وردبوونه‌وه‌یه‌ك له هزری خاتو مێرکل
May 8, 2013
وتار و بیروڕا
هه‌رچه‌نده به‌رپابوون و به‌رقه‌راربوونی ئه‌و ئاشتییه کاری ڕێکخراوه‌یی، یاسا‌و ڕێسای زۆری گه‌ره‌که، به‌ڵام بوونی هه‌ست و هۆشی تاکه‌کانیش بۆ ئه‌وه، گرنگییه‌کی بێسنووری هه‌یه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واده‌زانم ئه‌رکی ئافره‌تان له سازاندنی زه‌مینه‌یه‌کی وادا له پیاوان که‌متر نییه، بۆیه له نوسینی ئه‌م جاره‌دا که باسی خانمێکه، ڕووی ده‌م و وشه‌م زۆرتر له خانمانی وڵاته‌که‌مه .
ئه‌نگێلا دۆرۆتیا کاسنه‌ر * که دوای شوکردنی به به‌ڕێز ئولڕیك مێرکل، بوو به ئه‌نگێلا مێرکل، له‌ڕۆژی17ی ته‌موزی ساڵی1954 له شاری هامبۆرگ له دایك بووه، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا خێزانه‌که‌یان گواستویانه‌ته‌وه بۆ کویتزۆف که دێیه‌کی زۆر بچوکه له شاری پێرلێبێرگ له هه‌رێمی براندنبۆرگی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات .
هه‌رچه‌نده ئێره نه مه‌ودای به درێژی باسکردنی ژیانی ئه‌وه‌و نه ئه‌وه‌ش به کاری خۆم ده‌زانم، به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتنی پاشخانی زانستی و هزری ئه‌و که‌سایه‌تییه، گه‌ر به خێراش بێت هه‌ر ده‌بێت هێمایه‌کی کورت به هه‌ندێك له قۆناغه‌کا‌نی ژیانی بکه‌ین .
دوای بڕینی پله‌کانی خوێندن زۆر به سه‌رکه‌وتویی، له‌ساڵی 1973دا له تاقیکردنه‌وه‌ی به‌کالۆری (ئه‌بیتۆر) به نمره‌ی +1 واته 100% ده‌ر‌چووه . له کاته‌کانی خوێندندا کراوه به ئه‌ندامی ڕێکخراوی پێشڕه‌وان و دوایی لاوانی ئازاد که ئه‌و کات له ڕژێمی سۆسیالیستی ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵاتدا به زۆر بوو. هه‌مان ساڵ واته 1973 چۆته به‌شی فیزیك له زانکۆی کارل مارکس له شاری لایپزیك، پاش 5 ساڵ دوای پێسکه‌شکردنی تێزه زانستییه‌که‌ی به پله‌ی زۆر باشه دیپلۆمی وه‌رگرتووه. له‌ساڵی1986دا پله‌ی دوکتۆرای له به‌شێكی زانستی فیزیك به پله‌ی زۆرباشه له ئه‌کادیمیای زانستی به‌رلینی خۆهه‌ڵات وه‌رگرت، که خۆشی چه‌ند ساڵێک بوو هه‌ر له‌وێ کاری ده‌کرد .
بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1989 واته له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا هاته نێو جیهانی پۆله‌تیکه‌وه، ئه‌ویش به په‌یوه‌ستبوون به‌و پارته نوێیه‌وه که تازه له ئه‌ڵمان ـیای خۆرهه‌ڵات له که‌سانی دیمکراتیخواز پێکهاتبوو به ناوی هه‌ستانه‌وه‌ی دیموکراتی .
به‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت به‌ره‌و لوتکه هه‌ڵکشا، ئه‌وه‌بوو له‌کانونی یه‌که‌می 1990دا‌و له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌ر‌تاسه‌ری په‌رله‌مان(بوندستاگ)ی ئه‌ڵمانیای دوای ڕوخاندنی دیواری به‌رلین و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو به‌شه‌که‌ی به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فیدراڵ هه‌ڵبژێررا. دوایی چه‌ند پله‌یه‌کی کارگێڕی به‌رزی له حوکومه‌تی فیدراڵیدا وه‌رگرت وه‌کو وه‌زیری ئافره‌تان و لاوان، وه‌زیری ژینگه .
له مێژووی ئه‌ڵمانیادا یه‌که‌م ئافره‌ته که له پارتێکی گه‌وره‌وجه‌ماوه‌ری وه‌کو یه‌کێتی دیموکراتی کریستیان (سی دی ئو) ساڵی 1998( ته‌مه‌ن44 ساڵ) بۆ پله‌ی سکرتێری گشتی، ساڵی2000 (46 ساڵ) بۆ سه‌رۆکی هه‌مان پارت، ساڵی 2002 بۆ سه‌رۆکی لیستی ڕکابه‌ر(فراکسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن) که له‌هه‌ردوو پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کریستیان و یه‌کێتی سۆسیال کریستیان له په‌رله‌مانی فیدراڵ پێکهاتبوو، هه‌ڵببژێررێ . هه‌روه‌ها یه‌که‌م ئافره‌تیش بوو له ساڵی 2005 (51 ساڵ) به **ڕاوێژکار( کانسله‌ر _موسته‌شار)ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێررا و له‌ساڵی 2009 شدا دیسانه‌وه به ڕاوێژکار هه‌ڵبژێررا ـیه‌وه .
بێگومان ڕێگه‌ی خه‌بات و ژیانی ئه‌م خانمه هه‌میشه گوڵبژێر نه‌بووه‌و ئه‌و سه‌رکه‌وتنا‌نه‌شی نه له ئاسمان بۆ بارییوه، نه له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتوونی پێشکه‌شی کراوه، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌نجامی بوونی پاشخانێکی زانستی به‌رز، دونیابینێکی ڕوون و هه‌ڵبژاردنی ڕێگا گونجاوه‌کانه لای ئه‌و .
هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه به ده‌یان کتێب و سه‌تان وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت، ئه‌وه‌تا گۆڤاری به‌نێوبانگی ئه‌مه‌ریکی ***فۆربێس دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك له پله‌ی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌یدابوو که ساڵانه بۆ که‌سه ناوداره‌کانی دونیای ده‌کات، به یه‌کێك له هه‌ره به‌هێزترین که‌سه‌کان و به به‌هێزترین ئافره‌تی سه‌ده له‌نێو سه‌د ئافره‌ته به‌هێزه‌که‌ی جیهاندا هه‌ڵیده‌بژێرێت. که به‌وه‌ش ئه‌نگێلا شانازییه‌کی دی بۆخۆی و وڵاته- که‌ی تۆمارکرد.
ده‌کرێت لێره‌دا به کورتی هێڵه گشتییه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی فراو مێرکل وه‌ك خۆی له‌و چاوپێکه‌وه‌تنه‌دا باسی ده‌کات، وه‌دیار بخه‌م،که هیوادارم و له‌و بڕوایه‌شدام ببێ به نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه‌یه ئافره‌تانیش گه‌ر بیانه‌وێ ده‌توانن هه‌موو ئه‌و کاره مه‌زنانه بکه‌ن که پیاوان ده‌یکه‌ن، یان هیچ نه‌بێت به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌و ـه‌ی خاوه‌ن بۆچوونه‌که‌ی دی .
ئه‌نگێلا که زۆربه‌ی کاته‌کانی ژیانی خۆی له نێوه‌نده سیاسی، کارگێڕی و ئه‌کادیمیه‌کاندا به‌سه‌ر ده‌بات، کاری ناوماڵ و دایکایه‌تی به نه‌نگی نازانێ و شۆڕش به‌رپا ناکات بۆ نه‌مانی، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: " ڕێزێکی زۆرم بۆ ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یه که وه‌کو دایك و ژنی ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌رچی بۆخۆم وا نیم".
ئه‌وێك که ده‌یه‌وێت تا ئه‌وپه‌ڕی بۆ گونجان پراگماتیك و ڕیالیسیت(واقیع)ـی بێت کاتێك ده‌ڵێت: " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر شت ماوه فێری ببم، به‌ڵام که نه‌توانم بیرۆکه‌ی باش بکه‌م به کردار، ئه‌وه چی به من ده‌گه‌یه‌نێت "، به‌وه به ته‌واوی ده‌رگا به‌ڕووی ئه‌و بۆچوونانه‌وه که شیاوی جێبه‌جێکردن نین داده‌خات .
خاتو مێرکل هه‌رچه‌نده که‌سێکی باوڕدارو خاوه‌ن ئایینه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایین لای ئه‌و شتێکی تایبه‌ته به که‌سایه‌تی خۆی، ناتوانێ بیکا به که‌ره‌سه، هۆکار یان مه‌به‌ست بۆ هیچ جه‌نگێك، بۆیه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر بێ دین بوومایه بۆ من قورس بوو، چونکه باوه‌ڕ بوونم به خودا گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چی (تواضع)ێکم ده‌داتێ که به باشی بژیم، من ده‌زانم له نێوان دین و پۆله‌تیکدا گرژی هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مو بارێک‌دا ده‌توانم بڵێم که ناکرێ به ناوی خوداوه شه‌ڕ بکه‌ی " .
ئه‌و که زۆرسه‌رسامه به سیمۆن دی بۆڤواری فه‌یله‌سوف وفێمینیستی فه‌ره‌نسی و زانای به‌نێوبانگی فیزیك ماری کوری پۆلۆنی، له باره‌ی گه‌شه‌و ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تی و ڕۆڵی ئافره‌ت ڕای ئاوایه:
" پێگه‌یشتن و کامڵ بوون، تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیان، زانیارییه وه‌ده‌ست- خراوه‌کان ،ده‌بنه هۆی ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تی "، به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: " ڕه‌گه‌ز(جنس)، نێر یان مێ مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه، ئافره‌تان ده‌بێت خۆیان خۆیانی ڕاسته‌قینه بن، نه‌ك خۆیان نمایش بکه‌ن و وا نیشانی بده‌ن گوایه ڕه‌قن، نه‌رمونیانن ....هتد " .
لێره‌شه‌وه به‌شداری ئافره‌تان له پۆله‌تیکدا وا ده‌بینێت: " ئه‌و کاته ڕۆی که ئافره‌تان ته‌نها له چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وکاری خوێندن و ته‌ندر- وستیدا چالاك بن، ده‌بێت سیاسه‌ت ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگا بێت، جا که کۆمه‌ڵگا ئافره‌تیشی تێدایه، ده‌بێت ئه‌وانیش له سیاسه‌تدا بن، مه‌رج نییه هه‌موو جارێك ئه‌وه باش بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه خراپ نییه " .
هه‌ر ئه‌م بیرۆکه‌ی یه‌کسانخوازییه‌یه که لای ئه‌و ڕێگری سه‌ره‌کییه بۆ به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا، ئه‌وه‌تا به‌کورتی و پوختی ده‌ڵێت : " ڕۆڵی ژن و پیاو، هێندو ئاستی چوونه‌پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای تورکی له دیموکراسی، وام لێده‌کات به ئاشکرا دژی به ئه‌ندامبوونی تورکیا بم له یه‌کێتی ئه‌وروپادا " .
له کاتێکدا که که‌سانی وا هه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن به گوێی خه‌ڵکی کوردا که نه‌ته‌وه‌و وڵات ئه‌و چه‌مکانه‌ن که له جیهانی مۆدێرنه‌دا شوێنیان نابێته‌وه، ده‌بینین خۆشه‌ویستی وڵات لای فراو مێرکل له سنورێکدایه که شایانی تێڕامانه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: " یه‌که‌م ناخۆشترین بیرکردنه‌وه‌م کاتی دروستکردنی دیواری به‌رلین بوو (ساڵی1961) " . ئه‌وێك که له‌ته‌مه‌نی7 ساڵیدا ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بووبێت، لامان سه‌یر نابێت که به ڕۆژی ڕوخاندنی ئه‌و دیواره له ڕۆژی 9.11.1989 دا ده‌ڵێت: " به‌خته‌وه‌رترین ڕۆژی مێژوی نوێی ئه‌ڵمانیا "، ته‌نانه‌ت ئه‌و خۆشه‌ویستییه ده‌گاته سنورێکی وا که له وه‌ڵامی پرسیارێکی هێر موله‌ر که ئایا یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا یان ئازادی و دیموکراسی به لایه‌وه گرنگبوو، ده‌ڵێت: " بۆ من یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌موو شت گرنگتر بوو " .
ئه‌گه‌ر چالاکییه‌کانی ژیانی مرۆڤ زۆربه‌ی ویسته تایبه‌تییه‌کانی وه‌دی بهێنێ، ده‌بێت چالاکی له بواری پۆله‌تیكدا له‌وه‌ی تێپه‌ڕێنێت و وه‌کو به‌رپرسیارێتییه‌ك بۆ چاککردنی باری ده‌وروبه‌ر سه‌یر بکرێت، له‌مه‌دا ئه‌نگێلا ڕای ئاوایه : " من له پۆله‌تیك وا تێده‌گه‌م که ئه‌وه چالاکی مرۆڤێکه ئازادی ته‌نها وه‌کو مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی نابینێت، به‌ڵکو وه‌کو به‌رپرسیارێتییه‌ك به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی " .
گۆڕان که له بواره‌کانی ژیاندا به‌گوێره‌ی په‌یدابوونی بارودۆخی جیاواز دێته بوون، لای ئه‌م خانمه ئاوایه: " گۆڕان خۆی له خۆیدا شتێك نییه نرخی هه‌بێت، ده‌بێ مرۆڤ ئاگای لێبێت نوێیه‌که چانسی نوێ بهێنێ " .
خانمانی به‌ڕێزی کورد له من باشتر ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له نێو نه‌ته‌وه‌و کۆمه -ڵگایه‌کی وه‌کو ئه‌ڵمانیا ده‌گوزه‌رێ (به‌و دونیابینییه‌ی فراو مێرکل)ـیشه‌وه، شیمانه‌ی جێبه‌جێکردنی لای خۆمان هێنده زۆر نییه، چونکه خه‌مڵاندنی هزری تێڕوانینێکی دادپه‌روه‌رییانه‌ی گشتی که گه‌وهه‌ری مرۆڤایه‌تییه‌و مایه‌ی به شارستانیبوونێتی له‌م خۆرهه‌ڵاته جه‌نجاڵه پڕ له کێشه نه‌ته‌وه- یی، که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا که بارێکی دیاریکراوی ژیاری و ژیانی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی ڕه‌خساندووه، کارێکی گه‌لێك سه‌خته‌و هه‌وڵ و هیلاکی و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی گه‌ره‌که .
به‌ڵام به زانینی ئه‌و ڕاستییه‌ی که وابه‌سته‌بوونی ڕه‌هاش به ئایدیا قاڵب به‌ستووه ئایینی و مرۆییه ناخۆڕسكه‌کانیشه‌وه بۆشاییه‌کی فراوانی له کایه‌کانی ژیانی کورده‌واریدا هێناوه‌ته بوون، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ده‌شێ و ده‌بێ هه‌رچۆنێک بێت سوود له‌و بۆچونانه وه‌گرین که مرۆڤی کردۆته چه‌قی مه‌به‌سته‌کانی و له‌بری هه‌راو ئاشوبه، ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی کردۆته ڕێگا.
هیوادارم ئه‌م کورته باسه‌ی خاتو ئه‌نگێلا مێرکلیش که هه‌ر ده‌چێته ئه‌و خانه‌یه‌وه، مه‌به‌ست بپێکێ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌نوس و و نوسه‌ری ئه‌ڵمانی هوگۆ موله‌ر- فۆگ له‌گه‌ڵ فراو مێرکل که له کتێبێک‌دا به ناوی ڕێگاكه‌م له هامبۆرگ 2005زچاپی کردووه
بێجگه له‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌ی سه‌ره‌وه سوودم له چه‌ند ڕیپۆرتاژو چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی خاتو مێرکل وه‌رگرتووه
**ڕاوێژکار، به‌رزترین پله‌یه له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ڵمانیادا
*** فۆریس، گۆڤارێکی هه‌ره به‌نێوبانگی ئه‌مه‌ریکییه که به زۆری باسی که‌سه کاریگه‌ر‌و یه‌که‌مینه‌کانی جیهان ده‌کات، هه‌ردوو هه‌فته جارێك له نیویۆڕك چاپی سه‌ره‌کی ده‌رده‌چێت .