حكومەتی ئەركی گەورەی ستراتیژی و كارنامەو بنیاتنان
July 24, 2014
وتار و بیروڕا
دوابەدوای زنجیرەیەك گفتوگۆو دانووستانی تێروتەسەل كە زەمینەیەكی گونجاوی بۆ حكومەتی تازە رەخساند، هەشتەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهات، دیارە ئەم گفتوگۆیانەش رووبەڕووی چەندین تەگەرەو دەستێوەردان بوونەتەوە، بەڵام لە جەوهەرو دەرئەنجامدا بەتەنگ فرە بیروبۆچوونەوە بوو بۆ ئەوەی كارنامەیەكی پێگەیشتووی ئەركی حكومەتی لێ بكەوێتەوە.
دیارە سووربوونی هێزە كوردستانییەكان لەسەر هەندێ وردەكاری وای كرد كە ماوەی ئەم گفتۆگۆیانە درێژەی هەبێت، بەڵام روونی و ئاشكرایی زۆر پێویست بوو تاكو ئیش و كارەكان بە شێوەیەكی گونجاو بخرێنە روو، رەنگە هەندێ سیما بەو كابینەيەوە بلكێت، بەڵام وەڵامەكە لەوەدایە كە كابینەی هەشتەم بریتییە لە حكومەتی كارنامە پێش ئەوەی حكومەتێك بێت كە گوزارشت بكات لە ئامانجی بزاڤە حزبییەكان یان توێژەكانی كۆمەڵگە.
لێرەەوە بابەتی دوای پێكهێنانی كابینەی هەشتەم بریتییە لە پشت بەستن بە كاراكردنی ژێرخانی كۆمەڵگەیی و لەسەروویانەوە ئافرەتی كوردستانی بە هەموو جومگەكانی كاركردن و بە پێی لۆژیكی لێهاتوویی و پێوانەكانییەوە.
ئەشكالییەتی ئامادەبوونی راستەوخۆی توێژەكانی كۆمەڵگە لە لاوان و ئافرەتان و تكنۆكراتان مەبەستێك نییە، بەڵام یەكێكە لەو ئامرازانەی كە پێویستە بیری لێبكرێتەوە، رەنگە هەنگاوی ئەرێنی بێت بە تایبەتیش لەو هەلومەرجەدا كە هەموو هەوڵەكان زیاتر دەخرێنەسەر پێشبڕكێی كات لەلایەك و هەوڵدان بۆ یەكلایی كردنەوەی كابینەكە بەمەبەستی گواستنەوە بۆ پلانی كارنامە لەلایەكی دیكەوە.
خوێندنەوەی چاوەڕوانكراو بۆ سەرجەم چالاكییەكانی حكومەت دەرئەنجام جەخت لەهەنگاوەكانی ئەو حكومەتە دەكاتەوە، بەڵام ئەوەی پێویستە هەمیشە بیربخرێتەوە ئەوەیە كە لەگەڵ بوونی هەوڵی كات و هەردوو چاودێریی پەرلەمانی و میللیشدا، وا پێویست دەكات كە بەرلەوە بەتەنگ ئەوەوە بین كە پشتیوانی لە هەنگاوەكانی بنیادنان و لەگەڵیشیدا كارلێكیی ئیجابی بكەین، چونكە ئەو حكومەتە بەتەنیا توانای ئەدای نییە بەبێ یەكبوونی فەرمی و میللی وهاندانی هۆشیاریی گشتی بۆ بەشداری كردنی بنیادنەرانەی ئەركەكان و رایی كردنی كاروباری گشتی، بۆیە راست نییە كە تەنیا هەڵوێستمان لە كات و رەخنەگرتندا چڕبكەینەوە بێ ئەوەی لە ئەدای ئەرك و بەرپرسیارییەتەكان بەشداربین ، چونكە ئەو كاتە لە نەرێنییەكان خراپتر دەبین.
ئەو هەڵوێستەی كە زیاتر لێمان دەخوازێت پشتیوانیی حكومەت بكەین، ئەو هەلومەرجە نائاساییەیە كە حكومەتی تێدا پێكهێنرا، لە كاتێكدا كە هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەدان هەزار پەنابەران دەكات بە هەموو پێداویستییە مرۆییەكانەوە كە باری قەیرانی گەمارۆی ئابووریی زیاتر دەكات بەوەی كە حكومەتی فیدرال لە بەغدا مووچە دەبڕێت و چەندین رێكاری دیكەی نابەجێ ئەنجام دەدات.
سەرباری ئەو ناسۆرانەی گوزەرانیش ئەو هەڕەشە سیاسی و ئەمنییانەیە كە لە ئاكامی كۆكردنەوەی سوپا و هێزی تایفی هاتۆتە ئاراوە بەڵكو ئەمە وەك شەڕێكە بە بنەما تایفییەكەی لەلایەك و بە ئاستی ئەو خۆسازدانە تیرۆرییە مەترسیدارە هاتۆتەپێش لە ڕێگەی تەیاركردنی ئەو گروپە خوێنڕێژەی لە گۆڕەپانە تازەكاندا لە نزیك كوردستان نزیك بوونەتەوە. هەروەها بڵاوبوونەوەی ئەو هێزانە لەسەر سنووری هەرێم داوامان لێدەكات كە وریابین بە چڕكردنەوەی هەوڵەكان و زیاتر و بە روونی پشتگیری كردنی حكومەتی تازە.
لەلایەكی دیكەوە تەحەددیاتی سیاسی لەگەڵ پێچانەوەی لاپەڕەیەك و كرانەوەی لاپەڕەیەكی دیكە لە عیراقی فیدرال لەوەتەی سەرەتای مانگی حوزەیران، دەبینین كە هەڵوێستی تازە لە گۆڕەپانی عیراقدا هاتۆتە پێش بە تایبەتی گۆڕانكارییەكانی هەردوو ناوچەی باكوور و رۆژئاوا واتا نەینەواو ئەنبار و هەندێ شوێنی دیكەی نێوان ئەو دوو ناوچەیە. كێشەكە تەنیا لەوەدا نییە كە داعشی تیرۆریست تەحەددا دەكات بەڵكو ئەوەندەی كێشەكە ئاڵۆزە ئەوەیە كە ناكرێ هەروا بەسەرپێی پێیدا گوزەربكەین لە كاتێكدا كە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت گوتاری سەركردایەتیی كوردستانی دەرك بە سروشت و شێوازی ئەو رووداوانە دەكات، بەڵام كێشەكە زیاتر لە پێداگریی و تاكڕەویی هەڵوێستدایە، هەروەها كاریگەریی بۆ سەرهەڵدانی جەوهەری تایفەگەریی لەلایەن سەرانی حكومەتی فیدرالەوە لە بەغدا.
هەڵوێستی نەگۆڕی سیاسەتی كوردستانی لە خۆپاراستن لە كەوتنە نێوان بەرداشی شەڕی تایفەگەری هەڵوێستێكی زۆر سەلامەت و راستە، زیاتریش پێدەگات كاتێ خەمیی عیراقی فیدرال بە هەند وەردەگیرێ لە تێگەیشتن لە داخوازییەكانی سەرجەم لایەنەكان چونكە ئەوانە داخوازیی بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و یەكسانین لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون لە جیاتی واقیعی هەنگاونان بەرەو ئاراستەی سیاسەتی پەراوێزخستن و پشتگوێ خستن. ئەمەش ئەركێكی گەورەیە كە رووبەڕووی حكومەت دەبێتەوە لە گوتاری سیاسی لەسەر ئاستی نیشتمانیی فیدرالدا، ئەو ئەركە ئاڵۆزەیە كە نەك تەنیا پێویستی بەوەیە دارەكە لە ناوەڕاستەوە بگرینە دەست بەڵكو وادەخوازێت بەرپرسیارێتیی لەئەستۆ بگرین كە پەیوەستە بە پەیوەندییەك دەكەوێتە ژێر كاریگەریی چەند مەرج و ئاڵۆزییەك لەوانە لە رووی ناكۆكییەوە كە كەسانی هەردوو لای هاوكێشەكە ی حزبەكانی ئیسلامی سیاسی لە بەغدا درووستیان كردووە.
لە لایەنی ئیقلیمییەوە قەبارەی ئەو دەستێوەردانانەی دراوسێكان دەزانین لە ژێر پاساوی جیاجیادا، لەوانە حاڵەتی تێكەڵكردنی كارتەكان و شێوازەكانی چەواشەكردن پەیوەست بە شێوەكانی هەوڵی تێپەڕاندنی قەیرانە گەرمەكانی ناوخۆ و خستنەئەستۆی كەسانی دیكە دیارە مەبەستیش كوردستانە، ئێمە لەمانای بوونی پەنابەری سوری و كردنەوەی دەروازەكانی وڵاتانی دراوسێ تێدەگەین كە ئەمەش بووە هۆی هەندێ جار كردنەوەی دەروازەی زۆری دزەكردنی توند هەروەها دەروازەی دیكەی سیاسیی بە شێوازی ئەمنی.
لێرەوە دەچینە لای تەحەددیاتی ئەمنی، كە هەوڵی زۆر لە ئارادایە بۆ لەقكردنی سەقامگیریی ئاساییشی كوردستان كە ئامانجیش تەنیا هێزی تیرۆر نییە، بەڵكو هەوڵگەلی دیكەیە كە بەرژەوەندیی لەوەدایە گوشار بخەنە سەر سەركردایەتی بۆ بەدیهێنانی مەرامی جیاجیای خۆیان، لێرەوە دەبینین كە كێشەكە هەر لە پێشەوەدایە مادامەكی بارودۆخی دەوروبەری هەرێم هەر بەو دیمەنە توندوتیژو ئاڵۆزو هەرەسهێناوەوە بمێنێتەوە.
رەنگە بارودۆخەكە وای خواستبێت كە هەر واشە، ئەركی تازەی سەربازی و ئەمنی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بێتە ناوەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعشی تیرۆریست، لەوانەیە پابەندبوونی فیدرالی وا پێویست بكات هاتنەناوەوەی لەمەش زیاتر لەكاتی پێویستدا كە تەنانەت بچنە بەغداش و چەند شارێكی دیكە كە ئەگەری ئەوە هەیە ئامادەبوون لەو شوێنانە بە پێویست بزانرێت كە كوردستانیان هەتا گشت عیراقییەكانیش پشتیان پێ ببەستن و تەواوی بڕواو متمانەیان بە پێشمەرگەو ئاساییش هەبێت.
كەواتە ئەركی زۆر گەورە رووبەڕووی كوردستان و ئەم كابینەیەو سەركردایەتییەكەی دەبێتەوە لە هەموو بوارەكانی ئابووری و سیاسی و ئاسایش و كۆمەڵایەتیدا، ئەگەر ئاماژە بە لایەنێكی ئەو ئەركە گەورانە بكەین لەسەر ئاستی نیشتمانیی عیراقی ئەوا ئەركی پێكهێنانی هەردوو دامەزراوەی تازەی یاسادانان و جێبەجێ كردن بەرەو ڕووی تەگەرە دەبێتەوە، ئەوەی زیاتر بارودۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات ئەو هەلومەرجەیە كە ئێستا وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت.
لەبەر ئەوە پێویستە هەڵوێستێك بەم ئاراستەیە لەبەر رۆشنایی پێشهاتەكان بگیرێتەبەر، چونكە چی دیكە بارودۆخەكە ئەوە قبوڵ ناكات لایەنێك ئیرادەی خۆی بسەپێنێت هەروەك چۆن لە خولەكان، هەروەها ساڵانی رابردوو هاتە ئاراوە، كاتێ سیمای تاكڕەوی و كێشانەوەی دەسەڵاتەكان لە كەسانی دیكەو پەراوێزخستن بووە هۆی تێكچوونی زیاتری بارودۆخی گشتی.
ئەوەی ئەمڕۆ چاوەڕوان دەكرێت ئەو هەڵوێستەیە كە بەتەنگ ئەو گۆڕانكارییە جۆرییانەوەیە كە روویاندا، كە پێویستە بەتەنگ داخوازییە رەواكانی توێژە كۆمەڵایەتییە پەراوێزخراوەكانەوە بێت لە بەسرەو میسان و زیقار تەنانەت ئەنبار و نەینەوا، كە بریتییە لە كێشەیەك رووبەڕووی رەتكردنەوەو پێداگری دەبێتەوە لەلایەن هێزێكەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە نوێنەری زۆرینەیە بەم رێگەیەش ستەم ئەنجام دەدات بەرامبەر ئەوەی كە ناوی لێناوە كەمینە و تۆمەتباریان دەكات بەوەی كە ئامێزیان بۆ تیرۆر كردۆتەوە بێ ئەوەی ئەوانە جیا بكاتەوە كە دەرگای بەرووی داخوازییە ئاشتیخوازەكانیانی داخست كە هەر ئەو مافانە وای لێكردن راپەڕن، هەروەها لەگەڵ هێزەكانی تیرۆر كە ئەمڕۆ كۆنتڕۆڵی ناوچەیەكی فراوانی وڵاتی كردووە كە دەستی بەسەرداگرتوون و كوشتن و كاولكاریی و خوێن ڕشتنی تێدا ئەنجام دەدات.
لەلایەكی دیكەوە وا پێویست دەكات جیاوازی بكرێت لە نێوان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شەڕی تۆڵەسەندنەوەی تایفەگەری كە شەڕێكە بڵێسەكەی لەم رۆژانەدا زۆر پەرەدەسەنێت بە هۆی شكست هێنانی هەڵوێستی ئەوانەی بە پێی رێبازی خۆی بەغدا بەڕێوەدەبات، كوردستانیش دووربێت لەوەی بكەوێتە داوی ئەو شكست و رێبازە تایفەگەرییەوە.
كابینەی هەشتەم، كەواتە رووبەڕووی پەیوەندییە ئاڵۆزەكانی فیدرالی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەبێتەوە، بەڵام بەو ناوەی كە ئەركە گەورەكان وا دەخوازێت كە وریابن لەوەی كە توانا راستەوخۆكان و تایبەت بە بەڕێوەبردنی كوردستانیانەی بارودۆخەكە بە هەموو پێویستییەكانییەوە رووبەڕووی پابەندبوونی تازە دەبێتەوە بەو گوشارانەی كە دەوری كوردستان دەدەن.
ئەركەكانی تەكنۆكراتی كوردستانی ئەمڕۆ دەگاتە ئەو ئاستە كە واپێویست دەكات هەرێم بخزێتە نێو قۆناغێكی كوالیتی كە زیاتر تێكەڵ بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت، بە تایبەتی لە دیاردەكانی گڵۆبالیزم ئەو مۆركە تایبەتییانەی كە ئەو كارلێكانە دەیخوازێت، لەلایەك پلانی پەرەپێدانی كوالیتی و چاكسازیی ئابووری و دەرچوون لە قاوغێك كە گەلی كوردستان دەخاتە ژێر رەحمەتی گوشاری نێگەتیڤانەی ئەو لایەنانەی كۆنترۆڵی حوكمڕانیی بەغدا دەكەن، ئەمەش بە زیادكردنی جەوهەریانەی چالاكیی نەتەوەیی كوردستانی ئەنجام دەدرێت بە پشت بەستن بە پیشەسازی و وەبەرهێنان و پلانی كشتوكاڵی كە ئەو بەروبوومە ستراتیژییانە كە دەخرێنە پیشەسازییەوە و خۆراكی خەڵكیش دابین دەكات.
ئەو شتانە بەقەدەر ئەوەی پەیوەستن بە كۆمەڵگەی كوردستانی ئاسانتر دەبێت لەوەی كە پەیوەست بن هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، لە رووی كوردستانییەوە ئەم شتانە بەدامەزراوەیی ئەنجام دەدرێن و پلانیان بۆ دانراوەو پشت بە گوتاری سەردەمیانەو لۆژیكی كارو ئەدا دەبەستێت.بەڵام دەبینین ئاستەنگ لە رۆتین و كەموكورتیی لە بنیادی دامەزراوەیی لە بەغدا و لە قوڵایی ئەو درزەی تێیكەوتووە كە سەربەخۆ نین و سەر بە ناوەندن ئەمانە هەموویان رێگرن ، وێڕای بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن.
راستە ئێمە وەك گەلی عیراق دەرك بە قووڵایی تەبایی و یەكێتیی دەكەین لە نێوان هێزە نیشتمانییە عیراقییەكان و لە نێوان هێزەكانی رزگاریخوازیی نەتەوەیی كورد و سەركردایەتیی كوردستانی بۆ رێكەوتن لەسەر گوتارێك بە ناوەڕۆكی مەدەنی و دیموكراسی و بە گیانێكی فیدرالیانە، بەڵام ئاستی فەرمی لە سایەی پەتاكانی تایفەگەریی سیاسی بە دەست چەندین كێشەی مەترسیدارەوە دەناڵێنێت.
هێزە نیشتمانپەروەرە دیموكراسیخوازەكان لەكاتێكدا پارێزگاری لە هەماهەنگی ئەرێنیی خۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكەن و خەباتی خۆیان دەخەنە خزمەت داخوازییە رەواكاندا لە هەمان كاتدا جەخت دەكەنەوە لەسەر مافی كوردستان لە رووكردنە شێوازی پەیوەندیی كۆنفدرالی و گەڕان بە شوێن بنەماكانی هەمواركردنی دەستووری كە ئەم مافانە بپارێزێت لە پەلاماردان و زێدەڕۆیی هەروەك بڕینی مووچە، ئەمەش كێشەیەكە لە ئەولەویاتی ئەركی حكومەتە لە مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكاندا.
دەرئەنجام حكومەتی تازەی كوردستان كۆدەبێتەوەو لە كۆمەڵێك ئەرك دەكۆڵێتەوە كە پێویستیان بە چاودێریی ورد هەیە تایبەت بە كاروباری خوێندن لەوانە خوێندنی باڵا بۆ دروستكردنی كادیری زانستی بۆ ئێستاو ئاییندەی كوردستان هەروەها گرنگە بایەخ بە توێژینەوەی زانستی بدات لە زانكۆو دامەزراوە پەیوەندیدارەكان، وێڕای بایەخدانی لە پێشینە بە رۆشنبیری و فرە رەگەزو رێچكەكانی بۆ ئەوەی هۆشیاربن لەبەرامبەر دزەكردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەسپەكانی تروادە كە خۆیان لە وتارگەلێك دەنوێنن كە پشت بە لۆژیكی بەسەرچووی سواوو دواكەوتوو دەبەستن، كە دەكرێ رێبازی بنیادنانی دامەزراوەكانی دەوڵەتی مەدەنی هەرەس پێ بێنن بەهۆی شێوازی داخوران كە وردەوردە تێیدەكەوێت و دواتر كۆمەڵگە دووچاری نەخۆشیی زەق دەكات تەنیا لەیەكەم تەماشاكردنی چواردەوری راستەوخۆی كوردستان.
هەروەها وا پێویست دەكات بایەخێكی جیددی بدرێ بە هەردوو دامەزراوەی سوپاو پۆلیس و كاركردنیان بە شێوەیەكی رێكوپێك لەڕێی مەشقكردنی كوالیتی و ئەو چەكانەی كە بەكاری دێنن هەروەها ئەو شارەزاییانەی دەستیان كەوتووە بە مۆركی بیروباوەڕەوە لە بەرگری كردن لەو دۆزەی بڕوایان پێیەتی. لەبەرامبەر ئەمەشدا دابیینكردنی دەرفەت لەبەردەم چالاكی دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێری كردنیان و پشتیوانی كردنیان كە حاڵەتێكی چاوەڕوانكراو و جێی ئومێدە، تاكو تواناكان بۆ كاراكردنی ئەركی میللیانە بەهێزبێت لە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی بە لۆژیكی ئەوەی لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی مەدەنی تازە بنیادنراوی میتۆددا دەژی لە شێوەی دەوڵەتانی تازەو شارستانی لە جیهانی پێشكەوتوودا.
ئەم هێڵ و تەوەرە پان و بەرینانە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە كابینەی هەشتەمی حكومەت بەچاوپۆشی لە تێبینی هەندێ كەس كە لە رێی تانە لێدان و بە پشت بەستن بە نۆرمی دروستكراو وەسفی دەكەن، بەڵام حكومەتێكی گەوەری كارنامەو و ئەركی كوردستانی و عیراقی و نێودەوڵەتییە، بۆیە لەبەر رۆشنایی ئەمەدا پێویست دەكات هەوڵەكان كۆبكرێنەوە بۆ پشتیوانی كردنی حكومەت و بەشداری كردن لە بەرنامەكانی بنیادنان و پێشكەوتن و پەرەپێدان، لە جیاتی هەندێ دیالۆگ بە تێبینی بێزەنتیانە كە هیچ سوودو بەرهەمێكی لێ ناكەوێتەوە بەقەد ئەوەی كە یارمەتییەكە بۆ دوژمنانی كوردستان ئەوانەی تەگەرە دەخەنە بەردەم رەوڕەوەی پێشكەوتن.
بە دڵنیاییەوە سەرجەم هێزە مەدەنییەكان و بزووتنەوە سیاسییەكانی كوردستان بەردەوام دەبن لە پتەوكردنی رێڕەوی گۆڕانكاریی و چاكسازیدا، بۆیە لەبەر رۆشنایی ئەو ئەزموونەدا هێزە رۆشنگەرەكانی كۆمەڵگە متمانە بەو حكومەتە دەدەن هەروەك چۆن متمانەیان بە پەرلەمان دا، ئەمەش دەچێتە خانەی بەشداریكردنی ئەكتیڤیانە لە هەوڵەكانی بنیادناندا، لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ ئەو حكومەتە لە بەجێگەیاندنی ئەركە گەورەكانیدا.