په‌یامه‌که‌ت گه‌یشت
June 22, 2016
وتار و بیروڕا
به‌ڵێ نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامه‌که‌ت و دانپێدانانهکهت گه‌یشت و ئه‌مه‌ش لێکدانه‌وه‌که‌یه‌تی:
١- ته‌نیا ئه‌و که‌سانه ستایشی جنێودان و جنێوفرۆشان ده‌که‌ن که له رووی ده‌روونییه‌وه نه‌خۆش و ناجێگیر و به گرێوگۆڵهن.
٢- تۆ له زاری خۆته‌وه سه‌لماندت له رزگارییه‌وه تا که‌ی ئێن ئێن. له کوردستان پۆسته‌وه تا سه‌دان سایتی علوج، دامه‌زرێنه‌ر و داینه‌مۆ و هه‌ڵسوڕێنه‌ری جنێودانی سیاسیت به مسته‌فا بارزانی نه‌مر تا ده‌گاته مام جه‌لالی وه‌لی نیعمه‌تت و مسعود بارزانی و هه‌موو موخالیفه‌کانت.
تۆ که ئه‌مجاره به راشکاوی و به ئاشکرا ستایشی هه‌ڵمه‌تی ئیعلامی حهرهکهکهت و سێبه‌ره‌کان ده‌که‌یت، مانای وایه هه‌ر خۆت داڕێژه‌ر و سهرپهریشتیکاری هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌کانی دیکه‌یش بووی.
٣- اعترافت کرد که به درێژایی زیاتر له نیو سه‌ده خۆت داڕێژه‌ر و موهه‌ندیسی سوکایه‌تیت به هه‌موو سیمبول و به‌ها نیشتمانییه‌کان و به دوکانکردنی حزبه‌کان و دێواندنی نه‌یارانت و چاوسوورکردنه‌وه له رۆشنبیران و نووسه‌ران و شاعیران.
٤- تۆ که ستایشی جنیۆفرۆشهکانت کرد رووی ده‌مت له مێدیاکارانی یه‌کێتی کردبوو پێت وتوون ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن هێرش بکاته سه‌ر مام جه‌لال و هێرۆ خان ئێوه بێ ده‌نگ ده‌بن یان وه‌کوو ئێمه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. له یادت نه‌بوو که خۆت به دوو کتێب و چه‌ند دیمانه‌یه‌ک و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حهرهکهکهشت به سه‌دان هه‌واڵ و راپۆرتهههواڵ و سپۆتی ته‌له‌ڤزیۆنی و کاریکاتێر له که‌ی ئێن ئێن و رۆژنامه و سیاتهکانهوه هه‌موو سوکایهتییهکتان به مام جه‌لال و هێرۆ خان و یه‌ک به‌یه‌کی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی کردووه و تا هه‌نووکه‌یش ژێر به ژێر هه‌ر به‌رده‌وامن.
٥- تۆ به مێدیاکارانی یهکیتیت نه‌وت تۆماره ده‌نگییه‌که‌ت که پیلانی ته‌قه‌کردن له کونسڵخانه‌کان و ڕفاندنی ئه‌ندازیارانی بیانی باس ده‌که‌یت و زۆر به سووکی ناوی یه‌کێتی و سه‌رکرده‌کانی ده‌هێنیت، هه‌ڵبه‌ستراوه. خۆت له قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌دا چونکه ده‌زانیت له راستی راستیتره.
٥- له کاتێکدا تۆ رێنمایی مێدیاکارهکانت ده که‌یت بۆ جنێودان و ته‌شهیر و سووکایه‌تی، ئێمه‌ی مێدیاکارانی پارتی شانازی ده‌که‌ین سه‌رۆک بارزانی سه‌رۆکی پارته‌که‌مانه و رێنماییمان ده‌کات دانه‌به‌زین بۆ ئه‌و ئاسته نزمه‌ی راگه‌یاندنی حه‌ره‌که‌که ی تۆ.