نوێكردنەوەی ئایینی ئیسلامبۆ رێگرتن لە بەرهەمەێنانی توندوتیژی و بەربەریەتی داعش
January 15, 2015
وتار و بیروڕا
1. پەیامی ئیسلام ئەوە بوو كە خەڵكی نیمچە دورگەی عەرەب دووربكەنەوە لە بت پەرستی و بگەڕێنەوە بۆ ئایینی حەزرەتی ئیبراەیم كە یەكتاپەرستیە.
2. لەو سەردەمە كۆرپەی كچ زیندە بەچاڵ دەكرا، قورئان ئەمەی كۆتایی پێەێنا و رێگەی گرت لەوەی چیدیكە كۆرپەی كچ زیندە بەچاڵ بكرێت.
3. پێغەمبەر(د.خ) لەماوەی 13 ساڵی بڵاوكردنەوەی پەیامی ئیسلام لە مەككە بەشێوەیەكی ئاشتیانە ئەم پەیامەی وەك پەیامی یەكتاپەرستی و ئەخلاق و كاری باش بڵاوكردەوە.
4. پێغەمبەر(د.خ) كاتێك كۆچی كرد بۆ مەدینە، نەك ەەر لەسەر ئاستی نیمچە دورگەی عەرەب بەڵكو لەسەر ئاستی ناوچەكە ناسرابوو، بۆیە كە چووە مەدینە، دوای ئەوەی میپاقی مەدینەی دەركرد كە كۆمەڵگەی مەدینەی وەك كۆمەڵگەیەكی فرە ئایین رێكخستەوە .
5. پاشان دوای ئەوەی ئیسلام بەەێز بوو لە فەتحی مەكە، پێغەمبەر(د.خ) مەكەی بەشێوەیەكی ئاشتیانە كۆنترۆڵ كرد، بەدوای تۆڵە سەندنەوە نەكەوت.
كە ئەم مێژووە پرشنگدارەی ئیسلام و پێغەمبەر(د.خ) دەخوێنینەوە، ەەست دەكەین ئیسلام بێجگە لە رەحمەت بۆ مرۆڤایەتی شتێكی دیكە نییە، بەڵام كە ئێستا سەیر دەكەین كۆمەڵێك تاوانباری مرۆڤایەتی وەك تیرۆریستانی داعش بە ناوی ئیسلامەوە ئەو كارە نامرۆڤایەتی و وەحشیانە دەكەن، ەەقە ەەڵوەستەیەك لەسەر خۆمان بكەین و بپرسین، بۆ ئەم جۆرە دڕندەیە دروست بووە؟ ئایا تیرۆریستانی داعش لە ناو مێژووی ئیسلامدا جێگەیان دەبێتەوە؟ ئایا چەند گرنگە جارێكی دیكە ئەم ئایینە پیرۆزە كە رەحمەتە بۆ مرۆڤایەتی بخوێنینەوە و رێگەی ئایندەمان رۆشنبكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە لەم باسەدا من باسی نوێكردنەوە یاخود نوێسازی دەكەم و، بابەتەكە بەسەر چەند تەوەرێك دابەش دەكەم:
1. ئەقڵ سەرچاوەی خواناسینە.
2. لابردنی ئەو شتانەی كە لەسەر ئیسلام كەڵەكە بوون.
3. جیاكردنەوەی سونەتی مرۆڤ لە سونەتی خوا.
4. نەبوونی رەمزێك وەك ناسنامەی ئیسلامی لە جیەانی ئێستادا.
5. پێداچوونەوە بە مەنەەجی كۆلێژی شەریعە و قوتابخانە ئایینەكان لەكوردستان.
6. پێشمەرگە و رەوینەوەی مەترسی داعش لەسەر كوردستان.
1. ئەقڵ وەك بناخەی ئایین و بناخەی خواناسین
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ كۆدەنگی زانایانی ئایینی ئیسلام، ەەموو لەسەر ئەوە ەاوڕان كە ئەقڵ بناخەی ئایین و خواناسیە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە خواناسین بە ئەقڵ دەكرێت، لە ئیسلامدا دوو بنەمای سەرەكیمان ەەیە كە بریتین لە(ئەقڵ و نەقڵ)،دیارە مەبەست لە نەقڵ واتە گواستنەوە یان وەرگرتن لە دەقەكان، دەقەكانیش قورئان و سونەتە، ئەقڵیش دەلیل یان رێگە پیشاندەر دەكاتە دووبەش، یەكەمیان دەلیلی ئەقڵی كە بەرەەمی ئەقڵی مرۆڤە، دووەمیان دەلیلی نەقڵی، لە قورئان و سونەتەوە دەبنە رێگە پیشاندەر.
زانایانی ئیسلام دەڵێن بێجگە لە غەیبیات كە تا ئێستا ئەقڵی مرۆڤ پەی پێنەبردووە، لە ەەر مەسەلەیەكی دیكە دەلیلی ئەقڵی و دەلیلی نەقڵی ەاودژ بوون، ئەوا دەلیلی ئەقڵی پێش دەلیلی نەقڵی دەكەوێت.
بەڵام لەزۆربەی مێژووی گەشەسەندنی ئیسلامدا، نەقڵ پێش ئەقڵ خراوە، ئەمە بەو مانایە نییە كە ئەقڵ لەسەر دەق نەرۆیشتووە، بەڵكو ئەمە بەو مانایەی لەو كاتەی ەاودژ دەبن ئەوا ئەقڵ پێش دەق دەكەوێت.
با لێرەدا ئەو پرسیارە بكەین ئایا بیری سەلەفی لەسەر چ بنەمایەك دروست بووە؟ بێگومان لە بیری سەلەفیدا دەق دەخەنە پێش ئەقڵ، ئەوەی لەدەق ەاتووە وەك خۆی سەیری دەكەن و بەئەقڵ لێكدانەوەی بۆ ناكەن، ەەر بۆ نموونە خوا ئەفەرمووێت( ید اللە فوق ایدیكم)، ئەگەر بە ئەقڵ ئەم دەقە بخوێنینەوە، ئەقڵ بە مەحاڵی دەزانێت خوا دەستی ەەبێت، چونكە ئەگەر دەستی ەەبوو، واتە لاشەشی ەەیە، كە لاشەی ەەبوو واتە پێداویستیشی ەەیە، كە پێویستی ەەبوو، واتە خوا نییە، بۆیە ئەقڵ پێمان دەڵێت، ئەمە لەزمانی عەرەبی پێی دەڵێن مەجاز وەك مەجاز دەست بەكارەاتووەو واتەكەی ئەوەیە(ید اللە واتە قدرە اللە)، بەڵام سەلەفیەكان دەڵێن، نەخێر دەستی ەەیە بەس نازانین چۆنە. ئەمەش مانای ئەوەیە لای سەلەفیەكان دەق تەئویلی بۆ ناكرێت، بۆیە ەەندێك جار سەلەفیەكان بەو جۆرە وەسفی پەروەردگار دەكەن كە وەك ئەوەی لەسەر عەرشێك دانیشتبێت و ئەم كەونە بەڕێوە بەرێت. كەواتە كێشەی سەلەفیەكان ەەر ئەوە نییە كە لەسەر رێگەی پێغەمبەر(د.خ)و سونەت دەڕۆن، بەڵكو لەسەر رووكەش دەڕۆن و دەق تەئویل ناكەن بە قووڵی، بۆیە سەلەفی ئەگەر بە مانای پەیڕەو كردنی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەر(د.خ) بانگێشە بكەن، ئەوا لە باری واقیعیدا، قورئانیشیان لاداوە و تەنەا لەسەر فەرموودەكانی پێغەمبەر دەڕۆن، فەرموودەكانی پێغەمبەریش(د.خ) كێشەی لەسەر ەەیە، لەبەر ئەوەی لەماوەی خەلافەتی ئومەوی تا عەباسیەكانیش، كۆمەڵێك خەڵك ەاتوون بۆ بەرژەوەندی سیاسی یا تایەفەگەری كۆمەڵێك فەرموودەیان بە ناوی فەرموودەی پێغەمبەر(د.خ) دروستكردووە و سەلمێنراویشە ئەمانە فەرموودەی پێغەمبەر( د.خ) نین، بەڵام لە كتێبی فەرموودەكاندا ەەرماون، ەەر بۆ نموونە لەسەردەمی ئومەوییەكان، لەبەر ئەوەی لە مەككەو مەدینە زوبێرییەكان كەیفیان بە معاویە نەدەەات، ئومەوییەكان چەند فەرموودەیان بڵاوكردەوە لە بەرژەوەندی شام و خۆیان ەەروەك چۆن ئێستا داعشیەكانیش وادەڵێن، دیارە دوای 200-250 ساڵ ەەستیان بەمە كردوەەوڵیاندا فەرموودەكانی پێغەمبەر(د.خ) كۆبكەنەوە، لەگەڵ ئەوەی كۆكراوەتەوە، بەڵام كۆمەڵێك فەرموودەی نادروست تێكەڵ بووە، بۆیە ەەندێك لە فەرموودەكان لەگەڵ یەكتری یەك ناگرنەوە، لەگەڵ سەردەم ناگونجێن، بەڵام بەداخەوە ئەو فەرموودانە ماون و دەشخوێنرێن، ئەمەش كێشەیەكی گەورەی دروستكردووە و ژینگەی بۆ بەرەەمەێنانی توندوتیژی لە ئیسلامدا رەخساندووە.
2. لابردنی ئەو شتانەی لەسەر ئیسلام كەڵەكە بوو
ئەمە خاڵێكی گرنگە لەبەر ئەوەی كاتێك ئێمە دەڵێین با ئایینی ئیسلام نوێ بكەینەوە، مەبەست لە نوێكردنەوەی دەق یان دینی ئیسلامی راستەقینەكە نییە، لەبەر ئەوەی ئەوە نەگۆڕە، بەڵام ئێمە باسی ئەو چینە ئەستورانە دەكەین كە لەسەر ئیسلامی راستەقینە كەڵەكە بوون و دەمانەوێت ئەو چینە كەڵەكە بووانە لابەرین، با بپرسین ئایا ئەو چینە كەڵەكەبووانە چین؟ لەوەڵامی ئەمەدا دەڵێم:
ئەو چینە كەڵەكەبووانە ئەو شەڕو شۆرانەیە كە بەناوی ئایینی ئیسلامەوە دەكرێت، كە دوور بوونە لە بەرگریی، لەبەر ئەوەی ئیسلامی راستەقینە، ئایینی ئاشتی و پێكەوە ژیانە.
ئەو سوكایەتیەی بەناوی ئایینەوە بە كەرامەتی مرۆڤ دەكرێت و كۆیلایەتی دووبارە زیندوو دەكرێتەوە، ئەمەش ەەر شێواندنی ئیسلامە، لەبەرئەوەی ئیسلامی راستەقینە بۆ نەەێشتنی كۆیلایەتی و گەڕانەوەی كەرامەت بووە بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
ئیسلام ئایینی پێكەوە ژیان و لێبوردەییە، پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) جولەكەی لە میپاقی مەدینە وەك ئومەی ئیسلام و ئومەی باوەڕداران لە مەدینە حساب كردووە، ئیمامی عومەر( خ.ل) كە بەیتولمەقدیسی گرت، لە كەنیسە نوێژی نەكردووە، نەبادا دوای موسڵمانەكان بڵێن لەبەر ئەوەی عومەر نوێژی تیاكردووە بیكەن بە مزگەوت، بەڵام لە ەەندێك سەردەمی خەلیفەكان جیاوازی كراوە بۆ نموونە مەسیحی بۆی نەبووە سواری ئەسپ بێت، دەبوو سواری گۆێدرێژ بێت و تەنەا موسوڵمان بۆی ەەبووە سواری ئەسپ بێت، ئەمە مانای ئەوەیە لەو سەردەمانە، غەیری ئیسلام بە ئایین حساب نەكراوە، ئەم جیاوازییە بە داخەوە لە كەلتووریی فیقەی ڕەنگی داوەتەوە، بەڵام ئەمە بەدەق دژی ئەو ئایەتی قورئانەیە كە دەفەرمووێت: (ان الژین امنوا، و الژین ەادوا، النصاری و الصابئین، من امن باللە و الیوم الاخر و عمل صالحا، فلا خوف علیەم ولاەم یحزنون) پەروەردگار دەفەرموێت (ئەوانەی باوەڕیان ەێناوە، نەصاراو صابئین كە باوەڕیان بە خواو رۆژی دوایی ەەیەو كاری باش دەكەن، ئەوان ترسیان لەسەر نییە) باشە با لەخۆمان بپرسین ئایا خوا فەرمانی پێكردووین بە چاوی سوك سەیریان بكەین یان بیانكوژین؟ بێگومان نەخێر. بەڵام ەەندێك فەرموودە ەەن باسی كوشتن دەكات، بەڵام ئایین كوشتن رەتدەكاتەوە.
لایەنێكی دیكەی ئەم ئایینە پیرۆزە ئەوەیە، گوتاری قورئان ئاڕاستەی خەڵك كراوە، ئاڕاستەی زانایان و حكومەت وبیرمەندان نەكراوە، ئەمەش واتە خەڵك دەبێت بە ئەقڵ حیكمەتی ئەو قورئانە بدۆزێتەوە و كاری پێ بكات، ئەمەش واتە ئیسلام دژی لاسایكردنەوەیە (دیارە ەەندێك شت ەەن بە لاساییكردنەوە حساب ناكرێن، بۆ نموونە من نازانم لەسەردەمی پێغەمبەر (د.خ) چۆن نوێژكراوەو ئێستا لەسەر مەزەەبی ئیمامی شافیعی نوێژ دەكەم، ئەمەیان جیاوازە) بەڵكو كە دەڵێم لە ئیسلامدا تەقلید نییە، مەبەستم ئاكارو رەوشتە، مەبەستم فەتوایە، بۆ نموونە لە مەزەەبی شیعە ەەندێك ناچنە بازاڕ تا خیرە نەگرنەوە، واتە بزانن باشە یان نە، بۆیە ئەگەر بمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ ئیسلامە راستەقینەكە ئەوا دەبێت ئەو ەەموو چینە كەڵەكە بووە لاببەین كە بە درێژایی مێژوو لەسەر ئیسلام دروست بووە.
3. جیاكردنەوەی سونەتی مرۆڤ لە سونەتی خوا
لێرەوە كاتێك دەمانەوێت ئەو چینە كەڵەكەبووانە لابەرین كە رووی راستەقینەی ئیسلامی شاردۆتەوە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی بزانین كامە سونەتی خوایە دەسكاری ناكرێت، كامیان سونەتی بەشەرە دەسكاری دەكرێت، سەبارەت بەم پرسە من جارێكی دیكەش نووسیومە، عەرەبەكان بۆ نەیانتوانی سوود لە نەەزەی ئەوروپی وەربگرن؟ وەڵامی من بۆ ئەم پرسیارە ئەوەیە: ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی عوسمانییەكانی رووخاند، وڵاتانی رۆژئاوا نەبوو، بەڵكو دەوڵەتی ئیسلامی خۆی خۆی رووخاند، لەبەر ئەوەی لە زانست دووركەوتنەوە، لەبری ئەوەی سوود لە نەەزەی ئەوروپی وەربگرن، ەەستان رەتیانكردەوە، ەەندێك لە بیرمەندانی ئیسلامی وەك جەمالەدینی ئەفغانی و شێخ محەمەد عەبدە، ویستیان سوود لە نەەزەی ئەوروپی وەربگرن، لەبەر ئەوەی نەەزەی ئەقڵە و پەیوەندی بە ئایینەوە نییە، دووبارە پشت بەستن بوو بە ئەقڵ دژی كەنیسە، لەبەر ئەوەی مەسیح رێگای لە ئەقڵ و زانست نەگرتبوو، بەڵكو تەفسیری كەنیسە بۆ ئەقڵ و زانست رێگەی گرتبوو، بۆ ئیسلامیش ەەر وایە و بە ئایەت قورئان داوامان لێدەكات پشت بەزانست ببەستین، ەەتا كە دەڵێن تەقلید جائیز نییە، ئەوە لە قورئاندا ەاتووە(ولا تقف ما لیس لك بە علم)، واتە شتێك عیلمت پێی نەبوو بەدوایدا مەچۆ، بێجگە لەبواری غەیبی كە تا ئێستا پێی نەگەیشتووە.
بۆیە ئەوانەی دەستیان كرد بە نوێكردنەوەی ئیسلام، نەەاتن پشت بەم نەەزە زانستیە ببەستن، ئەوان گەڕانەوە بۆ كەلتووری كەڵەكە كراوە(توراس) ەەر بۆ نموونە:
مەزەەبی وەەابی كە ئێستا گەورەترین كێشەیە بۆ جیەانی ئیسلامی، لەسەرەتادا نوێكردنەوە بووە، چۆن؟ لەبەر ئەوەی لەو كاتەدا لە كەعبە نوێژی ەەموو مەزەەبەكان بەجیا دەكرا، قەبركرابووە شتێكی پیرۆز و زیارەت دەكراو وەك ئەوەی بیپەرستن، وەەابی ەات ئەو خورافاتەی لابرد، وەەابیەكان ئەمەیان بۆ ئایین كرد نەك بۆ سیاسەت بۆیە دوای ئەوە دەسەڵاتیان دایە بنەماڵەی ئالسعودو خۆیان دەسەڵاتیان وەرنەگرت.
ئیخوان موسلمین خۆی تێكەڵاوی سیاسەت كرد، لەلایەك خۆی بە سەلەفی دادەناو لەلایەكی دیكە بە سۆفی، ئیخوان ئامانجێكی سیاسی ەەبوو دەیویست ەەموو لایەك لە خۆی كۆبكاتەوە، سەلەفیەكان بڕوایان بە وەرگرتنی دەسەڵات نەبووە، بەڵام ئێستا سەلەفی جیەادی تەكفیری و قیتالی ەەیە، لە شیعەشدا، پێش ئیمام خومەینی، كە ویلایەتی فەقیەی دامەزراند، مەرجەعەكانی شیعە بڕوایان بە تێكەڵاوبوون لەگەڵ دەسەڵات نەبووە، ئەوان چاوەڕێی ئیمامی مەەدییان كردووە.
من پێموایە ئەوەی رێگەی لە نوێكردنەوەی ئیسلام گرتووە خاڵی سەرەكی بوونی ەەندێك فەرموودەی لاوازە كە سەلەفیەكان باوەڕیان پێیەتی، لە مێژوودا بەوجۆرە ەاتووە. لە ئاكامی پێڕەو كردنی ئەم فەرموودە لاوازانەو نەگەڕانەوە بۆ دەقی ئەسڵی قورئان ئەوەیە كە دەبینین سەلەفی بۆتە سەلەفی تەكفیری قیتالی و وەحشێكی وەك داعشی بەرەەم ەێناوە.
من ئەم ەەڵەیەم ناو لێناوە ((سونەتی بەشەرمان كردۆتە سونەتی خوا)) ەەر بۆ نموونە سونەتی بەشەری لەسەردەمی پێغەمبەر(د.خ) شەڕكردن بووە واتە (غزو)، ەەروەەا سونەتی بەشەر ئەوە بووە لەو سەردەمە جاریە ەەبووە، پەروەردگار لە قورئاندا پێمان دەڵێت(سنن من قبلكم) ئەمەش مانای ئەوەیە پەروەردگار پێمان دەڵێت ئەمە رەفتار و كردەوەی خەڵكانی پێشتر بوون تائێستا، بۆیە ئەمە سونەتی بەشەرە و دەتوانرێت بگۆڕدرێت.
لەمەش زیاتر من دەڵێم بوونی جاریە سونەتی پێغەمبەر(د.خ) نییە، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر بە جاریەی دانەناون، راستە جاریەی ەەبووە، بەڵام ئامۆژگاری موسڵمانانی دەكرد پێیان مەڵێن(امتی) واتە جاریە، ئەو بە كچی خۆی دایدانان و پێی دەوتن( بنتی، و فتاتی) ەەروەەا داوای لێدەكردن لە ماڵەكانی خۆتاندا چی دەخۆن و چی لەبەر دەكەن، دەبێت جاریە لەگەڵ كچی خۆتان جیاوازی نەبێت، كەواتە بوونی جاریە كە لە قورئانیشدا ەاتووە، سونەتی خوا نییە بەڵكو(سنن من قبلنا) یە، ئەگەر سونەتی خوا بوایە، پێغەمبەر نەیدەگۆڕی.
پێغەمبەر( د.خ) كۆیلایەتی و جاریەی رەتكردۆتەوە، ئەمەش لەسەر ئەو بنەمایەی ئەمە سونەتی بەشەرەو دەبێت بگۆڕێت و پەیوەندی بە سونەتی خواوە نییە.
مەسەلەی كردنی ئافرەت بە جاریەو وەك شمەك مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و بفرۆشێت و بكڕدرێت، ئەمە لە فیقەی ئیسلامدا ەەیە، بەڵام لە ئایینی ئیسلامدا بوونی نییە، لەم راستەوە ئەوەی داعش دەیكات لە فیقەی ئیسلامدا جێگەی دەبێتەوە. لێرەدا خوێنەر دەپرسێت، ئایا جیاوازی نێوان ئایینی ئیسلام و فیقەیی ئیسلامی چییە؟ لەوەڵامدا پێیان دەڵێم فیقەیی ئیسلامی واتە ئیجتیەادی مەلاكان بە درێژایی مێژوو بۆ دەقەكانی قورئان وفەرموودەكانی پێغەمبەر(د.خ) بەپێی واقیعی زەمانی خۆیان، یان راشكاوانەتر ئاستی تێگەیشتنی پیاوانی ئایینی بە درێژایی مێژووی ئیسلام بۆ خوێندنەوەی دەقەكانی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەر(د.خ) بە پێی واقیعی سەردەمەكە بووە، ەەر بۆ نموونە لە سەردەمی پێغەمبەر(د.خ) جاریە بوونی ەەبووە، بەڵام سنووری بۆ دانرا، كڕین و فرۆشتن ەەبووە، بەڵام ئەحكامی بۆ دانەنراوە، لەبەر ئەوەی بەرنامەی پێغەمبەری ئیسلام ئەوە بووە ئەم دیاردەیە نەەێڵێت، بەڵام لەسەردەمی ئەمەوی و عەباسیەكان جاریە زۆر بووە، بۆیە لەسەردەمی مەزەەبەكاندا وەك (شافیعی و حەنەفی و حەنبەلی) ئەمان ەاتن ئەحكامیان بۆ دانا، واتە دەتوانین بڵێین كردیان بە جۆرێك لەیاسا، لەم ئەحكامانەدا، حوكمی كۆیلە دیاری كرا، كە بەوەندە دەفرۆشرێت یان بەوەندە ئازاد دەبێت. پرسیاری من لێرەدا ئەوەیە كە ئیسلام بۆ نەەێشتنی كۆیلایەتی ەاتووە بۆچی لە فیقەی ئیسلامی ئەحكامی بۆداناوە؟ من ئەم ئیشكالیەتەم بەوە چارەسەر كردووە و قەناعەتیشم پێیەتی، نە قورئان و نە محەمەدیش (د.خ) داوایان نەكردووە كۆیلە بوونی ەەبێت و داوایان كردووە كۆیلەكان ئازاد بكرێت، لەوانە بیلالی حەبەشی كۆیلە بوو بەڵام ئەو لەمەككە بانگی ئیسلامیدا، كەواتە ئەم خوێندنەوە ئەقڵانییە پێمان دەڵێت، ئیسلام بەرنامەی ەەبووە ئەم دیاردەیە بنبڕ بكات و نەك ئەحكامی بۆ دابنرێت و بە یاسایی بكرێت.
پرسیاری دیكە لێرە ئەوەیە بۆچی پێغەمبەر لەسەرەتاوە ئەمەی بەشێوەیەكی ریشەیی بنبڕ نەكرد؟ لە وەڵامی ئەمەشدا دەڵێم، ئیسلام ئاینی چاكسازی بووە نەك شۆڕش بكات و ەەموو بنەماكانی كۆمەڵگە ەەڵتەكێنێت، دیارە ئاشكراشە كە جیاوازی لە نێوان ریفۆرم و شۆڕشیش چەندە، ەەربۆیە محەمەد(د.خ) لێ بێت لە مەككە بێجگە لە رەتكردنەوەی زیندە بەچاڵكردنی كچی كۆرپە و بتپەرستی، ئەوی دیكەی سیستمی كۆمەڵایەتی عەرەبی ئەو سەردەمە چۆن بوو زۆربەی وەك خۆی ەێشتەوە، تەنانەت كە چووە مەدینەو لەوێ خۆی حوكمی مەدینەی دەكرد بە(عورفی عەرەبی) ئەگەر وەحی نەەاتبایە خوارەوە بۆی..
كەواتە بەشی زۆری شەریعەتی ئیسلامی جگە لە عەقائید وەك باوەڕ بە خوای گەورەو عیبادات(عورفی عەرەبیە) ەەر بۆ نموونە بانكە ئیسلامیەكان چۆن كاروباری خۆیان ەەڵدەسوڕێنن، دیارە ئەوەی پێی دەڵێن موزاڕەبە و یاخۆ سەلەم ەەندێك شێوەی دیكە، كە پێش ئیسلام لە دورگەی عەرەبی پەیرەو كراوە. بۆیە ئەم شێوازە پێغەمبەر(د.خ) لە وەحی وەرینەگرتوون، بەڵكو لە كۆمەڵگەی خۆی وەریگرتووە، بۆیە بەشی زۆری شەڕیعەتی ئیسلام یان عورفی عەرەبیە، یان عورفێك بووە پێشتر پیادەكراوە، من لێرەدا نموونەیەك دەگێڕمەوە لەسەر عورفی تەڵاقدان لەكۆمەڵگەی عەرەبی ئەو سەردەمە، دەگێڕنەوە پیاوێك بە ژنەكەی دەڵێت تۆ وەك دایكی منی (ڤەار) بەمەش تەڵاقی كەوتووە بە عورفی عەرەبی، دەچێتە لای پێغەمبەر(د.خ) دەڵێت پیاوەكەم پێی وتووم تۆ وەكو دایكی منی، لەوەڵامدا پێغەمبەر(د.خ) پێی دەڵێت تەلاقت كەوتووە و تەواو، بەڵام پەروەردگار بە ئایەتێك رەتی دەكاتەوە كە بە قسەیەك ژنەكە نابێتە دایكی یان خوشكی پیاوەكە بۆیە تەڵاقی نەكەوتووەو ئەم ئایەتە دێتە خوارەوە(قد سمع اللە قول التی تجادلك فی زوجەا). واتە خوا ئاگاداری ئەو قسەیە كە لە نێوان خۆیان باسیان كردووە.
كێشە و ئیشكالیەتی فقەی ئیسلامی ئەوەیە، بەو جۆرە ئەحكامەكانی پیشاندەدا كە ەەمووی لە خوا ەاتوون، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە بەشی ەەرە زۆری لە توراپی عەرەبی كۆكراوەتەوە و كەس نەەاتووە بڵێت ئەمەندەی لە عورفی عەرەبیەوە ەاتۆتە ناو فیقەی ئیسلامی و پەیوەندی بە سونەتی خواو پێغەمبەرەوە(د.خ) نییە.
4. دروستبوونی وەحشی داعش و نەبوونی رەمزێك بۆ ناسنامەی ئیسلامی
ئێمە وەك زانایانی ئیسلامی دەبێت راشكاوانە لەسەر دەركەوتنی وەحشێك بەناوی داعش یان خەلافەتی ئیسلامی قسە بكەین، من پێشتر ئاماژەم بەوە كرد داعش لە ناو ئەم فیقەیە ئیسلامیەی ئێستای ئێمە جێگەی دەبێتەوە، نەوەك دینی ئیسلامی لێرەوە ئەمە زیاتر رووندەكەمەوە.
داعش لەسەر بنەمای تێگەیشتنێكی شەڕانگێزی ەەڵە لە كەلتورو توراپی ئیسلامەوە ەاتووە، ئەم تێگەیشتنەش بەشێكی لە كەلتورەوە ەاتووە و بەشێكی لە فیقەی ئیسلامی و بەشێكی لەو فەرموودە لاوازانەی بەناوی پێغەمبەر(د.خ) كۆكراونەتەوەو تائێستا لە كتێبی فەرموودەكاندا ەەن، بەشێكیی لە تێنەگەیشن لە قورئانەوە ەاتووە.
لایەنێكی دیكەی ئەم پرسە كاردانەوەیە، لەبەر ئەوەی كریستیانەكان ئێستا لە جیەاندا فاتیكانیان ەەیە كە بۆتە رەمز بۆ جیەانی مەسیحی، بەڵام ئیسلام لەماوەی 1300 ساڵی مێژووی خۆیدا ئەگەر ەەموو كات ەێزی ژمارە یەك نەبووبێت، ئەوا ژمارە(یەكی) بەرامبەر بووە،بۆیە ەەتا ئەو كاتەی عوسمانییەكانیش لاواز بوون، ئیسلام ەەر ژمارەیەكی گەورەبوو، بەڵام عوسمانییەكان لەگەڵ ئەو ەەموو كەموكورتیەی ەەیانبوو، زیانیان بە جیەانی ئیسلامی و وێنەی ئیسلام نەگەیاند، بۆیە دەبوو جیەانی رۆژئاوا ەاوكاری جیەانی ئیسلامی بكردایەو نەیەێشتبا مستەفا كەمال سەڵتەنەتی ئیسلامی لە ئەستەنبوڵ نەەیڵێت، راستە مستەفا كەمال خەلافەتی نەەێشت، بەڵام ەەتا ساڵی 1924 سەڵتەنەكەی مابوو، مستەفا كەمال لە ئەنقەرە حكومڕانی مەدەنی دەكرد، سەڵتەنەت لە ئەستەنبوڵ خەریكی كاروباری ئایینی بوو.
كاتێك مستەفا كەمال سەڵتەنەتی نەەێشت، بۆشاییەك دروست بوو، ەیچ دامەزراوەیەك نەما كە وەك رەمزێك ناسنامەی ئیسلام پیشانبدا، خۆ ئەگەر سەلتەنەت وەك فاتیكان بمابایەوە ئەوا موسڵمانان ەەستیان بەو بۆشاییە نەدەكرد، بۆیە ئەگەر ئێمەش ەەست بەو بۆشاییە نەكەین ئەوا خەڵكێكی زۆر ەەست بەم بۆشاییە دەكەن و لە ئێستادا ئیسلام لەسەر ئاستی جیەان دەنگێكی نییە، بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییە ەەستان رێكخراوی ەاریكاری ئیسلامیان دروستكرد كە بارەگاكەی لە جدەیە، بەڵام دەوڵەتە ئیسلامیەكان رێگەیان نەدا، ئەم رێكخراوە ئەو بۆشاییە پربكاتەوە، من خۆم بە ئەكمەلەدین ئیحسان ئۆغلۆی سەرۆكی ئەم ڕێكخراوەم وتووە، بۆ كە دەچیتە وڵاتان لەلایەن سەرۆك وڵاتە ئیسلامیەكانەوە پێشوازی ناكرێیت لەلایەن وەزیری دەرەوە پێشوازی دەكرێت، ئەو وتی لە میپاقی رێكخراوەكە واەاتووە، من پێم وت ەەقە تۆ قبوڵی نەكەیت، چونكە ەەتا بەمشێوەیە بێت،ئەم ڕێكخراوە ناتوانێت ببێتە ناسنامەی ئیسلام لە جیەاندا.
داگیركردنی ئەفغانستان لەلایەن سۆڤیەتەوە و پشتگیری ئەمریكا بۆ دژایەتی كردنی كۆمۆنیست بە ناوی ئیسلامەوە، ئەمە زەنگیك بوو حەزێكی كپ و كپكراوی دووبارە زیندوو كردەوە، كە ئەویش ژیاندنەوەی ئیسلامی سیاسی بوو، بۆ ئەوەی ئیسلامی سیاسی خۆیان لەوڵاتانی ئیسلامی دەسەڵات ب?