تەنها رێگە بۆ كۆتایهاتنی داعش.. نەمانی سایكس پیكۆ و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە
May 13, 2016
وتار و بیروڕا
به‌ڵام هه‌ڵوه‌سته‌ی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا به‌شێكی زۆری عه‌ره‌بی سوننه له هه‌ر دوو دیوی عێراق و سووریا پشتگیری رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناكه‌ن؟ بێگومان وه‌ك توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ریانخستووه، به‌شێكی زۆری دانیشتووانی موسڵ له عێراق و ره‌ققه له سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ماونه‌ته‌وه، راسته خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی، به‌ڵام هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی پیاده كردووه و ناڵێین چۆن كاروباری ئه‌و خه‌ڵكه به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام به هه‌ر شێوازێك بێت كاروباری رۆژانه‌یان ئه‌وه ماوه‌ی دووساڵه به‌ڕێوه‌ده‌بات. پرسیاری دیكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: بۆچی ئه‌و به‌شه زۆره‌ی عه‌ره‌بی سوننه له عێراق و سووریا، ژیانیان له‌گه‌ڵ داعش پێ باشتره، وه‌ك ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و شیعه‌ی به‌غدا حوكمڕانییان بكات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش بێگومان ئه‌وه‌یه رژێمی عه‌له‌وی له دیمه‌شق و شیعه له به‌غدا به پشتگیری راسته‌وخۆی ئێران ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ك پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ بونیادنانه‌وه‌ی عێراق وه‌ك عێراقێكی دیموكراتی و فره‌یی و په‌رله‌مانی له ریشه‌وه هه‌ڵبكێشن و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران مه‌به‌ستێتی تۆڵه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق، نه‌ك هه‌ر له عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق بكاته‌وه، به‌ڵكو له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سوننه له‌ناوچه‌كه بكاته‌وه، كه له ماوه‌ی هه‌شا ساڵی شه‌ڕی عێراق – ئێران‌دا، دژی ئێران پشتگیری سه‌دام حوسێن-یان كرد.
كه‌واته واڵاكردنی ده‌رگا له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئهسهدـهوه به هاتنی سه‌ركرده‌كانی قاعیده بۆ سووریا و به ئاشكرا كاركردنیان له ناو سووریا و ناردنه‌وه‌یان بۆ عێراق، له پێناوی ئه‌وه بووه، ژینگه‌یه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قاعیده و داعش نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه بكه‌ن، پاشان عه‌ره‌بی سوننه وه‌ك داعش و قاعیده له به‌رده‌م رای گشتی وێنابكه‌ن، كێشه و ناكۆكیی هه‌زار ساڵه‌ی نێوان شیعه و سوننه بگۆڕن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیهان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی قاعیده و داعش، سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه تۆماس فریدمان له یه‌كێك له موحازهرهكانیدا باس له‌وه ده‌كات، له ساڵی 2007 – 2011، وشكه ساڵییهكی گه‌وره ناوچه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی سووریای گرته‌وه، بۆیه ناچار بوون مه‌ڕوماڵاتیان بفرۆشن و روو له شاره‌كان بكه‌ن. رژێمی ئه‌سه‌د كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی پشتگوێ خست و هه‌وڵینه‌دا چاره‌سه‌ری بكات، بێكاری و برسێتی له‌ناویاندا بڵاو بووه‌وه، بۆیه هه‌ر كه رێكخراوی قاعیده و داعش ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی (الله اكبر)یان به‌رزكرده‌وه، به‌شی هه‌ره زۆری عه‌ره‌بی سوننه‌ی سووریا شوێنیان كه‌وتن و پشتگیری‌یان كردن. له عێراقیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی كشانده‌وه، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران پێشووی عێراق، دیسان به ناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، پیلانێكی دڕندانه‌ی دژی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق داڕشت، له هه‌نگاوی یهكهمیشیهوه به گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه ده‌ستی پێكرد كه له ناو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه‌یان ده‌كرد، بیگومان بێده‌نگیی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی نوری مالیكی، وایكرد، عه‌ره‌بی سوننه هیچ متمانه‌یه‌كیان به ئه‌مه‌ریكاش نه‌مێنێت، بۆیه كاتێك له ئه‌مه‌ریكا نا‌ئومێد بوون، رێكخراوی قاعیده لقی عێراق كه له سه‌ره‌تای 2014 خۆی وه‌ك داعش راگه‌یاند، وه‌ك نوێنه‌ر و داكۆكیكار له عه‌ره‌بی سوننه خۆی نمایشكرد، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی داعش، گۆڕانكاری له بنه‌ماكانی راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا كرد و خۆی له قاعیده جیاكرده‌وه، دیاره قاعیده راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی خستۆته دوای ئه‌وه‌ی هێزی رۆژئاوا تێكده‌شكێنێت، به‌ڵام داعش شیعه‌ی وه‌ك دوژمنی سه‌ره‌كی پێناسه كردووه، ئینجا رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا، بۆیه له پێناوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و غه‌دره‌ی شیعه به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی سوننه ده‌یكات، ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام راگه‌یاند.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج له وتاره‌كه‌ی ستیڤن بیدل و جاكۆب شاپیرۆ بده‌ین، كه داواده‌كه‌ن خودی ئه‌و نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر بكرێت كه بۆته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی داعش وه‌ك دیارده‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر رووخانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش، هه‌ست ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی بیدل و شاپیرۆ ئاماژه‌یان پێكردووه، رێگه راسته‌كه‌ی ریشه‌كێشكردنی فیكری داعشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی سوننه له عێراق و سووریا بتوانن بژین و نه‌كه‌ونه ململانێی نێوان شیعه و سوننه و شیعه سه‌ركوتیان نه‌كات، ئه‌وا هه‌ر عه‌ره‌بی سوننه خۆیان ده‌وڵه‌تی داعش كۆتایی پێده‌هێنن و فیكری داعش ریشه‌كێش ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای سایكۆلۆژیه‌تی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق و سووریا‌ن، ده‌زانن به درێژایی مێژووی عێراق، عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق و سووریا پشتگیری‌یان له توندڕه‌وی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له كۆتایی ساڵی 2006 و 2007 ، كاتێك ئه‌مه‌ریكا ژینگه‌یه‌كی سیاسی ئه‌وتۆی دروستكرد كه عه‌ره‌بی سوننه به رێگه‌ی هێزه‌كانی سه‌حوه و له چوارچێوه‌ی ناردنی هێزی به‌په‌له (Surge) بۆ عێراق كاربكه‌ن، ئه‌وه هه‌ر عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق خۆیان بوون كه رێكخراوی قاعیده‌یان تێك‌شكاند و چه‌كداره‌كانی قاعیده‌یان نارده‌وه بۆ سووریا، جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، پێشنیاری زیادكردنی هێزی به‌په‌له، پێشنیاری ( ستیڤن بیدل) بووه، كه ئه‌مجاره‌ش داواده‌كات خودی نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك ده‌رهاویشته‌ی نه‌خۆشییه‌كه كه داعشه. به‌ڵام پرسیاری دیكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كه بێگومان ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه به رووخانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت، بۆچی نایانه‌وێت كێشه‌كه له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ دیاره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌وه قووڵتره كه هه‌ندێك مه‌زنده‌ی ده‌كه‌ن. سه‌باره به‌م پرسیاره پڕۆفیسۆر جۆشوا لاندیز ئوستادی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تایبه‌تمه‌ند له سه‌ر پرسی سووریا و كورد، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (رووسیای ئه‌مڕۆ) راشكاوانه ئه‌و راستییه‌ی ئاشكراكردووه: "پێویسته هه‌رچۆنێك بێت هه‌وڵبدرێت كێشه‌كانی سووریا و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌بێت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێت، هه‌ر بۆیه كاتێك بیر له چاره‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، ده‌بێت ئاكامی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ش له‌به‌رچاو بگێرێت." له‌م وه‌ڵامه‌ی پڕۆفیسۆر لاندیزـهوه، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی بیه‌وێت به جددی كێشه‌ی عێراق و سووریا چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وا ده‌بێت میانگێرێكی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌م دابه‌شكردنه چۆن ده‌كرێت؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا پڕۆفیسۆر كینس پۆلاك به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری سابان بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئامۆژگای برۆكینگیز كه له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی ئه‌و گروپهشه كه راپۆرتێك له‌سه‌ر ئایندهی عێراق بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ئاماده ده‌كات، له دیراسهتێكدا به ناونیشانی ) شه‌ڕبكه‌ین، یان هه‌ڵبێین - Fight or Flight) تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بژاردانه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، راشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كاتی خۆی بیل كلینتۆن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بۆسنیا كرد و له دایتۆن هه‌موو لایه‌نه پێكناكۆكه‌كانی له سه‌ر یه‌ك مێز كۆكرده‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی كرد، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت لایه‌نه پێكناكۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كورد و عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه پێكه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆبكاته‌وه، بزانن چۆن ده‌توانن به ئاشتی پێكه‌وه بژین و دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق و سووریا چۆن ده‌وڵه‌ته تازه‌كان بونیاد ده‌نرێنه‌وه. ئه‌م چاره‌سه‌ره كه ده‌ستبه‌رداربوونه له پیرۆزیی سنووره‌كانی سایكس پیكۆ، ته‌نیا رێگه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی هه‌یانه بیخه‌نه‌گه‌ڕ، خه‌لافه‌تی ئیسلامی كۆتایی پێدێت و فیكری داعش‌یش له ریشه‌وه هه‌ڵده‌كێشرێت.