با ماچەكان گرانتربن!
July 12, 2016
وتار و بیروڕا
ئاخر كاتێك بە كوردێك بڵێین بۆ دەسكەوتنی ڤیزەیەكی وڵاتێكی دراوسێ، وریابن مەبنە فرۆشیار، نە هەرزانفرۆش و نە گرانفرۆش، دیارە بە هەمووكەس و بۆ هەمولایەنێكیش ئەوە دەگوترێ و بڕیاری وا بە ڕاوێژی قووڵ و درێژ خایەن دەبێت!
ڕاگەیاندنەكانمان وەك هەر تاكێكی كۆمەڵگای كوردەواری پێشبڕكێیانە چۆن لەو شوێنە ببینرێن و دەربكەون كە زیاتر لە دووسەد ملیۆن عەرەب و چەند سەد ملیۆن مسڵمانی تریش هەر بە داگیركراوی دەزانن!
ئاخر كاكی "سەری شووشەی شەراب بادەر" – هێمن گوتەنی - و بەسەر بەری شەوانی سوور، كەی لای ئەو كێشەیە پەیوەندی لەگەڵ كێ گرێ دەدرێ و نادرێ هێندەی كوێ لای ئەو گرنگە كە سەمای باش و ڕابواردنی باشی لێبێت!
وڵاتە عەرەبی و بەناو ئیسلامییەكانی دەورو بەر و دوور لێمان، بە "ئێران و سعودییە"یشەوە، چەند پەیوەندییشیان بە كێوە هەبێت، هێندە ژیرانە دەیكەن ئاگایان لە ورووژاندن و هەڵچوونی شەقامە!
دیارە قسە زۆرە بیكەم بەڵام هەر ئەمەندە ڕووی دەمم دەكەمە دەسەڵاتی كوردیمان و سیاسەتمەدارەكان، وریابن هەمووشت نە بە خواستی ئێوەیە و نە دەیشبێت!
دەبێ شەقام و پیاوانی ئایینی و – پیاوانی ئایینی دەڵێم چونكە زانامان كەمە دەنا من بڕوام بەوە نییە لە ئیسلامدا پیاوانی ئایینی بگوترێت – بەرژەوەندییە باڵاكانی هەموولایەك فەرامۆش نەكەن.
(ژماره 293 ههفتهنامهی (باس) لاپهڕه 9 سێ شهممه 12- 7-2016).