ھــەڵـــبـــژاردن و قەدەغە کردنی دروشمە ئاینییەکان...

ھــەڵـــبـــژاردن و قەدەغە کردنی دروشمە ئاینییەکان...

وابریارەلە 16ی ئەیلوول ھەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان دەست پێ بکات ،
ھەموولایەن وکاندێک ئازادن لە ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن
،بەلام لەگەل ئەمەشدا گرنگە بابەتی قۆستنەوەی دروشمە ئاینییەکان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن قەدەغەبکرێت ، لەرابردوودا لەھەلمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن ئەم دیاردەیە دووبارە دەبێتەوە کەدروشم وپۆستەرە ئایینییەکان وتەنانەت ھندێک جاریش مزگەوت وشوێنە پیرۆزە ئایینیەکان بۆ پروپاگندەی ھەلبژاردن بەکاردەھێندرێن ، ئەمەش لەگەل ناوەرۆکی ھیچ ئایینێک بەتایبەت ئایینی پیرۆزی ئێسلام ناگونجێت ،چونکە خۆشەویستی وتەبایی ولێبوردەیی نێوان مرۆڤەکان یەکێکە لەسیما پربەھاکانی پەیامی سەرجەم ئایینەکان ، بۆیە ناکرێت لەم پەنایەدا بەھیچ شێوەیەک ھەولی بلاوکردنەوەی رق و کینەودروستکردنی ململانێی سیاسی بدرێت وئایین بۆمەرامی دوور لەپەیامی پیرۆزی خۆی بەکار بھێندرێت ، پێویستە ئایین بەھیچ جۆرێک تێکەلی ململانێی سیاسی نەکرێت ،پەیامی ئایین گشتگیرەو ده‌بێ ڕێز له‌ بیروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئایینی و پیرۆزییه‌كانى هه‌موو ئایین و ئایینزاكانی کوردستان بگیرێت و ،ڕێگه‌ نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه‌ دروشم وشوێنە ئایینییەکان بقۆزرێته‌وه‌ بۆ‌ ریکلامی ھەلبژاردن،پاراستن ورێزگرتن لەپیرۆزییەئایینییەکان دەبێت لەھەموو سەردەم وقۆناغێکدا وەک خۆی بمێنێتەوە، رێگاپێدراو نیە ھیچ لایەن وکەسێک بۆبەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە،بەداخەوە زۆر جاران لایەنی واھەبووە ئایینی بۆ مەرامی سیاسی خۆی بەکارھێناوە ،لەپۆستەروریکلامەکانیاندا ناوی پیرۆزی خواو پێغەمبەرو ئیسلامیان بەکارھێناوە ،کاتێک مرۆڤ ریکلامەکانیان دەبێنێت وادەزانی ئەمە شەری (ئیسلام وکوفرە) ،کە بەروونیش کاروئەرکی پەرلەمنتار دیارە چیە،
بۆیە پێشنیار دەکەم کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی ئێراق بەرەسمی بەکار ھێنانی دروشمە ئاینییەکان وبەکارھێنانی مزگەوت وشوێنە ئاینییەکان قەدەغەبکات لەپێناو بەرژەوەندی ئایین و دورخستنەوەی ئایین لەململانێی سیاسی تائایین ھی ھەموو کۆمەلگا بێت ...

Top