لە سەبری ئێوە سەر دەرناكەم

لە سەبری ئێوە سەر دەرناكەم
وەك هەندێك دەیخوێننەوە بێ نیازییە یاخود سەبرە و هەندێك دەیقۆزنەوە؟
ڕەمەزانە زۆر خۆم لە دارەتی قسەی سیاسی نادەم، بەڵام بەڕاستی خەریكە منیش لەو سەبرە سەرم دەماسێ!
لەگەڵ ئەوەی كە نازانم چەندین دۆست و كەس هەن لەودیو نەخشەی تۆكمەتانەوە؟
بەڵام پشت ڕاستم بەلانی كەمەوە ڕاوێژكاریشتان هەبێت زۆرێك لەمانە نین كە ناتوانن قووڵتر بیربكەنەوە و دوورتر بنواڕن!
وەك خەیام دەڵێ:
ئەگەر بێ دینم گەر بێ ئیمانم
ئەگەر سەرخۆشی مەیخانەكانم
هەركەس بە جۆرێك لە من تێدەگا
منیش ئەوكەسەم كە خۆم دەیزانم
هەر كەس چۆنم لێ تێدەگات ئازادە، بەڵام بەڕاستی هەڵویستی ئێوە ئەم فەرموودە دروستەم دێنێتەوە یاد كە ئیمامی بوخاری بە ژمارە"6118" لە عەبدولڕەحمانی كوڕی صەخرەوە بۆمان دەگێرێتەوە كە ڕۆژێك پێغەمبەر"دروود و سڵاوی خوای لەسەربێ" فەرمووی: "نموونەی من و ئێوە وەك پیاوێك وایە ئاورێكی هەڵایساندبێ و هەر كە دەورووبەرەكەی ڕۆشنكردبێتەوە، پەپوولە و خشۆك و ئەو ئاژەڵانەی كە دەكەونە ئاگرەوە بكەونە ناوی و، ئەویش خەریك بێت دووریان بخاتەوە و ئەوانیش هەر خەریكی خۆتێفڕێدان بن بۆ خۆ بەسووتاندن دان، منیش پشتتان دەگرم و ڕاتان دەكێشم نەكەونە ناوی و ئەوان هەر دەیانەویت تێیبكەون"
هەولێر
شەوی 3/4ی ڕەمەزانی1437
(إنما مثلي ومثل الناس كمثل رجل استوقد نارا فلما أضاءت ما حوله جعل الفراش وهذه الدواب التي تقع في النار يقعن فيها فجعل ينزعهن ويغلبنه فيقتحمن فيها فأنا آخذ بحجزكم عن النار وهم يقتحمون فيها).
Top