ئاش لە خەیاڵێ و ئاشەوان لە خەیاڵێ!

ئاش لە خەیاڵێ و ئاشەوان لە خەیاڵێ!
وشەی ئاش وەك زۆربەمان دەیزانین یان بیستوومانە، بۆ دوو مانای سەرەكی بەكاردێت:
1/ لە هەندێك ناوچە و دەڤەر، بە چێشت و خواردنی ژەم، بە تایبەتی ژەمی ئێوارە دەگوترێ و لە كەركووك و دەورووبەری زۆر بەكار دێت.
2: ئەو دەزگایەیە كە بە ئاو دەسووڕێ و بەرداش و شوێن و ئاو و دەستاڕ و وەستا و كۆمەڵێك شتی خۆی هەیە و گەنم و جۆ و چەڵتووك و زوڕاتی لێ كڕە كراوە و كوتراوە و كراوە بە ئارد و لای خەڵك خۆشەویست بووە و، ئەگەر هەموو گوندێك - لەبەر بێ ئاوی – نەیبووبێت، ئەوا لە گوێی چەم و ئاو بۆ چەند گوندێك دانەیەك هەر بووە.
لەبەرانبەر یەكەمدا ئاشەوان چێشت لێنەرەكەیە و لە بەرانبەر دووەمیشدا وەستا ئاش گێڕەكەیە.
نازانم چی كۆكەرەوەی ئاشی بەستەزمانی بێ گیانە لەگەڵ ئاشەوان، كە لە هەر دوو جۆرەكەدا مرۆڤێكە كە هەر هەست بە بەرپرسیاری دەكا و بە تەنك خەڵكەوە دێت.
ڕۆژانە كە هەڵوێست و ئیشەكانی سەرۆك دەبینم بە دڵ بەزەییم پێیدا دێتەوە، ئاخر ئەو ئاشەوانەی ئێمە خەریكی پاشە ڕۆژ دابینكردنە بۆ نەتەوەیەك و زۆربەی خەڵكەكەیش وەك "جەماد" بێ گیان و ئاشەكە وان و لە هیچ یان تێناگەن، یان تێدەگەن و لەبەر ڕۆحی پیسی ئێرەیی پێبردن و جاشێتی و ناپاكێتی و كورت بینی، هەر پێ ناگەن و پێناگەن و پێناگەن.
13ی تەیموزی 2016
Top