کێڵگەیەکی نوێی سیاسی(3)

کێڵگەیەکی نوێی سیاسی(3)
لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، سێ ڕووداو بە سێ ئاستی جیاوازەوە، کارایی گەورەیان لەسەر مۆدێلی نوێی مامەڵەکردن، تورکی لەگەڵ ڕووبەری کوردیدا دانا. ڕووداوی یەکەم بریتییە لە دوورخستنەوەی ڕادیکاڵانەی عەسکەر و عەقڵی عەسکەری لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا بە ڕووبەری کوردییەوە. ڕووداوی دووەەمیش بریتییە لە دامەزراندنی کەناڵی TRT6 لەلایەن جمەوریەتی تورکیاوە کە بە زمانی کوردی بەرنامەکانی پەخشدەکات. بێگومان ئێمە دەتوانین لە بایەخی ئەم کەناڵە کەم بکەینەوە و چەندین لێکدانەوەی جیاوازی بۆ بکەین، بەڵام من پێموایە، لە کۆتاییدا دامەزراندنی کەناڵێك کە بەکوردی قسەبکات، لەسەر ئاستی سۆسیۆلۆژیای سیاسی، ئاماژەیەکی گرنگە بەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە بەسەر ئایدیۆلۆژیای دەوڵەت و یادەوەری کۆلێکتیڤی کۆمەڵگەییدا ەاتووە. ڕووداوی سێیەمیش بریتییە لە کۆی ئەو ڕیفۆرمە سەرەتاییانەی کە حکومەتی تورکی ئەنجامیاندەدات و ەەر یەکەیان لە ئاستێکدا بەرەو داننان بە بوونی «کورد» لە تورکیادا دەیبەن. لەبیرمان نەچێت کە تا دوێنێیەکی نزیك، لە ئایدیۆلۆژیای دەوڵەتدا، کوردبوون یەکسان بوو بە تاوانێکی گەورە! بەڵام ئەو ڕووداوەی کە لە دەرەوە دێت و تەواوی ئەکتەرەکان (تورکیا، حکومەتی ەەرێم، پارتی کرێکارانی کوردستان) ناچار دەکات بە جوڵانەوەی خێراتر، بە ەاوپەیمانی بەەێزتر، بە دامەزراندنی پەیوەندی کۆنکرێتیتر، بە تۆڕی پەیوەندی فراوانتر، بریتییە لە قەیرانی «دەوڵەت» لە سوریادا و سەرەەڵدانی کوردستانێکی دیکەی سەربەخۆ لەم وڵاتەدا.
بەدرێژایی مێژوو، ڕووبەری کوردی ەەمیشە لە جوڵاندا بووە و بەرەەمەێنەری کردەی چاوەڕواننەکراو بووە. ڕووبەری کوردی بەردەوام لەنێو گریمانە «موستەحیل»ـەكاندا خوێنراوەتەوە و کراوە بە بابەتی لێکۆڵینەوە. بەڵام سەرەڕای ئەم سروشتە ئاڵۆزەش، ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا، ەاتنە سەر شانۆی کوردستانی سوریا بوو وەك ئەکتەرێکی بەرەەمەێنەری کارای نێو کێڵگەی سیاسی ناوچەیی!
دەرکەوتنی ئەم ئەکتەرە، چەند «موفاجەئە» بوو بۆ وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەتی ناسیۆنالیستە توندڕەوەکان)، بۆ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا، سەد ئەوەندە «موفاجەئە»ی توندتر بوو بۆ تورکیا لەلایەك و حکومەتی ەەرێمی کوردستان لەلایەکی دیکەوە.
لەسەر ئاستی سیاسی، قووڵایی ئەم ئەکتەرە نوێیە، پارتی یەکێتی دیموکراتی، لەنێو پارتی کرێکارانی کوردستاندایە. چەند پێگەی ئەم ئەکتەرە لەنێو کێڵگەی سیاسیی ڕۆژەەڵاتی ناوەڕاستدا بەەێز بێت، ەێندەش ەەژموونی پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕکابەرە مێژوییەکەی پارتی داد و گەشەپێدان، تۆختر دەبێتەوە. چەند ئەم ەەژموونەش تۆختر بێتەوە، ەێندەش پرۆسێسی ئاشتی لە تورکیادا ئاڵۆز دەبێت و ەەژموونی داد و گەشەپێدان بەسەر جەماوەری دەنگدەری کوردستانی تورکیاوە کاڵدەبێتەوە.
لە چاپێکی دیکەشدا، گەر تا دوێنێیەکی نزیك، حکومەتی ەەرێمی کوردستان، تاکە دەزگای کوردی «دەوڵەتی» بووبێت کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە و جیەان مامەڵەی لەگەڵدا کرابێت، لە گریمانەی دروستبوونی چوارچێوەیەکی «دەوڵەتی» دیکە لە کوردستانی سوریادا، ەەژموونی حکومەتی ەەرێم بەسەر ڕووبەری کوردیدا بێ مەترسی و بێ بەرامبەر نامێنێتەوە. ەەرەیچ نەبێت، شتێك بەناوی «ەاوکێشەی ەێز» و پەیوەندییەکانی پێگەکان دروستدەبێت.
لە ناوەندێکی ئاوادا، مەترسییەکانی حکومەتی ەەرێم و حکومەتی تورکیا بە یەکدەگەن و تێکەڵ بە یەك دەبن. بەڵام بێگومان ئەمە کۆی چیرۆکەکە نییە! ڕژانی ەەشت ەەزار پەنابەری سوریا بەسەر تورکیادا و دو سەد ەەزار پەنابەری سووری دیکە بەسەر ەەرێمی کوردستاندا، ەەڕەشەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دیکەی ەاوبەشە لەیەک کاتدا بەسەر حکومەتی ەەرێم و حکومەتی تورکیاوە: ەەڕەشەیەكی ەاتوو لە قەیرانی سوریاوە!
ەەروەەا خاڵێکی ەاوبەشی دیکەی نێوان حکومەتی تورکیا و حکومەتی ەەرێم بریتییە لە سەرەەڵدانی چەندین وردە گرووپی چەکدار کە بە ئاسانی دەتوانن سنوورەکان ببڕن و لەنێوان سوریا و تورکیا و کوردستاندا چالاکی ئەنجامبدەن. ڕاستە لە ئێستا و ئێرەدا مەیدانی جەنگی ئەم گرووپانە سوریا و ڕژێمەکەی بەشاری ئەسەدە، بەڵام حکومەتی تورکیا و حکومەتی ەەرێم، ئەزموونی ئەفغانستانی ەەشتاکانیان لەبەرچاوە کە چۆن پاش کۆتاییەاتنی «جیەاد»، موجاەیدە «گەڕاوەکان» چەندین وڵاتیان کرد بە گۆمی خوێن. ئەم دوو حکومەتە وشیارن بەوەی کە، گەر بێتو لە ئێستاوە ستراتیژیەتی پارێزگاری ەاوبەش دانەنێن، لە سبەینێیەکی نزیکدا، دەکرێت ئەم وردە گرووپانە، سنوورەکانیان وەك لاپەڕە بدڕێنن و شار و شارۆچکەکانیان پڕبکەن لە ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژکراو.
لە ەەلومەرجێکی سەخت و ئاڵۆزی ئاوادایە کە حکومەتی تورکیا و حکومەتی ەەرێم، ناچارن بەوەی کە ەاوپەیمانی نێوانیان قووڵتر بکەنەوە و پانتایی جووڵانەوەی ەابەشیان فراوانتربکەن و ڕێکكەوتننامەی ستراتیژی واژوو بکەن. بێەودە نییە کە تەنەا چەند ڕۆژێك دوای ئەوەی کە پارتی یەکێتی دیموکرات (باڵی کوردستانی سوریای PKK)، کۆنتڕۆڵی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەردانی شاری کەرکووك دەکات و، بەبێ ئەوەی ەیچ حسابێك بۆ حکومەتەکەی نوری مالیکی لە بەغداد بکات، دان بە سەروەری حکومەتی ەەرێمی کوردستان بە سەر شاری کەرکووکدا دەنێت. بێگومان ەەموو ئەوانەی کە لەسەر ئەم «ئیشکالیەتە» کاریان کردوە، تێدەگەن لەوەی کە، سەلماندنی سەروەریی حکومەتی ەەرێم بەسەر کەرکووکدا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ەەلومەرجی نوێی ڕۆژەەڵاتی ناوەڕاست پێوستی بە قوربانی گەورە و دەستپێشخەری گەورەیە.
Top