ئەوەی لە مشك بێ جەواڵ ئەدڕێ
July 10, 2016
وتار و بیروڕا
مشك: ئەو دەعبایەیە ژنان لێی دەترسن و زۆربەمان قارمان لێی دەبێتەوە و لە ڕووە دینییەكەیشیەوە ئەگەر كەسێ لە پاڵ كابەیشدا بێت و ئیحرامیشی لەبەردا بێت بۆی هەیە بیكوژێ و گوناهی ناگات.
جەواڵیش: ئەو ڕایەخ، سفرە، "دەفر"ـەیە كە نەنك و باپیرمان كاتی خۆی بەكاریان هێناوە لە نێو ماڵدا چ بە نەدوورراوی لە ژێر پنە و كەرەستەی نان كردن كە ئاردەكەیان لەسەر بڵاو كردۆتەوە و چ بە دوورراوی كە تێیان كردووە.
جا جەواڵەفەنی چونكە بۆنی ئاردی گرتووە، هەمیشە مشك ویستوویەتی سوودی لێبكا و كەمێك مڵووموش بكات.
ئەمە بۆ كەسێك بەكاردێت كە ناكەس بەچە بێ و بچێتەوە سەر ڕچەڵەكی باو و باپیری خراپی و كورد دەڵێ: "گیا لەسەرپنجی خۆی دەڕوێتەوە".
ئەمجار بۆ سیاسەت:
لەكاتێكدا كە گەلانی دنیا شاییان بە گەورەیێتی بارزانی دێت و پێی سەرسامن و دەزانن هێندەی خەمی نەتەوەیەكی لە كۆڵ گرتووە، وەك تاك خۆیی فەرامۆش كردووە و، وا چاوەڕوان دەكرێ هەوڵە لەبن نەهاتووە كانی بگاتە ئەنجام، خاتوونێك كە بۆنی شیری خاوی لە دەم دێت و باوكی ڕەحمەتی ئاسا خەریكە كوێی پارە بكات بیفرۆشێ.
كچێ دانیشە ئەمە ئیشی پیاوە و هی هەموو پیاوێكیش نا
فارس دەڵێ:
هەركی با فۆلاز بازوو پەنجە كەرد
ساعیدی سیمینی خودرا ڕەنجە كەرد
واتە: هەركەس پەنجە شكێنی و دەسشكێنی لەگەڵ كەسێكدا بكات كە قۆڵی ئەو پۆڵا بێت، ئەوا دەستە زیوینەكەی خۆی بە شكاندن دەدات!
كچێ بڕۆ كەمێك ئارایش بكە و هەندێك پارەی ژێر خراوت ببە بۆ جوانكاری.
بە داوای لێبوردن لە هەر خوشكێكی بەڕێز چونكە كورد گوتوویەتی: "چەم بێ چەقەڵ نابێ" ئەوا خانمی واتان لێ هەڵدەكەوێ و ئێمەی پیاوانیش بە سەدانمان هەن.
10ی تەمووزی