هاوكاریكردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد و توركیا بەرپرسیارێتیە

هاوكاریكردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد و توركیا بەرپرسیارێتیە
بەو پێیەی كە هەرێمی كوردستان هاوسنوورە لەگەڵ باكووری كوردستان و توركیا بە كردەوە دەتوانێت رۆڵێكی كاریگەر لە سەرخستنی نەخشەرێگەی ئاشتی بگێڕێت، كە بەڕێزان سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەساڵانی رابردوو تا دەگا بە ئێستا بە بەرچاوڕوونیەوە بۆ ئەو مەبەستە كاریان لەگەڵ هەدوولا كردووە و ئێستاكەش كاتی ئەوە هاتووە كە ئەو متمانەیەی لەگەڵ توركیا و لایەنی كوردی دروست بووە بخرێتە خزمەت نزیككردنەوەی هەردوولا، دروستكردنی ئاشتیەكی سەقامگیر پێویستی بە تێڕوانین و بەرنامەیەكی ستراتیژی هەیە لەنێوان هەردوولاوە، دەوڵەتی توركیا دەبێ ئەوەی یەكلا كردبێتەوە لای خۆی كە كورد توخمێكی نەتەوەیی جیاوازە و لەدەستووردا ئەم راستیە بچەسپێت و چیتر وەڵامی داواكارییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان بە دەستبردن بۆ توندوتیژی نەبرێت و بەڵكو بەهێزبوونی دەوڵەتی توركیا وەكو ئەوەی كە دەسەڵاتدارانی توركیا مەبەستیانە، داننانە بەو راستیەی كە توركیا دەوڵەتێكی فرە نەتەوەیە.
لەمێژە مشتومڕێكی قووڵ و بەربڵاو لەڕوانگەی جیاجیاوە دەربارەی تێڕوانین و وتاری سیاسی و هەڵوێست وەرگرتن لەبارەی دۆزی نەتەوایەتی كوردەوە لەناو بزووتنەوەی سیاسی كوردستاندا هەیە، زۆرێك لە لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان ئێستاكەشی لەگەڵ بێ تێڕوانینی خۆیان لەمەڕ ئەم مەسەلەیەوە یەكلا نەكردۆتەوە و تا رادەیەك لایەنی وا هەیە دان بە كاریگەرییەكانی هەمەلایەنەی دابەشكردنی كوردستان نانێت و وتاری سیاسی و سستەمی كاركردنی بەحەز و ئارەزووی خۆی (ئیرادەوی) دادەڕێژێت و واقعبینانە لە خەسڵەتی هەر پارچەیەك ناڕوانێت، بەڵكو لەسەر ئاستی كوردستان هەر لەم روانگە هەڵەیەوە هەوڵی قۆرخكردنی گۆڕەپانی سیاسی دەدات، هەر حزب و لایەنێكی سیاسی لەهەر پارچەیەكی كوردستان لەبەردەم دوو ئەركدایە. بۆیە هەر هەنگاوێكی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی زەمینە سازی و هاوكاری كردنی پێشەوەچوونی پرۆسەی ئاشتی كە ئەمڕۆ لە توركیا لە ئارادایە، هەڵقوڵاوی دەستگرتنە بە پرەنسیپی پابەندبوونی نەتەوایەتی و كاركردن بۆ باشتر رێكخستنی وزە و تواناكان رووەو ئامانجە ستراتیژیەكان لەهەمان كاتدا ئامانجێكی دیكە دەپێكن ئەمیش پاراستنی بەرژەوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و باشتركردن و ئاسایی هێشتنەوەی پێوەندییە هەرێمایەتیەكانیەتی بەو پێیەی كە خزمەتی گەشەسەندن و ئارامی و سەقامگیری هەرێمەكە بێت گرنگ راگرتنی بەڵانسە لەنێوان ئەم دوو ئەركەدا و ئەمە خەسڵەتێكی واقعبین و بەرپرسانەی حكومڕانیە لە هەرێمی كوردستان. ئاشكرایە كە لە ساڵانی رابردوو سەركردایەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵێكی چڕوپڕدا بووە كە پێوەندی هەرێمی كوردستان و توركیا باش بێت وەكو دوو دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش متمانە لەنێوانیاندا دروست ببێت، بێگومان لەچوارچێوەی بەهێزكردنی ئەم پێوەندیانە هەمیشە دۆزی كورد و پەكەكە بابەتی گرنگی وتووێژەكانی هەردوولا بووینە تا چوونە ناو وردەكاری ئەم پرۆسەیەی كە ئێستاكە لە ئارادایە كە بێگومان سەرخستنی لە بەرژەوەندی توركیا و مەسەلەی كورد دایە لە باكووری كوردستان و هەروەها لە هەرێمی كوردستانیش، توركیا و پەكەكە دەزانن كەوا هەرێمی كوردستان نموونەیەكی ئیجابی لە چارەسەركردنی دۆزی نەتەوایەتی لەچوارچێوەی دەوڵەتێكدا پێشانداوە و ئەو هەرێمە بووەتە هۆكارێكی ئیجابی لەهاوكێشە ئیقلیمیەكان هەروەها لەڕووی مەیدانیشەوە بەو پێیەی كە هەرێمی كوردستان هاوسنوورە لەگەڵ باكووری كوردستان و توركیا بە كردەوە دەتوانێت رۆڵێكی كاریگەر لەسەرخستنی نەخشەرێگەی ئاشتی بگێڕێت، كە بەڕێزان سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەساڵانی رابردوو تا دەگا بە ئێستا بە بەرچاوڕوونیەوە بۆ ئەو مەبەستە كاریان لەگەڵ هەدوولا كردووە و ئێستاكەش كاتی ئەوە هاتووە كە ئەو متمانەیەی لەگەڵ توركیا و لایەنی كوردی دروست بووە بخرێتە خزمەت نزیككردنەوەی هەردوولا، دروستكردنی ئاشتیەكی سەقامگیر پێویستی بە تێڕوانین و بەرنامەیەكی ستراتیژی هەیە لەنێوان هەردوولاوە، دەوڵەتی توركیا دەبێ ئەوەی یەكلا كردبێتەوە لای خۆی كە كورد توخمێكی نەتەوەیی جیاوازە و لە دەستووردا ئەم راستیە بچەسپێت و چیتر وەڵامی داواكارییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان بە دەستبردن بۆ توندوتیژی نەبرێت و بەڵكو بەهێزبوونی دەوڵەتی توركیا وەكو ئەوەی كە دەسەڵاتدارانی توركیا مەبەستیانە، داننانە بەو راستیەی كە توركیا دەوڵەتێكی فرە نەتەوەیە و لەسەر بنەمای داننان بە مافەكان دەبێت، هەروەها لایەنی دووەمی پرۆسەكە دەبێ پشتبەستن بەهەمان ستراتیژیەتی ئاشتی هەوڵی سەلماندنی بوونی نەتەوەیی خۆی بدات.
لێرەوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەزموونی هەردوو لایەنی كورد و تورك لەو پرۆسەیەدا ئەوا ئەم پرۆسەیە بریتی بووە لە دوو قۆناغی وەرچەرخان لە چارەسەركردنی كێشەیەكدا، چۆن لە قۆناغی یەكەم هەردوولای كورد و تورك پێویستیان بە هاوكاری هەبووە بۆ ئەوەی ئەو قەناعەتەیان لا دروست بێت كە ئەم كێشەیە كێشەیەكی سیاسییە و بەڕێگەی چارەسەری سەربازی ناكرێت، ئەوە لەم قۆناغەشدا كە هەردوولا پێیانوایە دەبێ كێشەكە بەڕێگەی ئاشتیەوە چارەسەربكرێت ئەوە دیسان پێویستیان بەو هاوكاریە دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن لە چوارچێوەی ستراتیژیەكدا ئاشتی بنیاد بنرێت، دروستكردنی ئاشتی سەنعەتێكە و هەلومەرج و ئیرادە و پێداویستی خۆی دەوێ، هەردوولا ئامادەیی دیالۆگ و دانوستاندن بن بە تایبەتی لایەنی كوردی دەبێ زۆر بە روونی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان گەڵاڵە بكەن و بەشێوەیەك كە دەربڕی خواست و ویستی هەموو پێكهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانی خەڵكی كوردستان بێت.
بێگومان لەسەر مەسەلەی گەیشتن بە ئاشتی و جێگیركردنی كۆمەڵێك بیروبۆچوون و سەیركردنی جیاواز هەیە تەنانەت لە هەرێمی كوردستانیش هەر حزبە و لای خۆیەوە دەیەوێ رۆڵێكی هەبێت كە بێگومان تەبایی و هاوڕایی لە هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئەم مەسەلەیەوە هۆكارێكی یەكجار گرنگە، بەڵام ئەمە ئەو راستیە ناشارێتەوە كە ئەو ئاستەی ئەمڕۆ ئەو پرۆسەیە پێی گەیشتووە كار و ماندووبوون و هەوڵێكی زۆری بردووە وەك زەمینە سازیەك لە چوارچێوەی پابەندبوون بە چارەنووسی نەتەوەییەوە بە تایبەتی بۆ ئەم قۆناغەی ئێستای پرۆسەی ئاشتی، كە بۆ هەردوولای توركیا و كوردی باكوور تازەیە و دەتوانن زۆر بە باشی سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەربگرن لەبەرئەوەی پرۆسەی دانوستاندن و وتووێژ بۆ ئاشتیی ئارام گرتن و نەفەسی درێژخایەنی دەوێ ئەگەر هەردوولای دانوستاندنەكان بە بەرنامەیەكی جددی و تۆكمە بێنە پێش.
Top