جۆرێک لە مێدیا لە سلێمانی ھەیە ھەرچییەک بن تەنیا سەربەخۆ و ئەھلی نین.
May 5, 2016
وتار و بیروڕا
ئەو مێدیایە لە ئاستی نیشتمان و چارەنووسی گەلدا زۆر بێدەربەستە، تەنانەت ھەموو پرۆژەیەکی سیاسی دژی کوردستان و نائومێدکردنی خەڵکی کوردستان جێبەجێ دەکەن. لایەنگری ھەر شتێکن دژی کوردستان بێ. ھەواڵی یەکەمیان ھەواڵی دژی کوردستانە. ھەواڵی دووەم جوینەوەی ھەواڵێکی پێشتری دژی کوردستانە. بەرنامە، دیدار، ریپۆرتاژ، بەدواداچوون، راپۆرت، ھەر ھەمووی یەک کۆلکەی ھاوبەشیان ھەیە کە دژی کوردستان بن.
ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەم مێدیایە بەرامبەر پێشمەرگە و گیانفیدایی ئەوان بۆ بەرگریکردن لە گەل و وڵات کردیان، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاستی ئەو حیقدەی لە گیانی سەرکردە عەبەسیەکان و ھزرداعشییەکاندایە کە ئەو مێدیایانە ھەڵدەسوڕێنن. نیشانەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاستی خۆبەدەستەوەدانی حزبەکانیان بە ئەجندایەکی ژەھراوی کە ئەگەر دەرفەتی سەرکەوتنی بۆ بڕەخسێ پێش ھەمووان خۆیان دەکوژێ. ئاماژەیەکی مەترسیدارە کە میدیاکارەکانیان پێ بزانن یان نەزانن خزمەتی داعش دەکەن. لەلایەکی ترەوە ئاماژەیەکی دیکە بۆ رۆڵی نەرێنی داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان و خەمساردی ساندیکای رۆژنامەنووسان کە لە ئاستی ئەم ھەڵمەتە لە دژی ئاسایشی نیشتمانی و گیانفیدایی پێشمەرگە بەرپاکراوە، زۆر بێ ھەڵوێست و جووڵەن.
ئازا حەسیب قەرەداخیG2016