ئەی کوردستان؟

ئەی کوردستان؟
لەم دۆخەی کوردستاندا کە زۆربەی ھەرە زۆری بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی شەخسی نەوشیروان مستەفادایە، یەکێتی نیشتیمانی، لەبەردەم سێ بژاردەدا بوو: گەڕانەوە بۆ دوا نەھجی مام جەلال، واتە ڕێکخستنەوە و تۆکمەکردنەوەی پەیوەندییە حزبی و سیاسییەکان لەگەڵ پارتیدا و شاندانە بەر ئەو مەسئوولییاتە زۆروزەوەندانەی ڕووبەڕووی ھێزە کوردستانییە ڕەسەنەکان دەبنەوە لەم قۆناغە ھەستیارەی کوردستان و ناوچەکەدا. دووەم؛ مانەوە لە حکوومەتدا، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە وەک ناوبژیوان و وەستان بە یەک دوورایی لە نێوان پارتی ھاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵی پاشکۆی، بەمەش بەشدارێکی سەرەکی دەبوو لە ئاساییکردنەوەی بارودەخەکەدا. سێیەمیش؛ یەکێتی بچێتە پاڵ نەوشیروان و لە جێی مانەوە وەک بەشێک لە چارەسە، ببێتە بەشێک لە کێشەکانی کوردستان.
داخەکەم، دەستڕۆیشتووانی ئەمڕۆی یەکێتی، ڕێگەی سێیەمیان ھەڵبژارد.
من یەکێتی نیم، بەڵام ئەگەر ئەندامی یەکێتی بوومایە، لەو بەشەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیم دەپرسی کە نەوشیروانیان کردەوە برا گەورەی خۆیان و یەکێتیان تەسلیم کردەوە: ئەرێ یەکێتی چ قازانجێک دەکات بچێتەوە پاڵ، یان بندەستی نەوشیروان؟
بەڕاست نزیکبوونەوە لە نەوشیروان ناکاتە گێڕانەوەی یەکێتی و کوردستان بۆ ڕۆژگارە ھەرە ناخۆشەکان؟
بەو سەرکردانەی یەکێتیم دەگوت: خەمی ھەرچییەکتانە ئازادن، بەڵام ئەی کوردستان؟
Ibrahim
نەوشێروان مستەفا، لە دژی پارتی لە یەکێتی جیابۆوە، ئێستاش لە دژی پارتی، یەکێتی ھێنایە ناو گۆڕانەوە!

تەمەنی پەپولەیی پیلانەکانی نەوشێروان مستەفا، وایکردووە رق ئەستورتر بێت، رێگای جیاواز ھەڵبژێرێ، لەھەر کامەیشیان فەشەل دێنێ شتێکی تر دادەڕێژێ، تەنانەت لە ماوەی رابردوو لە خەمی بەھێزی پارتی لە رووی دیبلۆماسیەوە ، خەریک بوو تەقە لە کونسوڵ و دیبلۆماتە بیانیەکانی دانیشتووی ھەولێریش بکات، بەڵگەی حەقدی کاکە نەوە بەرامبەر بە پارتی، ئەو دۆکیۆمێنتانەیە کەلەبەر دەستی پارتین، ئەوە نیە لە رقی پارتی خەریک بوو ببێتە ھاوپەیمانی داعش-یش ؟
محەمەد شکاک
Top