ریسواكردنی كه‌لتووری..جنێودان و قسه‌ی سووك
June 22, 2016
وتار و بیروڕا
لێره‌وه گرنگه ته‌عبیركردن له بیروڕای جیاواز به جنێو و قسه‌ی سووك و ناشیرین، له ته‌عبیركردن له جیاوازی بۆچوون و بیروڕای سیاسی جیابكرێته‌وه و جنێودان و قسه‌ی سووك له‌گه‌ڵ جیاوازیی بیروڕای سیاسی تێكه‌ڵ نه‌كرێت.
هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و كێشه‌ی ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌تی، كێشه‌یه‌كی سیاسیی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی قسه‌ی سووك و جنێودانه له‌گه‌ڵ بنه‌مای سیاسه‌ت و توراسی شۆڕشگێڕی له كوردستاندا. با راشكاوانه‌تر قسه‌بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی كێشه‌یه‌كی سیاسییه و پارتی بۆچوونێكی هه‌یه و گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچوونێكی جیاوازیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی پارتی یه‌كناگرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌م كێشه سیاسییه له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی سیاسه‌تدا ناگاته چه‌قبه‌ستوویی و بنبه‌ست. با بزانین جیاوازی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و پارتی چییه؟ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان ئیدعای بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌بێت سیستمی حوكمڕانی له كوردستان په‌رله‌مانی بێت. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان گوتوویه‌تی نابێت په‌رله‌مانی بێت؟ ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هیچ جیاوازییه‌ك نییه، با بچینه هه‌نگاوی دووه‌م، كه نه‌وشیروان ده‌ڵێت: ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت؟ ئایا له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن هه‌ڵبژێردراوه؟ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌سڵه‌ن له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای وشه بۆ به‌رهه‌مهێنانی قسه‌ی سووك و جنێو دامه‌زرا، ئه‌وان ئیستفزازی پارتییان كرد، به‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه و شه‌رعییه‌تی گه‌لی نییه و ده‌بێت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێرێت، بۆیه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی داوای كرد له خولی دووه‌مدا سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت. سه‌رنج بده‌ن له بنه‌ڕه‌تدا به‌پێی رێككه‌وتنی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌سڵه‌ن كه‌س باسی ئه‌وه‌شی نه‌كردووه كه سه‌رۆك راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام هه‌ر خودی نه‌وشیروان وایكرد سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت و ئه‌م به‌زمه‌ی دروست كرد، ئێستاش ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به‌رێته‌وه په‌رله‌مان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك ده‌كات، گوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه سه‌رۆك ده‌كاته دیكتاتۆر، باشه با پرسین له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆك بووه، كام ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌كارهێناوه كه جێگه‌ی مه‌ترسی بێت، یان كام ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه كه جێگه‌ی مه‌ترسی بێت، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانه، ئه‌و مافه‌ی نه‌بووه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانێ بكات، وه‌ك بینمان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه بڕیاری دا پێشمه‌رگه بچێت بۆ كۆبانی كه كادری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه. له‌مه‌ش زیاتر باشه با وای دابنێین جیاوازی بۆچوونی سیاسیمان هه‌یه له سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، ئایا ئه‌م جیاوازییه به‌وجۆره ته‌عبیری لێ ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه دیكتاتۆر دروست ده‌كات؟ ئایا له هه‌موو دنیادا كه‌س بیستوویه‌تی سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت، دیكتاتۆر دروست ده‌كات؟ ئایا ته‌نیا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند ده‌وڵه‌تی دیموكراتی سه‌رۆكه‌كانیان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت؟ بۆیه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی كێشه‌ی سیاسی هه‌بوایه، كێشه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرا و نه‌ده‌گه‌یشته بنبه‌ست. گرنگه زۆر راشكاوانه دان به‌و راستییه‌دا بنێین كه كێشه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی، كێشه‌ی سیاسی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ته‌عبیركردنه له بیروبۆچوونی جیاواز به رێگه‌ی جنێودان و قسه‌ی سووك و ناشیرینكردنی به‌رامبه‌ر، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه پرسه‌كه بگاته ئه‌م ئاسته، ناكرێت چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكرێته قوربانیی ئه‌قڵی جنیۆفرۆشیی نه‌وشیروان مسته‌فا! له‌مه‌ش زیاتر ئایا ده‌كرێت واز له هه‌موو توراسی شۆڕشگێڕیی سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كان و سه‌رجه‌م سه‌ركرده مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بهێنین و جنێودان و قسه‌ی سووك و ناشیرینكردنی به‌رامبه‌ر و سرینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بكه‌ین به ئه‌ڵته‌رناتیفی سیاسه‌ت و كوردایه‌تی؟ ئه‌مه پرسیارێكه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو لایه‌كیش به جددی وه‌ڵامی بداته‌وه.