سه‌ركرده‌ی پۆپۆلیستی .. یاری بەشكۆی دەوڵەت و سیستمی دیموكراتی دەكات
May 24, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك زیاتر له‌م تیۆره‌ی پۆپه‌ر وردببینه‌وه، دیاره هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، كاڵایه‌كی هه‌رزان به‌ها نین، كه هه‌روا به ئاسانی تێكه‌ڵاوی پرۆسه‌ی سیاسی بكرێن و سواڵی ده‌نگی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێی بكرێت، به‌ڵكو میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و كهموكورتیانهی كۆمه‌ڵگه، ده‌بێته به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و حزبه دیموكراتیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی له چوارچێوه‌ی پاراستنی سیستمه دیموكراتیه‌كه به ده‌نگده‌رانی خۆیان ده‌ده‌ن.
به‌ڵام له ناو ئه‌م ژینگه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌ی رۆژئاوادا، ئێستا به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ركرده‌ی پۆپۆلیستییه‌وه، خه‌ریكه هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه، ده‌كرێته كاڵایه‌كی هه‌رزان له ناو گوتاری سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كان و ده‌یانه‌وێت سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی له بناخه‌وه له هه‌موو به‌ها و ماناكانی دابماڵن، هه‌ر بۆ نموونه یه‌كێك له به‌ها جوانه‌كانی سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی، بڕوابوونیهتی به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یه‌كسانی له نێوان مرۆڤه‌كان به بێ جیاوازی (ره‌نگ و ئایین و زمان) هه‌روه‌ها مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی كوێ هه‌ڵده‌بژێرێت كه لێی ده‌ژی، له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی بوونه‌ته لانه‌ی په‌نابه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌رهه‌می ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ده‌وڵه‌تانی لیبڕاڵ دیموكراتی كه ئێستا به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكه‌ڵابوونی ئه‌قڵه جیاوازه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئازادی ئه‌قڵ و داهێنان، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك له ساڵی 2013 ئه‌و پرسیاره له لی كوان یوی سه‌رۆكی كۆچكردووی سه‌نگافورا كرا، به‌وه‌ی ئایا جیاوازی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا چییه و بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌وجۆره پێشكه‌وتووه و چینیش له ئاستی خۆی چه‌قیوه؟ له‌وه‌ڵامدا لی كوان ی‌و گوتی: چین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوه و به‌رهه‌می ئه‌قڵی 1.4 ملیار مرۆڤه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌یه و به‌رهه‌می ئه‌قڵی 7 ملیار مرۆڤه.
ئه‌گه‌ر لێره‌وه ئه‌و پرسیاره بورووژێنین، له ئێستادا كه دیارده‌ی سه‌ركرده‌ی پۆپۆلیستی بۆته دیارده‌یه‌كی باو له ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژئاوادا، ئایا چی ده‌بینین؟ بێگومان سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كانی ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئامانجی ئه‌وه‌ل و ئه‌خیریان بۆته ئه‌وه‌ی یاری به‌م به‌ها به‌رزه‌ی لیبڕاڵیزم بكه‌ن و بانگه‌شه بۆ باڵاده‌ستیی سپی پێست (white supremacy) ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی ئه‌وه به ده‌نگده‌رانیان ده‌ده‌ن كه رێگه له كۆچبه‌ران بگرن، یان كۆچبه‌ران ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان بكه‌نه‌وه، دیاره له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستای ئه‌مه‌ریكادا، دۆنالد ترامپ باشترین نموونه‌یه كه وێڕای ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی حزبی كۆماریدایه، به‌ڵام له‌ناو خودی پارتی كۆماری‌دا ناڕازیبوونێكی زۆر هه‌یه به‌وه‌ی كه ترامپ، شكۆی ئه‌مه‌ریكا دووچاری مه‌ترسی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له ئه‌ورپاش ئه‌م مه‌ترسییه به زه‌قی دروست بووه و ئێستا رۆژئاوا له به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تهحهدییهیه كه سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كان گه‌مه به شكۆی ده‌وڵه‌تانی لیبڕاڵ دیموكراتی ده‌كه‌ن، دیاره ئه‌مه‌ش وه‌ك پڕۆفیسۆر یاشا مۆنگ له دیراسهتهكهی به ناونیشانی (پۆپۆلیزم هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ لیبڕاڵ دیموكراتی) راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی لیبڕاڵ دیموكراتی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكوور ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئایندهی مێژووی ئازادیی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رنج بده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه دووباره هه‌ڵوه‌سته بكه‌ینه‌وه و له خۆمان بپرسین: ئایا كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران كێشه‌یان له وڵاتانی رۆژئاوا دروستكردووه، یان نه؟ بێگومان هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوا كێشه‌ی په‌نابه‌ریان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ژینگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌ی رۆژئاوا به جۆرێكی هێنده خراپ له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه به‌كارهێنراوه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆری له رۆژئاوا دروست كردووه، لێره‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ تیۆره‌كه‌ی كارل پۆپه‌ر، راسته ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئێستا به‌رهه‌می رێزگرتنی بنه‌ماكانی لیبڕاڵیزمه، بۆیه ئه‌ركی حزبه سیاسییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی لیبڕاڵ دیموكراتی ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی دروست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركرده پۆپۆلیسته‌كان ده‌یكه‌ن، كه ته‌نیا گوتارێكی بێ ناوه‌رۆكه و ده‌یانه‌وێت پایه‌كانی سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی بڕووخێنن، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ئه‌و سیستمه سیاسییه‌ی ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی كردووه و سه‌ركرده‌یه‌كی پۆپۆلیستی ده‌یه‌وێت به رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن یاری به‌و ده‌وڵه‌ته و سیستمه سیاسییه‌كه‌ی بكات، ئه‌وا لێره‌دا نابێت ئه‌و سه‌ركرده پۆپۆلیسته و ئه‌و حزبه سیاسییه له ناو پرۆسه‌كه جێگه‌ی ببێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بوار بدرێت ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام بێت و به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبسه‌نگێندرێت، ئه‌وا ئایندهی ده‌وڵه‌ت و سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه‌شه ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا خه‌ریكن ئه‌م دیارده‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگه ناده‌ن سه‌ركرده‌ی پۆپۆلیستی شكۆی دیموكراتیی رۆژئاوا له‌كه‌دار بكات.