گه‌ڕانه‌وه بۆ توراس و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی
July 9, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان كه ته‌نیا حزبی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری كوردستانه، هه‌تا ئێستا به‌دیلی بۆ توراسی شۆرشەكانی كوردستان دروست نه‌كردووه و به شانازییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ئه‌م توراسه و هه‌موو ئه‌ڵقه‌كانی شۆڕشه‌كانی كوردستان پێكه‌وه گرێده‌داته‌وه، له‌مڕۆ به‌دواوه ئه‌ركی سه‌رشانی قورس‌تر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پێشتر ته‌نیا وه‌ك حزب گه‌ڕابێته‌وه ناو ئه‌م توراسه و بڕیاره‌كانی پارتی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م توراسه دروست كردبێت، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م توراسه، بۆته لایه‌نی ده‌ستپێشخه‌ر له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و خۆشبه‌ختانه هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان به‌وانه‌شی دژی سه‌ربه‌خۆیین له دژی پارتی، ئه‌م بڕیاره، به بڕیار و ده‌ستپێشخه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌زانن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا بڕیاری راگه‌یاندن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان زۆر پێش ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دابمه‌زرێت، هه‌ر بوونی هه‌بووه و ده‌یان سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك ( شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و شیخ سه‌عیدی پیران و قازی محه‌مه‌د) له پێناوی ئه‌م دروشمه و بڕیاری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان په‌تی سێداره‌یان كردۆته ملیان، ئەوا لە ئێستادا پێویستە ئەو پرسیارە بكەین، لەكاتیكدا بریاری سەربەخۆیی كوردستان هەڵقوڵاوی توراسی شۆرشەكانی كوردستان، ئایا بۆچی له‌م پرسه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ر بووه؟ بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو ئه‌و توراسه‌ی كه سه‌ركرده‌ی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستان بڕیاریان تێدا دروستكردووه، هەربۆی بۆیه سه‌رۆك بارزانی و پارتی ته‌نیا یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و توراسه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان نازانن، به‌ڵكو ئه‌ركی پارتی و بارزانی له‌وه گه‌وره‌تره و ده‌یانه‌وێت ئه‌و توراسه جارێكی دیكه زیندوو ببێته‌وه، رۆحی شادی هه‌موو سه‌ركرده‌ی شۆڕشه‌كانی كوردستان ئاماده‌ییان هه‌بێت، كاتیك هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و بڕیاری بوێری راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان چڕده‌كاته‌وه.
كه‌واته له‌م ساته‌وه كه به‌و ئاراسته‌یه سه‌رۆك بارزانی بڕیاری داوه بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو هەڵبگرین و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ناكرێت به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ كوردستان هاتۆته‌پێشه‌وه له‌ده‌ست بدرێت، لەمەش زیاتر جەخت دەكاتەوە و دەڵێت: ئه‌گه‌ر بڕیار بێت شه‌ڕ بكه‌ین، ده‌بێت ته‌نیا له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ین، ئه‌وا لێره‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌یه پشتگیری بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی كوردستان ده‌كات، ده‌بێت له پشت سه‌رۆكی كوردستانه‌وه كار بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی گوتاری میللی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كاتێك سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی و چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی كوردستان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆی قسه ده‌كات، گه‌لی كوردستان له‌ناو توراسی شۆڕشگێڕی كوردستانه‌وه گوێی له ده‌نگی هه‌موو باوكانی سه‌ركرده ده‌بێت كه له‌ماوه‌ی 150 ساڵی رابردوودا و له پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا گیانی خۆیان فیدا كردووه و به زه‌رده‌خەنە‌ی ئازادییه‌وه چوونه‌ته بەردەم په‌تی سێداره.
سه‌رۆك بارزانی به پشت بەستن بە ئیرادەی گه‌له‌كه‌ی خۆی، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هه‌یه كه مافی چاره‌نووس و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت دوائامانجی هه‌ر تاكێكی گه‌لی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌م ئامانجه پیرۆزه به دووركه‌وتنه‌وه له توراسی شۆڕشگێڕی كوردستان وایكردووه كه هه‌ندێك له به‌رپرسیاریه‌تی دوور بكه‌نه‌وه و به چپه باسی ئه‌م پرسه پیرۆزه بكه‌ن.
بەڵام ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه فێربین چۆن تیكرای سەركردەی شۆرشەكانی كوردستان بۆ سەربەخۆیی كوردستان بریاریانداوە ، ئەم فێربوونە دەرگای ئەوەمان بۆ واڵا دەكات چۆن لە ئێستا هەمان بریار دروست بكەینەوە، بڕیاری بوێرانه و حه‌سم و یه‌كلاكه‌ره‌وه، كه گه‌لی كوردستان وه‌ك گه‌لێكی دێرین، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باڵا و نه‌وه‌ی داهاتوو وه‌ك نه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده پێناسه ده‌كاته‌وه