تا كۆمەڵێ گەندەڵكار حوكمی عیراق بكات...هەڕەشەی مەترسیی و ناسەقامگیری زیاترتەشەنەدەكات
February 27, 2014
وتار و بیروڕا
ئه‌م ده‌ستنیشان كردنه به ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه‌ی كه له شیكردنه‌وه‌یه‌كی خۆم بۆ واقعی عێراق له وتارێكی تێروته‌سه‌لم بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناونیشانی (سیاسه‌تی ئابووری و ژێرخانی چینایه‌تی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق) و دووپاتی كرده‌وه كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییانه‌ی واقعی ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی به‌بێ گومان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه به‌شێكی سه‌ره‌كی و زۆربه‌ی نوخبه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق له چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه په‌راوێز خراو و په‌راوێز نهخراوهكان ناویان لێنراوه (چینه گه‌نده‌ڵه‌كان)، جا چ ئه‌وانه‌ی له حكومه‌تن یان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كورسییه باڵاكان دانیشتوون له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و هێزه چه‌كداره‌كان، یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له به‌شی هه‌ره‌زۆری نوخبه‌ی سیاسی عێراقی.
ئه‌م چینه هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و سامانی ده‌وڵه‌ت له‌ناخه‌وه بمژێت، ئه‌م چینه كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه له نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌موو كاری حكومه‌ت رێكده‌خات و جیای ده‌كاته‌وه و ره‌فتارێكی دیاریكراوی پێده‌به‌خشێت به ئامانجی بووژانه‌وه‌ی ئه‌و چینه‌ی كه پێی ده‌وترێت مشه‌خۆر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چالاكتر كردنی پێوه‌ندی و ره‌فتاری خێڵه‌كی كه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ناگونجێت، له هه‌مان كاتدا پشت به‌ستنیان به پیاوانی ئایینی و دامەزراوەی ئایینی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاد ده‌بێت.
ئه‌م جۆره چینانه له وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان دروست ده‌بن به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه وڵاته كۆلۆنیالیزمه‌كان له‌سه‌ر ئابووریهكانیان هه‌یانبوو به هه‌ماهه‌نگییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ شێوازی به‌رهه‌مهێنانی پێش سه‌رمایه‌داری كه په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی و په‌ره‌پێدانی ئابووری ره‌ت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌می یان به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن دژی مۆدێرنیته و گۆڕینی په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م جۆره چینه (گه‌نده‌ڵه) له وڵاته سۆسیالسته‌كان و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان سه‌ری هه‌ڵداوه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیك وازیان له دروشمه‌كانیان هێنا كه هه‌ڵیانگرتبوو كاتێك گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، گرنگترین هۆكاری رووخانیشی به‌ر له هه‌موو شتێك له ناوه‌وه بوو به‌ر له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه بێت.
عێراق چینه پهراوێزخراوهكه یان (گه‌نده‌ڵه)كه‌ی ناسیوە كاتێك كۆڵۆنیالیستی به‌ریتانیا ده‌ستی به‌سه‌ر عێراق و سیاسه‌ته‌ی ئابووریدا گرتبوو كه چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه پیاده‌یان ده‌كرد و ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا قۆرخكارهكانی نه‌وت و وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كانیان و چینه كۆمبرادۆره بازرگانییه‌كان و گه‌وره فیوداڵ و خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بوون به سیاسیه‌تێكی نه‌وتی به‌كاربه‌ر، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ئابووریی عێراقی نه‌بوو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پادشایه‌تیدا، هه‌روه‌ها له ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بوو، عێراق له‌سه‌رده‌می حوكمی به‌عس و ناسیۆنالیستەكان كه له ساڵی 1963 ده‌ستی پێكرد به گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌م چینه (گه‌نده‌ڵه) به هه‌موو پیسییه‌كان و ئه‌و ده‌رهاوێشتانه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ئابووریی نیشتیمانی و دواڕۆژی نه‌وه‌كانی عێراقیاندا هێنا، ئه‌م چینانه دواتر به‌رده‌وام بوون له‌ژێر كۆنترۆڵی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان پاشان به‌عسییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوه‌ڕاستی نەوەدەكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ماڵوێرانییه‌كانی جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابووری و سیاسه‌ته ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل.
رژێمی به‌عس نموونه‌یه‌كی دروستی ئه‌م چینه (گه‌نده‌ڵه) بوو كه 35 ساڵ حوكمڕانیی عێراقی كرد و په‌لكێشی ئاڵۆزتر و ناخۆشترین كاره‌سات و مه‌ینه‌تی كرد و سه‌دان هه‌زار رۆڵه‌ی عێراقی كرده قوربانی.
ئه‌م چینه گه‌نده‌ڵه هی ئێستا نییه به‌ڵكو له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی سه‌دام بوون و ئه‌وانه‌ن كه كۆنگره‌ی ئۆپۆزسۆن له به‌یروته‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكی رێككه‌وتن كه به بیانووی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لی عێراق ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست له‌رووی ئایینی ومهزههبییهوه. به‌مه‌ش زۆرینه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان یه‌كلا كرده‌وه به‌م شێوه تائیفی و ئیتنییه له بونیادی سه‌ركردایه‌تی كردنی ئۆپۆزسیۆن كه رازی بوو به‌شه‌ڕ كردن دژی رژێمی سه‌دام له ساڵی 2003، پێكهاته‌ی حوكمی تائیفی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پشكایەتی بونیادنراوه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ویسترا و گونجاو بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق و كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه به‌م شێوه‌یه عێراق به‌بێ سه‌قامگیری ده‌مینێته‌وه و له كێشه و ململانێی به‌رده‌وامدا ده‌بێت كه له په‌ره‌پێدان و گۆڕانكاریی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری دووری ده‌خاته‌وه.
سیفاته‌كانی ئه‌م چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌نده‌ڵه چین كه گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا ده‌خولقێنن؟ سه‌ره‌تا پێویسته ئاماژه به گرنگی جیاواز بكه‌ین له‌نێوان چینه په‌راوێز خراوه‌كان و چینی گه‌نده‌ڵ، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی یه‌ك شت نین و هاوشێوه‌ی یه‌كتریش نین، به‌ڵكو له چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه و گرنگترینیان پێگه‌یان له به‌رهه‌مهێنان و خاوه‌نداریه‌تیی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌ندێك ره‌وشت.
چینی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ له عێراق هیچ پێوه‌ندییه‌كی به به‌رهه‌مهێنانی ماددییه‌وه نییه و تا ئێستا خاوه‌نی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش نین، به‌ڵام ده‌ستی به‌سه‌ر ئابووری نیشتیمانیدا گرتووه له رێگای پێگه‌ی خۆی له ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی و ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر سهروهتهكانی وڵات به‌تایبه‌تی نه‌وتی خاو و داهاته داراییه‌كانی كه ساڵانه له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاو ده‌ست ده‌كه‌ون و زیاتر له 97%ی نێردراوه‌كانی عێراق پێكده‌هێنن، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی به‌رزی له به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و كۆی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی دەست دەكەوێت. ئه‌مه به ده‌ست ئه‌م چینه گهندهڵهوهیه كه سهروهتهكانی وڵات به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه دەبەن كه زۆر دوورن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و ئابووری و په‌ره‌پێدانی ئابووری به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی یان ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی نه‌وت له پاڵاوتن و پیشه‌سازییه‌كانی گۆڕین یان له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری له‌وانه‌ش نه‌وت و پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كان و بیناكردن و شه‌قامه‌كان و ....هتد، من له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌كه‌ی دكتۆر فارس كه‌مال نزمی هاوكۆكم بۆ واقعی شار له عێراق و ئه‌و چینانه‌ی كه له‌پشت ئه‌م گه‌نده‌ڵییه و كاریگه‌رییه خراپه‌كانن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی عێراق و دواڕۆژی گه‌له‌كه‌ی و رۆشنبیری كۆمهڵگاو هونه‌ره مرۆڤایه‌تییه‌كان و په‌ره‌پێدانی داهاتووی له‌سه‌ر ئافره‌ت كه به تێگه‌یشتنی چینه گه‌نده‌ڵه‌كه (كه‌م عه‌قڵه)، لێره‌وه حه‌قه باس له‌و گه‌نده‌ڵییه بكه‌ین كه له شاره گه‌وره‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا و خوارووی به‌غدادا هەیە كه حكومه‌تی ئیتیحادی لێی به‌رپرسه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و باش بوونه‌ی له شاره كوردستانییه‌كان هه‌یه كه رۆژ دوای رۆژ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له رژێمی گه‌نده‌ڵی به‌عس ماوه‌ته‌وه، كه‌م ده‌بێته‌وه.
چینه عێراقییه گه‌نده‌ڵه‌كان حیسابی بانكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر حیسابی سامانی و سه‌روه‌ته داراییه‌كان و ژیان و بژێوی میلله‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به‌ڵام ته‌نیا له‌سه‌ر سهروهتهكانی وڵات ناژین، به‌ڵكو له‌سه‌ر سه‌روه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بۆی دێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانیه‌تییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا، چونكه به‌شێكی زۆری چینه گه‌نده‌ڵه‌كه به‌و پاره‌یه‌ی میلله‌ت و رێگای گومان لێكراوه‌كانی به‌كارهێنانی دژی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت تێر نابن كه له‌ژێر ده‌ستیاندایه، به‌ڵكو ته‌مویلی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆیان ده‌كه‌ن به‌و پارانه‌ی مانگانه له ئێرانه‌وه و هه‌ندێكیان له سعودیه و كه‌نداوه‌وه بۆیان دێت، ده‌توانن بپرسن له سه‌رۆكی حزبه ئیسلامییه شیعی و سوننیه‌كان یان تۆڕی میدیایی عێراقی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ مووچه و خه‌رجییه‌كانی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیان ده‌دات كه به ناوی ئه‌وان و خاوه‌نه‌كانیانه كه مانگانه خه‌رجییه‌كانیان دابین ده‌كات، چینه گه‌نده‌ڵه‌كه وڵات و ئایین ناناسێت كه ته‌به‌نییان ده‌كات به رواڵه‌ت، هه‌روه‌ها مه‌زهه‌بیش ناناسێت كه ده‌ڵێت من سه‌ر به‌و مهزههبهم و ئه‌و تائیفهیهش كه به درۆ ده‌ڵێ به‌رگریی لێده‌كه‌م، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر تاكێكیان مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییه، ئه‌مه‌یان هۆكار و ئامانجه، ده‌سه‌ڵاته به هه‌موو هه‌ژموون و پاره‌وه، ریشه‌كێش كردنی فكری به‌رامبه‌ر و كه‌سی به‌رامبه‌ر و حزبی دیكه‌یه، ئه‌گه‌ر بتوانێت به‌بێ خه‌ڵك حوكم بكات ئه‌وا هه‌موویانی له‌ناو ده‌برد، بۆیه سه‌یر نییه دوای ده ساڵ له‌م ململانێ و كێشه و وێرانكاری و تێكدان و مردنی به‌رده‌وام و باڵا ده‌ستیی كه‌لتووری خراپ به هه‌موو مانای بڵاوبوونه‌وه‌ی كوله‌ی ژه‌هراوی له كه‌لتووری عێراقی، دراوی خراپی گه‌نده‌ڵ ده‌ستیكردووه به ده‌ركردنی دراوی باش، چونكه دراوی گه‌نده‌ڵ و خراپ له ده‌سه‌ڵاتدایه ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه‌یه كه ناكرێ پشتگوێی بخه‌ین له بینینی دیمه‌نی بارودۆخی عێراق و ئه‌وه‌ی ئێستا و له داهاتوودا رووده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌م چینه گه‌نده‌ڵه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌رده‌وام بن.