ئەوانەی بەشكستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دڵخۆشن .. دەبێت ئەو ئاواتەیان بەرنە ژێر گڵ
May 3, 2016
وتار و بیروڕا
ئێمە فێرنەبووین بە پێشمەرگەی كوردستان بڵێن پێشمەرگەی فڵان لایەن ، هەر بۆیە ئێمە هەرگیز ناڵێن پێشمەرگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبەر ئەوەی ئەو پێشمەرگەیەی لە ژێر ئاڵای پارتی و رێبازی بارزانی چەكی شەرەف و مەردایەتی دەكاتە شانی، ئەو دەبێتە پێشمەرگەی كوردستان و ئامادەیە نەك هەر لەسەر خاكی باشوری كوردستان خوێنی خۆی بڕێژێت، بەڵكو میژووی پارتی و رێبازی پارتی سەلماندوویانە، ئەو پێشمەرگانەی كوردستان كە پەروەردەی پارتی و رێبازی بارزانی بوون ، بە شانازییەوە خوێنیان لەسەر هەر چوار پارچەی كوردستان رژاوە، بستێك لە خاكی كوردستان نەماوە خوێنی پێشمەرگەی كوردستانی لەسەر نەرژابێت.
بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئەمرۆ بەشێك لە میدیای موهەریج و ناحەزانی پارتی بەو پێشمەرگە قارەمانانەی كوردستانیان كرد كە لەمیحوەری تەلسقۆف ، وەك چیا بەرگریان دەكرد ، ئەوەندە قسەی سوك و ناشرین و ناكوردانە بوون ، كە مرۆڤ شەرم دەكات جارێكی دیكە بیانووسێتەوە، كە ناڵە ئەهلی و بێ لایەنەكەی كوردستان (NRT) لەبری پیشدانی قارەمانەیەتی پێشمەرگە ، لە كەناڵی ( الاعماق) ی داعشەوە ، ئەو دیمەنانەی بۆ داعش بڵاو دەكردەوە كە پیشانی دەدات، داعش لە پێشرەویدان، هەندێك لە میدیاكانی دیكە بەجۆرێك هەواڵەكانیان بڵاو دەكردەوە، وەك كورد دەڵێت دەڕشانەوە و چی پیس و ناشرین بوایە لە دەمیانەوە دەهاتەدەرەوە.
ئەمانە هەمووی لەلایەك بەڵام كاتێك سەركەوتنەكانی پێشمەرگە دەبێتە وێردی سەر زاری هەموو جیهان، ئەو بێ شەرمانە دەڵێن پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە، بەڵام ئەگەر لە قۆڵێكەوە تیرۆریستانی داعش بۆ یەكدوو كاتژمێر پێشرەوی بكەن، ئەوا دیسان ئەو بێ شەرمانە دەڵێن پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان شكا.
جارێكی دیكە سوپاس بۆ خواو بۆ خوێنی شەهیدەكانمان و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە و سەرۆكە پێشمەرگەكەمان، ئەوەی ئەمرۆ لە تەلسقۆف بە تیرۆریستانی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە كراوە، داستانێكی دیكە یە و تاجێكی دیكەی سەروەری دەكاتە سەری كوردستان و لەهەموو جیهاندا دەدرەوشێتەوە ، ئەوانەشی بە نیازبوون هێزی پێشمەرگەی كوردستان بشكێت و سەرچۆپی بۆ داعش بگرن ,.. دەبێت ئەو دەخەیان بەرنە ژێر گڵەوە.