سەرۆك مسعود بارزانی سیمبۆڵی پێشمەرگایەتی و بەرخودانی نەتەوەیی

سەرۆك مسعود بارزانی سیمبۆڵی پێشمەرگایەتی و بەرخودانی نەتەوەیی
بۆ لە گۆڕنانی پیلانی گڵاوی پیلانگێڕان هەر زوو سەرۆك مسعود بارزانی وەكو پێشمەرگەیەك چووە سەنگەری بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان و لە بەرەكانی شەڕدا مایەوە، بێگومان ئامادەبوون و مانەوەو شەونخوونی بەردەوامی سەرۆك بارزانی بە خۆی و كوڕ و برا و خزم و كەسوكارەكانیەوە لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان، مۆراڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی بەزركردۆتەوەو جیهانیشی سەرسام كردووە، ئەوە پەیامێكە بۆ هەموو جیهان كەوا گەلی كوردستان بە سەرۆك و خەڵكەوە پێشمەرگەن و چیدیكە زوڵم و ژێر دەستەیی قبووڵ ناكەن، سەیركردنی هەموو بەرەكانی شەڕ بەیەك چاو لەلایەن سەرۆك بارزانی ئەوە وەدەردەخات كە جەنابیان پێشمەرگەی نەتەوەیە و ئامادەیە بەرەڤانی لە هەر بستە خاكێكی ئەم كوردستانە بكات.
سەرۆك بارزانی لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بووە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە، هەر كاتێكیش كورد ئازادانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بڕیار لەسەر سەربەخۆیی كوردستان دەدات.


گەلی كوردستان بە درێژایی مێژوو بە خاك و خەڵكەوە لە ژێر هەڕەشەی جینۆسایدو قڕكردندا بووە، ئەمەش وایكردووە كەوا رۆڵەكانی بەردەوام لە پێناو مانەوە لە تێكۆشان و بەرخوداندا بن، مێژووی كورد كارەسات و بەرخودان و كەوتن و هەڵسانەوەیە، دوای هەر كەوتنێك كورد بە گوڕ و تینێكی نوێوە هەڵساوەتەوەو، درێژەی بە بەرخودانی خۆی داوەتەوە، لەدوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، گەلی كوردستان بە گوڕوتینێكی نوێوە هاتەوە كۆڕی خەبات و درێژەی بە بەرخودانی نەتەوەیی خۆیدا. لە دوای كارەساتی ئەنفالەكانی 1987 و 1988 گەلی كوردستان جارێكی دیكە كەوتەوە بەرخودان و سەرهەڵدانی بەهاری 1991 ی لە مێژوودا تۆماركرد، ئەمەش بووە هۆی لەدایكبوونی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان، ئەو ئەزموونەش لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا بۆ هەموو جیهانی سەلماند كەوا ئەگەر بوار بە گەلی كوردستان بدرێت، دەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و دەوڵەتداری بكات، لەبەر ئەوەی كورد لە رابردوودا خاوەن دەسەڵات و شارستانییەت و كەلتووری خۆی بووەو بەشدارییەكی كارای هەبووە لە بیناكردنی شارستانییەتی میزۆپۆتامیا و ناوچەكەدا، ئەگەر بواری ئەوەی پێبدرێت ببێتە خاوەن كیانی نەتەوەیی خۆی بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا ڕۆڵێكی كاراتر دەگێڕێ لە پاراستن و پێشڤەبردنی شارستانییەتی ناوچەكە و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ و مۆدێڕن لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا، بە حوكمی ئەوەی كورد نەتەوەیەكی لێبوردەیە، باوەڕی تەواوی بە بەیەكەوەژیانی ئەو نەتەوانە هەیە كە لەگەڵیدا دەژین، ئەمەش وایكردووە هەموو كات ئەو شوێنانەی كەوا لەژێر دەسەڵاتی كورددا بوون، ببنە پەناگەیەكی ئارام بۆ ئەوانەی هەڕەشەیان لەسەرە، ئەوە لە قۆناخی خەباتی شاخ، لەدوای راپەڕینی بەهاری 1991 یشدا، كە بووینە خاوەن پەرلەمان و حكومەتی كوردستان، وەك هەمیشە كوردستان بە پەناگەی ئارامی ئازادیخوازان مایەوە، ئەو لێبوردەیی و گیانی بەیەكەوە ژیانە وایكردووە كوردستان رۆژ بە رۆژ بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت و گەشە بكات.
پێشڤەچوونەكانی گەلی كوردستان بەردەوامن و بەهیچ هەڕەشەیەك ناوەستن، دوژمنان و ناحەزانی گەلی كوردستان بۆ وەستاندنی پێشڤەچوونەكانی پرسی كورد بەردەوام لە پیلانگێڕیدان، لەگەڵ هەر پێشڤەچوونێكی گەلی كوردستان هەوڵیانداوە پیلانێكی بۆگەن دابڕێژن، هێرشەكانی ئەم دواییەی رێكخراوی تیرۆریستی بەناو (دەوڵەتی ئیسلامی) ناسراو بە (داعش) لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدان كە لە دژی كورد دادەڕێژرێن، ئەوەش لەو كاتەوە هات كەوا سەیریان كرد گەلی كوردستان خەریكە بە خەونی نەتەوەیی خۆی دەگات، كە ئەویش راگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە، ئەم پرسەش لەلایەن كەسایەتییەك باسدەكرێ كە خاوەن ئیرادە و بڕیاری خۆیەتی، سەرۆك مسعود بارزانی وەك كاریگەرترین كەسایەتی ناوچەكە كە باس لەم پرسە دەكات، بە باوەڕو ئیرادەوە باسی دەكات و كاریش بۆ سەرخستنی دەكات، سەرۆك بارزانی لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بووە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە، هەر كاتێكیش كورد ئازادانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بڕیار لەسەر سەربەخۆیی كوردستان دەدات، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش باش هەستی بەمە كردووە كە بەبێ چارەسەری بنەڕەتیی پرسی كورد زۆر زەحمەتە رۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی بە خۆیەوە ببینێت، بۆیە ماوەیەكە چارەسەری ریشەیی پرسی كورد و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان لەلایەن زۆر كەسایەتی گرنگ و ناوەندی نێودەوڵەتی باسی لێوەدەكرێت و بە شێوەیەكی ئاساییش وەردەگیرێت، بڕیاری دیاریكردنی مافی چارەنووس لەلایەن كوردەوە واتە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانیش واتە سەقامگیربوونی هێمنی و ئارامی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا، لەو روانگەوەی كە كورد وەك هەر نەتەوەیەكی دیكە مافی رەوای خۆیەتی سەربەخۆ بێت و دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی هەبیت، زۆر ناوەندو كەسایەتی جیهانیش بەبایەخەوە لەسەر ئەم پرسە هەڵوەستەیان كرد و، پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی راگەیاند.
عەقلییەتی (شۆڤێنی عەرەبی و پەڕگیری ئایینی) توانای هەرسكردنی پرسی سەربەخۆیی كوردستانیان نییە، بۆیە كەوتنە پیلانگێڕان و هەڵگیرساندنی شەڕ لە دژی گەلی كوردستان و، لەرێگەی رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەرەیەكی فراوانی شەڕیان لە دژی گەلی كوردستان كردەوە، بێگومان رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە ئەمڕۆ شەڕی كوردستان دەكات، هەمان عەقڵییەتە كە لە مێژووی كۆن و نوێدا كوردستانیان ئەنفال و تاڵان كرد، ئێستاش بەهەمان عەقڵییەتەوە هێرشیان هێناوەتەوە سەر كوردستان، بەڵام دەبێ ئەوە باش بزانن كە ئەمجارەیان بەرخودانی گەلی كوردستان بە رێبەرایەتی پێشمەرگەی نەتەوە سەرۆك مسعود بارزانی خەونی دوژمن و ناحەزان لە گۆڕ دەنێ و خەونی نەتەوەییمان دێنێتەدی. ئەو هێرشەی تیرۆریستان بۆسەر كوردستان بۆ هەموو لایەكی دەسەلمێنێت كەوا تا ئێستاش گەلی كوردستان مەترسی جینۆساید و قڕكردنی لەسەرە، بۆیە ئەم واقیعە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناچار دەكات كەوا جددیانەتر بیر لە چارەسەری ریشەیی پرسی گەلی كوردستان بكەنەوە، چارەسەری ریشەییش بۆ ئەم پرسە واتە راگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم شەڕە شەڕی سەربەخۆیی كوردستانە.
بۆ لە گۆڕنانی پیلانی گڵاوی پیلانگێڕان هەر زوو سەرۆك مسعود بارزانی وەكو پێشمەرگەیەك چووە سەنگەری بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان و لە بەرەكانی شەڕدا مایەوە، بێگومان ئامادەبوون و مانەوەو شەونخوونی بەردەوامی سەرۆك بارزانی بە خۆی و كوڕ و برا و خزم و كەسوكارەكانیەوە لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان، مۆراڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی بەزركردۆتەوەو جیهانیشی سەرسام كردووە، ئەوە پەیامێكە بۆ هەموو جیهان كەوا گەلی كوردستان بە سەرۆك و خەڵكەوە پێشمەرگەن و چیدیكە زوڵم و ژێر دەستەیی قبووڵ ناكەن، سەیركردنی هەموو بەرەكانی شەڕ بەیەك چاو لەلایەن سەرۆك بارزانی ئەوە وەدەردەخات كە جەنابیان پێشمەرگەی نەتەوەیە و ئامادەیە بەرەڤانی لە هەر بستە خاكێكی ئەم كوردستانە بكات، سەرۆك بارزانی بەردەوام لە خەمی خاك و خەڵكدایە، بۆیە كاتێ كە تیرۆریستان هێرش دەكەنە سەر كوردستان، بۆ پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان دەبێتەوە پێشمەرگەكەی جاران و، لەهەمان كاتدا بۆ بەهاناهاتن و پاراستنی گەلی كوردستان دەكەوێتە پەیوەندكردن بە وڵاتە بڕیار بەدەسەتەكانی جیهان، ئەم پەیوەندییانەش وایانكرد بەپەلە گەورەترین زلهێزی جیهان كە ئەمریكایە بە پیر داخوازییەكەی (سەرۆك بارزانی)یەوە بێت و دواتر هاوپەیمانێتییەك بۆ شەڕی تیرۆریستان پێكبهێندرێت، بێگومان ئەوەش هەروا سانا نییە، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حەكیمانەو پەیوەندی راستگۆیانەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە بایەخ وەرگرتنی داخوازی سەرۆك بارزانی لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی، دۆستانی دڵخۆش و دوژمن و ناحەزانیشی بێئومێد كرد، لێرەوە دەبێ هەموو لایەك ئەو راستییە بزانن كەوا بارزانی چ وەك كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و چ وەكو رێبەری گەلی كوردستان، كەسایەتییەكی گوێ لێگیراو و حیساب بۆكراوە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ئەوەش شانازییەكی گەورەیە بۆ گەلی كوردستان، كەوا كەسایەتییەكی وەكو بارزانی رێبەرایەتی دەكات.
سەرەڕای وەدەستهێنانی پشتیوانی نیودەوڵەتی بۆ پاراستنی كوردستان لە هێرشی تیرۆریستان، خۆیشی لە جیاتی كۆشكی سەرۆكایەتی سەنگەری پێشمەرگایەتی هەڵبژارد و، چووە بەرەكانی شەڕەوە، مانەوەی سەرۆك بارزانی بۆ ماوەیەكی زۆر لە بەرەكانی شەڕ لە زوممار و شنگال و رەبیعە و ئامادەبوون و سەردانە بەردەوامەكانی بۆ بەرەكانی شەڕ لە كەركووك و مەخموور و گوێڕ و خازر و خانەقین و شوێنەكانی دیكە و ناردنی هاوكاری سەربازی و مرۆیی و هێزی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ بەرگریكردن لە كۆبانێ، لە كاتی خۆیدا بارزانی نەمر بۆ پاراستنی كۆماری دیموكراتی كوردستان چووە مەهاباد، ئەوا لە ئێستاشدا سەرۆك مسعود بارزانی بۆ پاراستنی كۆبانێ پێشمەرگە دەنێرێتە رۆژئاوای كوردستان، ئەو راستییانە سەلمێنەری ئەوەن كەوا سەرۆك بارزانی سەرۆك و پێشمەرگەی نەتەوەیە و لەسەر هەمان رێبازی نەتەوەیی بارزانی نەمر دەڕوات، لەهەمان كاتدا لە زۆربەی لێدوانەكانیدا كە ئاماژە بەوە دەكات «ئێمە سنوورێكی فراوان و بەرەیەكی فراوانی شەڕمان لەگەڵ تیرۆریستان هەیە « لە كۆبانێوە تا خانەقین و جەلەولا»، بەكارهێنانی دەستەواژەی «لە كۆبانێوە تا خانەقین» بەیەك چاو سەیركردنی هەموو كوردستانە، نەناسینی سنوورە دەستكردەكانە، بە نەتەوەییكردنی بەرخودانی گەلی كوردستانە، كاتێ سەرۆك بارزانی لە مەخموور لەیەك كاتدا هەم سەردانی پێشمەرگە و هەم سەردانی گەریلاكانی هێزی پاراستنی گەل HPG دەكات، لەهەمان كاتدا دەستپێشخەری و كاركردنی بەڕێزیان بۆ لەهەڤهاتنی لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان و بەدەستهێنانی (رێككەوتننامەی دهۆك) بۆ رێكخستنەوەی ناو ماڵی رۆژئاوای كوردستان كە بووە دەستكەوتێكی گەورە بۆ گەلی كوردستان، ئەو راستییانە نیشانی هەموو لایەكی دەدەن كە بەڕێزیان نەتەوەییانە بیردەكاتەوە و هەڵسوكەوت دەكات، بۆیە پێویستە ئەم هەنگاوانە بە بناخەیەكی پتەوی یەكێتی نەتەوەیی دابنێین و پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین بۆ پێشڤەبردنیان، بێگومان ئەو هەڵوێست و سیاسەتە حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكان وایانكردووە كە كوردستان ببێتە ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسی و سەربازییەكانی رۆژهەڵاتی ناڤین و لە زۆر لاوەش بەبایەخەوە سەیر بكرێ و حیسابی تایبەتی بۆ بكرێت.
سەرۆك بارزانی بە كردەوە سەلماندی كەوا هەر پێشمەرگەكەی جارانە و سەرۆكایەتی لای جەنابیان پێشمەرگایەتییە و پێشمەرگایەتیش سەرۆكایەتییە، ئەمەش وادەكات كەوا بڵێین: سەرۆك بارزانی واتە پێشمەرگەی نەتەوە و سیمبۆڵی بەرخودانی نەتەوەیی.
***
* سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
Top