رێکەوتنەکەم خوێندەوە

رێکەوتنەکەم خوێندەوە
- سەندنەوەی دەسەڵات لە سەرۆک و وەک بەغدا لێکردنی سیستمی کوردستان و گێڕانەوەی یوسف بۆ ھەولێر و تێکدانی ھاوسەنگی و دوبارەکردنەوەی بێ ھودەی سیناریۆ ئینقلابییەکەی پەرلەمان و تەسلیم بونی پارتی بە ئەجیندای ئیقلیمی ودەست ھەڵگرتن لە ریفراندۆم ، تەوەر یاخود (خەیال)ە سەرەکییەکانی رێکەوتنەکەن.
- ھەڕەشەیەکی دەرەکیی جددی تێدایە بۆ یەکێتی و نوسراوە بۆی نییە لەگەڵ حیزبی دیکە ریکەوتنی پێچەوانەی ئەم رێکەوتنە ئیمزا بکات.
- لەبەرامبەردا گۆڕان واز لە گۆڕانخوازیی و دژایەتی بنەماڵەی تاڵەبانی و ریفۆرم و ئەو شتانە ئەھێنێ و قبوڵیەتی ( ھەڵەوەرێک) نەبێ بە پاریزگار.
- لە راستیدا گۆڕان دوای شکست و بەبن بەست گەیشتنی پرۆژەکەی، حەقیەتی ماڵی خۆی کوێرکاتەوە و دەرەتانی دیکەی نییە.
بەڵام یەکێتی بۆ ؟؟ یەکێتی وەک پارتی لە جەنگی دژە داعشدایە و دەیتوانی وەک پارتی لەسەر پێی خۆی بوەستێ و پشتیوانیی نێودەوڵەتی ھەبێ و بێ مەنت بێ لە ھەڕەشەی دەرو جیران، تەنیا بەو مەرجەی کێشە نێوخۆییەکانی چارەسەر کردبا.
یەکێتی پێویستی بە پێکھاتنەوەی نێوخۆیی بوو نەک پێکھاتن لەگەڵ نەوشیروان.
Top