبوونی شه‌ڕی سووریاشه‌وه حزبی ده‌عوه‌ی عێراق له‌سه‌ر شێوازی حزبوڵای لوبنانی، میلیشیای شیعه‌ی دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مانه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بكه‌ن، له دوای كه‌وتنی موسڵ و دروستبوونی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیش دیاره له ژێر ده‌یان ناوی جیاوازدا هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ده‌عوه‌ی عێراق فه‌رمانده‌یی یه‌كێك له‌و میلیشیایانه ده‌كات، دیاره له ئێستادا وه‌ك له تكریت و فه‌لوجه و رومادی بینیمان، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیش به هه‌مان شێواز و مودیلی هێزه‌كانی داعش هه‌م دروستكراونه‌ته‌وه و هه‌م به هه‌مان شێوه‌ی داعش‌یش كاری دڕندانه و ترسناك دژی عه‌ربی سوننه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌م لایه‌نه‌وه دیاره حه‌یده‌ر عه‌بادی-یش هه‌مان سیاسه‌تی حزبی ده‌عوه پیاده‌ده‌كات كه نوری مالیكی سه‌رۆكیه‌تی و ناتوانێت له‌و سیاسه‌ته ده‌ربچێت كه حزبی ده‌عوه پیاده‌ی ده‌كات، بۆیه هه‌تا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق به ده‌ست حزبی ده‌عوه‌ی عێراقه‌وه بێت، ئه‌وا داعش چه‌ند ترسناك و مه‌ترسیداریش بێت، ئه‌وا له چاوی سوننه‌ی عێراقدا هێشتا به‌رامبه‌ر سوننه داعش له حزبی ده‌عوه باشتره.