له یۆبیلی زێڕیندا، مالیکی!
July 21, 2016
وتار و بیروڕا
له‌و په‌نجا ساڵه‌دا، سه‌باره‌ت به ناپاکییه‌کانی، زیاتر له ده جار، پارتى، نه‌وشیروانی ناچار کردووه، کوردستان جێبێڵێت. دواترینیان، حه‌وت مانگه‌که‌ی له‌نده‌ن بوو. که‌چی ڕقه‌که‌ی هێنده دواکه‌وتووانه، کینه‌که‌ی هێنده ڕه‌ش و نه‌خۆشییه‌که‌ی هێنده کارییه، هه‌رگیز عیبره‌ت ناگرێت.
جیا له‌وه‌ی په‌نابردن بۆ مالیکی، ناپاکییه‌کی تره، سهرچیخچوون و غهشیمییهکی زۆریشی پێوه دیاره.
ئاخر یه‌ک له‌و هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کییانه‌ی وایکرد مالیکی کورسییه‌که‌ی له‌ده‌ستبدات، دژایه‌تیکردنی بوو بۆ کوردستان و بارزانی.
مالیکی خۆی لادراوی ده‌ستی کوردستانه. باشه کابرایه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی کورسییه‌که‌ی خۆی هیچی دژی کوردستان پێ نه‌کرابێت، ده‌بێت چی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا و گرێ مێژووییه‌که‌ی پێبکرێت؟