نەوشیروان مستەفا ھەڕەشەی تەقەکردن لە کونسڵخانەکان و رفاندنی ئەندازیارە بیانییەکانی کردبوو.

نەوشیروان مستەفا ھەڕەشەی تەقەکردن لە کونسڵخانەکان و رفاندنی ئەندازیارە بیانییەکانی کردبوو.

پاش ئاشکرابوونی پیلانەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ھەڵھات. گوایە باری تەندروستی خراپە و چارەسەر دەکات. ئێستا گەڕاوەتەوە و تەندروستیشی باشە و خەریکی پیلانی نوێشە دژی سەربەخۆیی و دامەزراوە سەروەرییەکانی کوردستان، بۆیە داواکاری گشتی داوایەکی بەرانبەری جووڵاندووە و دەبێت لەبەردەم دادگای لێکۆڵیتەوە ئامادە بێت.
دواجار یاسا قسەی خۆی کرد و سیاسەت و سازانیش دەبێ ملکەچی یاسا بن. چونکە پرسەکە پرسی ھەڕەشە و کوشتن و رفاندنە نەک شتێکی تر کە بشێ بە بەھانەی سیاسی داپۆشرێ.
نەوشیروان مستەفا کە خرایە قەفەسی دادگاوە زۆرن ئەو داوایانەی دژی دەجووڵێن و تیرۆری چەندین کەس و کۆمەڵکوژیی پشتئاشان و قڕناقە و تاوانی دیکەی لێ زیندوو دەکرێنەوە.
ئازا حەسیب قەرەداخی
Top