له باره ی پێشبڕکێی شاجوانه وه
October 10, 2013
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو ئه‌مانه تێبگه‌ین ده‌زانین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوانه‌کان ته‌نها له‌سه‌ر جوانی ده‌موچاو کورت نابێته‌وه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندی به رۆشنبیری گشتی و هه‌ڵسوکه‌وت و دنیابینی و ده‌موگفت (لباقە) و جوانپۆشی و تێڕوانین بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگی وه‌کو کاری خێر و چالاک‌بوون له‌بواره خزمه‌تگوزاره‌کان، هه‌روه‌ها هه‌بوونی تێڕوانین و زانیاریه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌باره‌ی جموجۆڵی گه‌شتوگوزاره‌وه. شاجوان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ ده‌بێته باڵیۆزی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له بواری کاری خێردا و له رێی چالاکیه‌کانییه‌وه خۆی ده‌خاته خزمه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار و ده‌بێته لینکێکی توندوتۆڵ له‌نێوان وڵاته‌که‌ی ئه وڵاتانه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌کوو گه‌شتیار رووی لێده‌که‌ن و هه‌وڵی سازدانی پرۆژه ده‌دات بۆ په‌ره‌دان به بواری گه‌شتیاری و پیشاندانی رووی گه‌شی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بۆ گه‌شتیاران.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌ناو کچاندا ئه‌نجام ده‌درێ زۆرێک له بزووتنه‌وه و رێکخراوه‌کانی ژنان له جیهاندا دژی وه‌ستاون و به «سووکایه‌تیکردن به ژن» ناویان بردوه و داوایان کردوه ئه‌نجام نه‌درێت. جگه له‌و بزووتنه‌وه و رێخراوه ژنانانه زۆرێکیش له پیاوانی ئاینی و بزووتنه‌وه ئاینیه‌کان به‌رده‌وام دژی وه‌ستاون و به (حه‌رام و دژ به شه‌رع) وه‌سفیان کردوه.
هه‌ڵبه‌ته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان ته‌نها له سنووری تاجه‌که و هه‌ندێ دیاری و ئاهه‌نگه‌که ته‌واو نابێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌کات و ده‌بێت بکرێت گرنگه و سه‌نگی مه‌حه‌که، ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی شاجوانه‌که و ئه‌و چالاکیانه‌ی که ده‌بێت بیانکات ئه‌وانه گرنگن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌و رێکخراوه ژنان و ئاینیانه‌ی که دژی ده‌وه‌ستن به‌تاڵبێته‌وه، به‌وه‌ی که شاجوان زیاترین کاری خێرخوازی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت جوانی ته‌نها جوانی ده‌موچاو و له‌شولار نییه، که ره‌نگه له رووداوێکا تێکشکێت و بشێوێت، به‌ڵکو جوانی رۆح و رۆشنبیری و بیرکردنه‌وه و کار و چالاکییه خێرخوازیه‌کانه که له هیچ رووداوێکدا ناشێوێت و خه‌ڵکانێکی زۆر سوودی لێده‌بینن.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به سیاسه‌ت و حزبایه‌تییه‌وه نییه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نه‌ته‌وایه‌تی و موزایه‌دات و قسه‌ی باق بریقه‌وه نیه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به شاده‌ماری کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو بواری خێرخوازی و گه‌شتیاریدا، بۆیه پرۆسه‌یه‌کی له‌مجۆره پێویستی به سیسته‌مێکی حکومی و دامه‌زراوه‌یی یه‌کگرتوو هه‌یه، پێویستی به که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی حکوومی بێلایه‌ن هه‌یه که پرۆسه‌که په‌خش بکات و پیشانی خه‌ڵکی بدات، به‌باوه‌ڕی من هێشتا ماومانه ئه‌مجۆره پرۆسانه له کوردستاندا سازده‌ین، چونکه کۆمه‌ڵگای کوردستان پێویستی به‌زۆر خزمه‌تگوزاری تر هه‌یه له زۆر بواری تردا، بۆ نموونه ئه‌و خه‌رجیه‌ی ده‌چێته چالاکییه‌کی له‌مجۆره‌وه ئه‌شێ جارێ بچێته پرۆسه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نی هوشیاریه‌وه، ئه‌شێ زۆر پێداویستی تری ژیانی خه‌ڵکی پێ دابین بکرێ. وه‌کو هه‌ڵگرانی بیری دینی توندوتیژ حه‌رامی ناکه‌م و ناڵێم دژی شه‌رعه، وه‌کو هه‌ندێ رێکخراوی توندڕه‌وی ژنانیش ناڵێم سووکایه‌تیکردنه به ژن، به‌ڵکوو ده‌ڵێم ئێمه ماومانه بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی که پرۆسه‌یه‌کی له‌مجۆره رێکبخه‌ین وه‌کوو ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ئازاد و بێلایه‌ن و رێکخراو، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که ده‌زگایه‌کی حکومی ئازاد و بێلایه‌نمان هه‌بێت ئه‌و چالاکیه په‌خش بکات و ته‌نها لایه‌نێک به ناچاریه‌وه په‌خشی بکات، هه‌ڵبه‌ته قسه لا ئاستی خانمه به‌شدرابووه‌کان ناکه‌م که تیایانا بوو ئه‌سله‌ن نه‌یده‌زانی جگه له جوانی ده‌موچاو فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به مانای چی و، توانای دوو دێڕی روونی نه‌بوو وه‌ڵام بداته‌وه. هه‌روه‌ها باسی بێ سه‌ر و پێی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ناکه‌م که ته‌نانه‌ت شریته‌که‌ی ده‌کرایه ملیان هه‌ریه‌که له ئاوازێک و ئه‌وه‌ی پێشکه‌شکاره‌کان ده‌یانخوێنده‌وه له ئاوازێکی تر ئه‌یخوێند.