مسعود بارزانی خاوەنی ئیرادەی خێرە.. بریاڕە قورسەكانی خوا ئاسانی دەكات
June 27, 2016
وتار و بیروڕا
*****
ئیراده‌ی خێر ئه‌گه‌ر له روویه‌كه‌وه وه‌ك چه‌مكێكی ئایینی سه‌یربكرێت، له روویه‌كی دیكه‌وه چه‌مكێكی فه‌لسه‌فیشه.. ئه‌مانوئیل كانت له كتێبی (دامه‌زراندنی میتافیزیكیای ئه‌خلاق)دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا شتێك له‌م جیهاندا بتوانرێت به ره‌هایی بژمێردرێت، ته‌نیا ئیراده‌ی خێره، ئه‌م ئیراده‌یه كاتێك به‌رهه‌م دێت كه هه‌نگاوه‌كان بێجگه له خێری گشتیی نه‌ته‌وه، هیچ شتێكی دیكه‌ی له پشته‌وه نه‌بێت، بۆیه كاتێك ئه‌م ئیراده‌یه به‌رهه‌م دێت، ئیدی ده‌توانرێت بڕیاری قورس و چاره‌نووسساز به ئاسانی بدرێت، ئاكامی بڕیاره‌كه‌ش چه‌ند قورس و ئاڵۆز بێت، هه‌ر به خێر ده‌شكێته‌وه، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌مانوئێل كانت، ئیراده‌ی خێر به گه‌وهه‌ر ده‌چووێنێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات چۆن گه‌وهه‌ر ئه‌گه‌ر له‌ناو قوڕدا بێت، هیچ له به‌هاكه‌ی كه‌م نابێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له ئاوریشمێكیش بپێچرێت و بخرێته ناو به به‌هاترین سندوقه‌وه، هیچ له به‌های گه‌وهه‌ره‌كه زیاد ناكات، به هه‌مان شێوه ئیراده‌ی خێریش نه پێویستی به پێداهه‌ڵدانه و نه به قسه‌ی سووك و ناشیرینیش هێچی لێ كه‌م ده‌بێته‌وه، له هه‌مانكاتدا هه‌موو كه‌سێك، یان هه‌موو سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌یه‌ك ناتوانێت و نابێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئیراده‌ی خێر به‌رهه‌م بهێنێت، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیراده‌ی خێر داماڵدراون، هه‌ر بڕیارێك بده‌ن، پاشان به سه‌ری خۆیاندا ده‌شكێته‌وه.
له ناو مێژووی سه‌ركرده‌كانی جیهاندا، چه‌مكی كاریزمابوون بۆ زۆر له‌و سه‌ركردانه به‌كار هاتووه كه خه‌ڵك شوێنیان كه‌وتوون، به‌ڵام كاریزمابوونی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك به خواهشتی خوی و ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌و كاریزمابوونه له ناخیدا ره‌نگ بداته‌وه و هه‌ست بكات كاتێك شوێن سه‌رۆكی كاریزمای نه‌ته‌وه ده‌كه‌وێت، شوێن ئیراده‌ی خۆی كه‌وتووه، بۆیه ده‌ركه‌وتنی كاریزمایی راسته‌قینه‌ی هه‌ر سه‌رۆكێك ده‌ركه‌وتنی جۆرێك له ئیراده‌ی خێره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی خێر كۆی ئیراده‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه كه له كاریزمایی راسته‌قینه‌ی سه‌رۆكدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌ر بۆیه كاتێك تاكه‌كانی نه‌ته‌وه له ده‌وری كاریزمای سه‌رۆكه‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وا بێجگه له كۆبوونه‌وه له ده‌وری ئیرده‌ی خۆیان له ده‌وری كه‌س كۆنه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یری ئه‌و ئیراده‌یه بكه‌ین كه ته‌نیا له ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر بڕیاری قورس و بوێرانه و چاره‌نووسساز بدات و، له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده گه‌وره‌كانی جیهان به‌راوردی بكه‌ین، ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده گه‌وره‌كانی وڵاتانی جیهان ئه‌و هه‌موو ئیمكانییه‌ته‌شیان له‌به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به هاوشیوه‌ی سه‌رۆك بارزانی بڕیار بده‌ن. هه‌ر بۆ نموونه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له رۆژی 3ی ئابی 2014 بڕیاری شه‌ری مان و نه‌مانی دژی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر زه‌وی دا، ئه‌وا له 11ی ئابی 2014 سه‌رۆك ئۆباما توانی بڕیاری ئه‌وه بدات له ئاسمانه‌وه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بكات، تۆماس فریدمان گوته‌نی: سه‌رۆك ئۆباما نیوه‌ی سه‌ری سپی بوو، ئینجا توانی بڕیاری ئه‌وه بدات له ئاسمانه‌وه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بكات. له ئێستاشدا كه سه‌رۆك بارزانی داواده‌كات هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببنه‌وه بۆ ریفراندۆم و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، مانای وایه دیسان له پشت ئه‌م داوایه‌وه بڕیاریكی دیكه‌ی قورس و بوێرانه هه‌یه و له‌پشت ئه‌م بڕیاره‌شه‌وه ئیراده‌یه‌كی خێری له بن نه‌هاتوو هه‌یه كه ئه‌ویش كۆی ئیراده‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، چۆن له كاتی بڕیاری شه‌ڕی مان و نه‌مان دژی داعش، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هه‌بوو هیچ هێزێك ناتوانێت ئیراده‌ی خێر تێكبشكێنت و ئیراده‌ی خێر هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی كوردستان به جیاوازی بۆچوونی سیاسی و نه‌ته‌وه و ئایینه‌وه له ده‌وری ئه‌و ئیراده خێره كۆده‌بنه‌وه، به هه‌مان شێوه ئێستاش هه‌مان قه‌ناعه‌ت لای سه‌رۆك بارزانی بوونی هه‌یه، كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ئیراده پشتی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێت و به‌شدار ده‌بێت له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و له‌مه‌ش زیاتر ئاماده ده‌بن به گیانی خۆیان به‌رگری له مانه‌وه‌ی كۆماری ئازادی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، (ملیشیای پارتی و یه‌كێتی)-ین و سوپایه‌كی نیشتمانی نین، به‌ڵام كه كوردستان كه‌وته به‌ر مه‌ترسی تیرۆریستانی داعش، بینیمان چۆن كوردستان جێگه‌ی ( پارتی و یه‌كێتی) گرته‌وه و حزبایه‌تی به ئاستێك له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه كاڵ بووه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌یه بوونی نه‌بێت، هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ده‌وری ئه‌و سه‌رۆكه كۆبوونه‌وه كه بڕیاری شه‌ری مان و نه‌مانی دا. ئه‌مجاره‌ش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌وانه‌ی ئێستا بوونه‌ته كڵاوسووری دژایه‌تیكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌تی كوردستان و بیانووی جۆراوجۆر دروست ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی ده‌بێت ده‌وڵه‌ته‌كه وابێت، یان ناتوانین ئه‌م بڕیاره بده‌ین، ئه‌وا كاتێك سه‌رۆك ئه‌و بڕیاره ده‌دات، ده‌بینین حزبایه‌تی چۆن كاڵ ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌شی گره‌و له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به نه‌فسی حزبی دژایه‌تی ئه‌م پرۆسه پیرۆزه بكات، جارێكی دیكه خۆی ده‌بینێته‌وه چۆن په‌راوێز ده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته سووچێكی خراپی مێژووی نه‌ته‌وه‌وه.