بەڵێ سەردانی حكومی بوو
June 22, 2016
وتار و بیروڕا
هەروەها سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەمیانەی سەردانەكەیدا لەگەڵ بەڕێز ئەلیكساندەر نۆڤاك وەزیری وزەی رووسیا كۆبووەوە كە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بەشداری شاندی هەرێمی كوردستان لەو كۆڕبەندە جیهانیەداو ئاماژەی بەوەشدا كە دەكرێ لە داهاتوودا پەرە بە بوارەكانی دیكەش بدرێ لە بواری وزەدا.
لەلای خۆشیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پوختەیەكی لە بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی و بڕینی بودجە لەلایەن حكوومەتی عێراق و شەڕی دژی داعش كرد.
كاتێك شاندێك لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر سەفەر دەكات كەس لەوە ناكۆڵێتەوە كە ئەندامانی ئەو شاندە سەر بە كام حزب و لایەنن، چونكە ئەوان بەناوی حكوومەتی خۆیانەوە ئەو دیدارو چاوپێكەوتنانە ئەنجام دەدەن، خۆ ئەگەر شاندێكی حزبی وەكو حزب سەفەر بۆ وڵاتێك بكات وڵاتی میوان ئەو ڕاستییە ناشارێتەوەو شەرم لە كەسیش ناكات بەتایبەتی وڵاتێكی زلهێزی وەك رووسیا. هەموو چاودێرێك ئەو ڕاستییەی لەبەرچاو بوو كە ئەم شاندەی گەیشتە سان پیتەرزبۆرگ شاندێكی حكوومی بوو نەوەك حزبی، چونكە لە نێو شاندەكەدا لایەنی تری تێدابوو كەچی سەرەڕای ئەو ڕاستییە نوێنەری یەكێتی لە توركیا دەڵێ ئەوە شاندی حكوومەتی هەرێم نەبوو، بەڵكو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.
وڵاتان بەڕێزو حورمەتەوە پێشوازی لە حكوومەتی هەرێم دەكەن كەچی لەنێوخۆدا بەپێچەوانەوە باسی دەكەن.
تۆ بڵێی وڵاتێكی گەورەی وەكوو رووسیا ئەو ڕاستییە نەزانێت كە داوەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كردووەو پێویستی بەو روونكردنەوەی ئەو نوێنەرە بێت.
بەڵێ ئەمە سەردانێكی رەسمی حكوومەتی هەرێم بوو بۆ وڵاتی رووسیاو ئەوانیش بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری كرد. بە پاساوی بێ مانا ڕێگە خۆش مەكەن -هەر لە ئێستاوە- بۆ دوو ئیدارەیی.. ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزی و یەكگرتنە.