دەرەنجامێکی بێ چەند و چۆنی رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی

دەرەنجامێکی بێ چەند و چۆنی رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی
زنجیرەیەک دەستلەکارکێشانەوە دەبێ تا دەگاتە ئینشیقاق لەناو ھەردوولایاندا، بەتایبەتیش لەناو حەرەکەی گۆڕاندا.
ھەموو ئەوانەی گۆڕانیان پێکھێناوە کۆنە یەکێتی نین تا بگەڕێنەوە بۆ ناو یەکێتی. کۆنە ئیخوانییەکان و کۆنە پاسۆک و کاژیکەکان و ئاپۆیی و عەوداڵانی پەکەکە سەرگەردانن و ناچارن تاک تاک یان بە جەماعی دەستلەکار بکێشنەوە یان حزبێک بۆ خۆیان دروست بکەن.
لەولایش ھەموو یەکێتییەکان لە سەرەوە تا بنکە بە براگەورەیی نەوشیروان مستەفا رازی نین، ئەمانیش ناچار دەبن دواجار تاک تاک یان بە دەستەجەمعی ئیستیقالە بکەن یان لەداخی نەوشیروان مستەفای ئینشیقاقچی، ئینشیقاق بکەن.
ی. ن. ک بەم رێککەوتنە خۆی گەیاندە لێواری داڕمان، نەوشیروانیش لە پشتەوە دەستی ناگرێ ھەڵنەدێرێ بەڵکو پاڵی پێوە دەنێ.
ئازا حەسیب قەرەداخی
Top