نەوتی‮ ‬هەرێم و ئەمەریكا

نەوتی‮ ‬هەرێم و ئەمەریكا
وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬رادیۆی‮ ‬نەوا لەسەر ناردنە دەرەوەی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان راگەیاندنێكی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە،‮ ‬كە تێیدا دەڵێ‮: ‬ئەوان قبوڵ ناكەن نەوتی‮ ‬بەشێكی‮ ‬عێراق بەبێ رەزامەندی‮ ‬بەغدا بۆ دەرەوەی‮ ‬بنێردرێ‮. ‬
لەوە دەچێ ئەم وڵاتە زلهێزەی‮ ‬پێی‮ ‬دەڵێن ئەمەریكا،‮ ‬تا ئێستا لە عێراق و پێكهاتەی‮ ‬عێراق باش تێنەگەیشتبێت و هەڵسەنگاندنەكانیشی‮ ‬بە پێوەری‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەپێوێت كە رەنگە لەگەڵ واقعدا نەگونجێت‮. ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا دەڵێ‮: ‬نەوتی‮ ‬بەشێك لە عێراق‮!! ‬راستە ئێمە تا ئێستا بەشێكین لە عێراق،‮ ‬بەڵام هەرێمێكی‮ ‬دانپێدانراوین بەپێی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬تر ئێمە ئێستا پارێزگایەك نین لە عێراقدا وەكو بەسرەو ئەنبار و بەغدا،‮ ‬ئێمە هەرێمێكین لە چوارچێوەی‮ ‬عێراقدا‮. ‬
ناردنە دەرەوەی‮ ‬نەوتیش هەر بەپێی‮ ‬دەستوور و رێككەوتننامەی‮ ‬هەرێم و بەغدا رەوانەی‮ ‬دەرەوە دەكرێ و هیچ پێچەوانەی‮ ‬یاسا نییە،‮ ‬شاهێدی‮ ‬ئەو راستیەش كۆمپانیا زەبەلاحەكانی‮ ‬خودی‮ ‬ئەمەریكایە كە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كار لە بواری‮ ‬نەوت دا دەكەن،‮ ‬دیارە ئەم كۆمپانیانە كە مێژوویەكی‮ ‬دوورودرێژ و ئەزموونێكی‮ ‬بەرفراوانیان لەو بوارەدا هەیە،‮ ‬گەر بیانزانیبایە كارەكەیان نایاساییە،‮ ‬بە تەئكید وەبەرهێنانیان تێدا نەدەكرد،‮ ‬لە راستیدا دەبوو بەرپرسانی‮ ‬ئەمەریكا پێش ئەوەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬یان ناڕەزایەتی‮ ‬خۆیان دەرهەق بە هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێم رابگەیاندایە،‮ ‬پرسیاریان لە خودی‮ ‬كۆمپانیەكانی‮ ‬خۆیان بكردایە كە ئەو كارە‮ ‬یاساییە‮ ‬یان نا،‮ ‬كە بێگومان وەڵامی‮ ‬دروستیان چنگ دەكەوت و‮ ‬یاسایی‮ ‬بوونی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمیان بۆ دەسەلما‮. ‬
بەرپرسانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاوا بە راشكاوانە دژایەتی‮ ‬ئەو مافە رەوایەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و هەرێمەكەیان بكردایە،‮ ‬گوشاری‮ ‬زیاتریان بخستایەتە سەر حكوومەتی‮ ‬مالیكی،‮ ‬چونكە ئەوە سیاسەتی‮ ‬چەوتی‮ ‬ئەوانە كە بە هەموو شێوەیەك دژایەتی‮ ‬هەرێم و ئەو بەرەوپێشەوەچوونەی‮ ‬دەكەن‮. ‬ئەوەتا لە سەرەتای‮ ‬ئەم ساڵەوە حكوومەتی‮ ‬بەغدا بە فەرمانی‮ ‬شەخسی‮ ‬سەرۆك وەزیران،‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی،‮ ‬مووچەی‮ ‬سەرجەم كارمەندانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بڕیوەو وەك كارتێكی‮ ‬گوشار دژی‮ ‬هەرێم بەكاری‮ ‬دەهێنێت‮.‬
ئەو هەڵوێستەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬مالیكی‮ ‬بە پاڵپشتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە قەڵەم دەداو زیاتر هانی‮ ‬دەدا كە لەسەر سیاسەتی‮ ‬چەوتی‮ ‬بەرامبەر هەرێم بەردەوام بێت‮.‬
ئومێدەوارین ئەمەریكا بە سیاسەتی‮ ‬خۆیدا لە مەسەلەی‮ ‬هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستاندا بچێتەوەو لایەنی‮ ‬هەق بگرێت،‮ ‬چونكە ئەوە‮ ‬یەكەمین جارە دانیشتووانی‮ ‬هەرێم دەیانەوێت سوود لەو بەرهەمە بۆ بەرەوپێشەوەچوونی‮ ‬هەرێمەكەیان وەربگرن،‮ ‬چونكە هەمیشە حكوومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق سوودی‮ ‬ئەو بەرهەمەیان بۆ سەركوتكردن و ماڵوێرانی‮ ‬كورد تەرخان كردبوو‮. ‬
ئەگەرچی‮ ‬لە دوا بڕگەی‮ ‬بەیاننامەكەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا داوا لە هەرێم و لە بەغدا دەكات كە ناكۆكی‮ ‬خۆیان لەسەر هەناردەكردنی‮ ‬نەوت چارەسەر بكەن و كە بێگومان هەرێم بە گەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لەو داوایەی‮ ‬ئەمەریكا دەكات‮. ‬
Top