حزبی سیاسی ناتوانێت..یاری به شكۆی ده‌وڵه‌ت و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه بكات
May 23, 2016
وتار و بیروڕا
كه‌واته ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت، حزبی سیاسی له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی كه ده‌وڵه‌ت پێناسه‌ی كردووه، كاركردنی سنورداره، هه‌ر بۆیه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا حزبێكی سیاسی كه به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئامانجی ئه‌وه بێت به رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن بگاته ده‌سه‌ڵات و دژایه‌تی ئه‌و سیستمه بكات كه ده‌وڵه‌تی دیموكراتیی ئه‌ڵمانیا پێناسه‌ی كردووه، ئه‌وا نه‌ك په‌رله‌مان، به‌ڵكو راسته‌وخۆ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، ئه‌و حزبه دابخات و پرسه‌كه‌ی ئاراسته‌ی دادگای فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا بكات. ئه‌وه ته‌نانه‌ت بۆ حزبه چه‌په‌كانیش راسته كه له بنه‌ڕه‌تدا خۆیان به هه‌ڵگری فكر و فه‌لسه‌فه‌ی سۆشیالیزم و كۆمۆنیزم ده‌زانن و هیچ بڕوایه‌كیان به سیستمی سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازادیش نییه، به‌ڵام ئه‌م حزبانه‌ش مافی ئه‌وه‌یان نییه له وڵاتانی لیبڕاڵ دیموكراتی به‌شداری له پرۆسه‌ی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌ستبه‌رداری گوتاری توندوتیژی و دژایه‌تی لیبڕاڵ دیموكراتی نه‌بن. به دیوێكی دیكه‌دا سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی رێگر نییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی له‌و ده‌وڵه‌تانه بوونی هه‌یه، بیروبۆچوونی جیاواز بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان ململانێی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی حزبێكی چه‌پ، یان حزبێكی راست، بنه‌ما و به‌هاكانی سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێت و بیه‌وێت سیستمی سیاسیی ئێستا بڕووخێنێت و سیستمێكی دیكه دابمه‌زرێنێت، ئه‌وا له پرانسیپه‌كانی سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتیدا ئه‌و حزبانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و حزبانه له قه‌ڵه‌م نادرێن كه له پرۆسه‌ی فره‌حزبی و فره‌لایه‌نی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه پێناسه‌كراون، بۆیه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه سیاسییه‌كه‌وه. به‌ڵام له دوای رووخانی دیواری به‌رلین و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشان، ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م رووداوه‌یان وه‌ك سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی لیبڕاڵ دیموكراتی و باشترین سیستم بۆ حوكمڕانی دوای شكستی كۆمۆنیزم له قه‌ڵه‌م دا، ته‌نانه‌ت بیرمه‌ندێكی وه‌ك فرانسیس فۆكۆیاما دیارده‌ی رووخانی دیواری به‌رلین و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆكی سۆشیالیستی به (كۆتایی مێژوو) ناو بردووه، ئه‌مه‌ش به‌و مانا فه‌لسه‌فییه‌ی، ئه‌گه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی مرۆڤایه‌تی بۆ گه‌یشتن به ئازادی بووبێت، ئه‌وا مادام مرۆڤایه‌تی گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ته‌نیا سیستمێك ئازادی تێدا فه‌راهه‌م بێت، سیستمی لیبڕاڵ دیموكراتییه، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی گه‌یشته ئازادی و ئه‌و مێژووه كۆتایی هات و قۆناخێكی دیكه ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌ویش قۆناخی پاراستنی ئازادییه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی، هه‌وڵیاندا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك، بكه‌نه پێوه‌ری دیموكراتی و هه‌موو دیموكراتی له هه‌ڵبژاردندا بچووك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 4-5 ساڵدا ده‌ریخست، بچووككردنه‌وه‌ی دیموكراتی ته‌نیا له هه‌ڵبژاردندا، خۆی ده‌بێته مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئازادی و ئاینده‌ی ئازادی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته بیرمه‌ندێكی وه‌ك فه‌رید زه‌كه‌ریا ناوی لێناوه: لیبڕاڵ دیموكراتیی نه‌خۆش (illiberal democracy)، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی له پرۆسه‌ی دیموكراتیدا به‌ها و پرانسیپه‌كانی لیبڕاڵیزم هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت و پرۆسه‌ی دیموكراتی ته‌نیا ده‌بێته مه‌یدانێك بۆ سواڵكردنی ده‌نگ و هاندانی جه‌ماوه‌ر به گوتاری دیماگۆگی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ده‌نگده‌ر، ئه‌مه‌ش بۆته فاكته‌ری سه‌ره‌كیی ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌ی پۆپۆلیستی. ئه‌م دیارده‌یه كه ئێستا بۆته مه‌ترسیترین دیارده له‌سه‌ر دیموكراتیی رۆژئاوا به ئه‌مه‌ریكاشه‌وه، گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی یاری به شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و سیستمه سیاسییه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تانی لیبڕاڵ دیموكراتی پێناسه‌یان كردووه.